بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
شازە و تایبەتە بەتایبەتی ئێد ولۆڕن یەکێکە لە زنجیرە فلمە خۆشەکان

جوان و پڕمانا ئەوەمان بۆۆ ڕوون دەکاتەوە کەوەفا ماوە تەنانەت لەبێڕەحمترین کاتەکانی کۆمەڵگە زۆر تایبەتە ئەو فلمە بەتایبەتی کورتە ژیانەکەی پیرێژنەکە

وەلحاسل وەسفی ناوی ئەوەی تاوەکوو ئێستا سێری Jumanji نەکردبێت ژیانی بە هەدەر چوە سێری بکەن پەشیمان نابنەوە

درامایەکی خراپ نەبوو خودی خۆم زۆر بەدڵم نەبوو لەبەر خراپی دراماکە نا لەوانەیە خۆم حەزم نەبێ بەو جۆرە درامایانە بەڵام خراپ نەبوو🤍🥹


باش بوو چاوەڕێی زیاترم لێدەکرد بەس ئیدی مێژوە چیرۆکی داڕێژراو نیە. یەکەمجار لایەنگری ماری بووم ڕاستە گەنج بو جوان و نەرمونیان بو بەس زوو ڕادەستی حەزەکانی بوو وە بەس لەبەر ئەوەی پێویستی بە خۆشەویستی بوو لە هەموو لایەک خیانەتی لێکرا وە خۆشباوەڕیش بوو ئەوە وەیکرد لە فکرەکەم پەشیمان ببمەوە، ئێلیزابێسیش بەڵێنەکەی خۆی بردە سەر کە بە پاشا هێنری بابی دابوی کەوا کۆتایی بە وەچەی ئەو دەهینی و هەر چەندەکیش لەخۆشەویستی دابو و تەنهابوو هێشتا تۆڵەسەندنەوەکەی بەرانبەر بابی زیاتر بو، وەکو چێژ شتەکی وا نەبو بەس لۆ زانیاری مێژویی باش بو بەڕای من شایەنی ٥لە١٠ یە

نایاب زنجیرەیەکی خۆشە هیوادارم سیزن سێش وەکو ئەم دوو سیزنە خۆش بێت 10/10

جومانجی چەن کۆنتر بێت اوەنە خۆشترە ئەکشن و سەرکێشی هەردوکیان پێکەوە تێکەڵەیەکی چێژ بەخش بوو جا باسی Dwayne Johnson ناکەم خۆی یەک پارچە وەسفە لە Acting و ئەکشن Nick نازدارش لەو لاوە بوەستێ ڕێک ڕاقی کردبوو😁 جیا لەوەش چیڕۆکەکەی پێرفێکت بوو وردەکاری نایابیان بۆ دانابوو کە لەگەڵ بەشی یەکەم یەکیان دەگرتەوە

ئاڵپاچینۆی مەزن ئەوە بە جدیەتی ئەو ڕۆڵگێڕانە ؟!! 🤯 کۆتاییەکەی سەرسوڕھێنەرە 🔥🔥

فیلمێکە ئەوە ئەگەیەنێت هەندێک هاوسەر پێکەوە ئەژین نەک لەبەر خۆشەویستی نێوانیانن بەڵکو ناچارن! پێم وایە هەردوو لایەن بە ڕێگەی جیاواز تاوانیان هەبوو وە فێری ئەکردی لەسەرەتاوە بڕیار لەسەر شتەکان نەیەی ... هەرچۆنێک بێت سپاس بۆ ماندوبونتان

درامایەکی هەتا بڵێی خۆشبوو چێژم بینی لە سەیرکردنی وە مانادار بوو پەیوەندی نێوان داپیرە و می جی زۆر تایبەت بوو وە دایکی هو سوو جوانترین ڕۆڵی هەبوو دایکی می جی و می ڕێش کەسەکی باشبوو بەڵام خۆزگە کۆتایی دراماکە می جی و می ڕێ بە خۆشەویستەکانیان گەشتبان بەڕاستی بەڕێز هان خاوەنی کێڵگەی شلکەکە زۆر شیرین بوو هو سوو کیوت بوو دەستتان ساغ🥹🩷

نایاب و بەچێژ وەک هەمیشە هەرچەندە لە چاو فیلمەکانی تر تۆزێک کەمتر ترسناک بوو بەڵام هەر خۆشبوو ، هەستێکی خۆشە کە دووبارە ئێد و لۆرەین دەبینینەوە بەڵام بە داخەوە کە پیربوونە 🥲 لای من هەمیشە باشترین فیلمی ترسناکە ، دەستی ستافیش خۆشبێت ♥️🤗🌺
