شینى تەواو

Perfect Blue

63,217
81 خولەک
Japanese
8
80%

گۆرانیبێژێک دەبێتە خانمە ئەکتەر بەڵام خەیاڵاتی کچانەی لە پیشەکەی قوڵتر دەبێتەوە

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:1997-07-25
داهات:113 هەزار دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Rex Entertainment
دەرهێنەر:Satoshi Kon
پێداچوونەوەکان
ئایندە
4 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

خۆشم نازانم بۆچی سەیرم کرد، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەنیمێکە دەتخاتە نێو بیرکردنەوەوە تەنانەت دوای تەواوکردنیشی بیر دەکەیەوە : باشە ئەوە چی ڕوویدا؟ کامەی خەیاڵ و کامەی ڕاستی بوو؟ وە چێژی تایبەت بەخۆی هەبوو. ئەم فیلمە دەربارەی ترسی لەدەستدانی کەسایەتی و نەخۆشی دەروونی فرە کەسایەتییە( کە جۆرە نەخۆشیێکە وا لە کەسێک دەکات خۆی ڕاستەقینەی بەتەواوی بیر بچێتەوە و کەسایەتیێکی تر لەبەر دەگرێتەوە و خودی خۆی بوونی نامێنێ )، ئینجا بە درێژایی فیلمەکە لەلایەن هەردوو کەس میما و رومی خەیاڵکردن دەبینین کە خەیاڵ دەکەن بە بینینی "ئایدۆڵ میمای پێرفێکت" میمای ڕاستەقینە خەیاڵ دەکات بە بینینی ئایدۆڵ میما کە کەسایەتیە کۆنەکەیەتی و ترسی ئەوەی هەیە خۆی ئێستای لە دەست بدات بۆیە دەڵێت "ئایا من ڕاستیم؟" و پاشان رومی هەیە کە گەر تەرکیزتان کردبێ لەگەڵ بەڕێوبەرەکەدا لە سەرەتاکاندا باسی ئەوەی کرد کە پێشتر ئایدۆڵ بووە بەڵام وازی هێناوە. جا کە رومی میما دەبینێ لەڕێی بونی بە ئەکتەردا هەمان ئەو پێرفێک میما ئایدۆڵە نییە کە پێشتر هەبوو، بۆیە ئەویش دەست بە خەیاڵکردن دەکات بەڵام جیاوازیەکە ئەوە بوو لە نێوان رومی و میمادا کە رومی خۆی وەک پێرفێکت ئایدۆڵ میما دەهاتە پێش چاو و لە ماوەی فیلمەکەدا ئێمە خەیاڵەکانی ئەو دووانە دەبینین بە "پێرفێکت ئایدۆڵ میما"وە. وە لە کۆتاییدا رومی بەتەواوی کەسایەتی خۆی لەدەست دەدات و دەبردرێتە نەخۆشخانەی دەروونی و هێشتا خۆی وەک کچە پێرفێکتە ئایدۆلەکە میماوە دەبینێ کاتێ سەیری ئاوێنە دەکات بەڵام میمای ڕاستەقینە ڕزگاری دەبێ و کەسایەتی خۆی لە دەست نادات و لە کۆتا دیمەن دەڵێت : " من ڕاستەقینەم! " . دەستانخۆش بۆ وەرگێڕانی.

Amir Azad
3 ساڵ پێش ئێستا

بۆ نموونە سەیرێکی پرۆفایلی فەیسبووکەکەت بکە کەسێکی خەیاڵیت دروست کردووە واتا ئەڤەتارەکەتە نەک خۆت خەڵکیش بەو شێوەیە تۆ دەناسێت و دەبینێت پێرفێکت بڵوو دەربارەی ئەمەیە، کەسێک بە ناوی (میما-کیگۆری) کە ئەستێرەی پۆپە، میما کەسایەتی کچێکی جوانی و پێرفێکتی دەرخستووە بۆ خەڵکی و خەڵکیش تەنها وا دەیبینن بەڵام لە یەکەم دیمەنی فیلمەکە واز لە پۆپ و باندەکەی دەهینێت بۆ ئەوەی ببێت ئەکتەر. بەڵام ئەو کەسایەتیەی میما هەر لەناوناچێت بگرە شێوەیەکی فیزیکی وەردەگرێت چونکە ماوەیەکی زۆر میما لەسەر ئەو کەسایەتیە بووە ناتوانێت بە ئاسایی بژێت بە درێژایی ٨٢ خولەک فیلمەکە باسی ئەم کەسە دەکات کە چۆن نەخۆشی فرە کەسایەتی ژیانی لەناودەبات.

Perfect Blue

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026