40 لەو بەرهەمانەی کە ئێستا زۆرترین کەس بینەریانن.
سەیرکەر
لەیەکەم ڕۆژی دواناوەندی ئێلینا چاوی بە "ستێفن" دەکەوێ و ڕاستەوخۆ هەستێکی بۆی دروست دەبێ سەڕەڕای ئەوەی نازانێ ستێفن و دەیمنی برای لەڕاستیدا خوێنمژن.
لەدوای ئەوەی شارەکەی وێران دەکرێت و دایکی دەکوژرێت، (ئێرێن یێگەر)ی منداڵ سوێند دەخوات کە زەوی لە زەبەلاحەکان پاک بکاتەوە، کە مرۆڤایەتیان گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون
دوای مردنی لەناکاوی باوکی، (کاری وایت)ـی هەرزەکار، کە هەمیشە لەلایەن دایکە زۆر پارێزەرەکەیەوە لە خەڵک دابڕێنرابوو، پێ دەنێتە قۆناغی ئامادەییەوە، لەوێدا ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی بەربڵاوی گاڵتەپێکردن و چەوساندنەوە دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا هێزێکی نادیار لە ناخیدا دەدۆزێتەوە کە دەتوانێت لە ڕێگەی مێشکیەوە شتەکان بجووڵێنێت
(جەیک هاریس) فەرمانی پێ دەکرێت دوای هێرشەکە بۆ سەر شوێنە نهێنییەکەی "پۆڵەندا"، گومانلێکراوی تیرۆریست (ئەمین مەنسوور) بۆ مەبەستی لێپرسینەوە بباتە "واشنتن دی سی". بەڵام پێش ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییەکە تەواو ببێت، فڕۆکەخانەکە لەلایەن کۆمەڵێک بەکرێگیراوی پڕچەک و ڕاهێنراوەوە هێرشی دەکرێتە سەر.
کاتێک (واڵتەر وایت) کە مامۆستایەکی کیمیایە، بۆی دەردەکەوێت کە توشی شێرپەنجەی سییەکان هاتووە و ماوەیەکی کەمی ماوە لەژیانیدا هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ تا لەژیاندا ماوە بتوانێ داهاتێکی باش بۆ خێزانەکەی کۆبکاتەوە تاکو دوای مردنی پێی بژینباشترین زنجیرەی مێژووە و بەرزترین پلەی وەرگرتووە
(پیتەر پارکەر) ژیانی تەرخان دەکات لە پێناوی پاراستنی شاری "نیو یۆرک"ـدا، بەڵام لەوکاتەی بەرپرسیارێتییەکانی زیاد دەبن، فشارەکە پەرەسەندنێکی جەستەیی دەخوڵقێنێت کە هەڕەشە لەسەر بوونی دروست دەکات، ئەمەش لە هەمان ئەو وەختەی زنجیرەیەکی نوێ لە تاوان گەشە بە بوونیەتێک دەدەن کە بەهێزترە لە تەواوی ئەو دوژمنانەی تا ئێستا ڕووبەڕووی بۆتەوە.
گرووپێکی هەڵبژێردراو لە هێزە تایبەتەکانی دەریایی "ئەمریکا"، لە ئەرکێکی نهێنیدا بۆ گواستنەوەی زیندانییەک لە زیندانێکی نهێنی، کاتێک لەلایەن چەکدارانەوە هێرش دەکرێتە سەریان بۆ ڕزگارکردنی هەمان زیندانی، لەوێ گەمارۆ دەدرێن
فـرۆکەیەک تێک دەشکێت و سەرنشینەکانی دەکەونە سەر دورگەیەکی چۆڵ، بۆیە ڕزگاربووەکان ناچاردەبن پێکەوە کار بکەن تا بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی خۆیان، بەڵام دیارنیە لەسەر ئەو دورگەیە چی چاوەڕوانیان دەکات
چیرۆکی زنجیرەکە وەرگیراوە لە زنجیرەی بەناوبانگی (ڕۆژانەی خوێنمژەکان)، ڕووداوی زنجیرەکە لەبارەی گەڕانەوەی خوێنمژە ڕەسەنەکانە بۆ شارۆچکەی "نیوئۆرلنس" دوای ٩٠٠ ساڵ لە بەجێھێشتنی و ناکۆکی نێوان خوێنمژە ڕەسەنەکان و خوێنمژە نوێکان.
ئاستا و یونۆ بەیەکەوە لە کڵێسایەک بەخێو دەکرێن و لەوکاتەوە لەیەکدی جیا نەبوونەتەوە، لە تەمەنی منداڵی بەڵێنی ئەوە بەیەکدی دەدەن کە ڕکابەری یەکدی دەکەن تا بزانن کێ دەبێتە پادشای جادووگەری داهاتوو
لەبارەی گەنجینەی پیاوێکە کە هەمووشتێکی ئەم جیهانەی بەدەستهێنابوو، پادشای چەتەکان (گۆڵد ڕۆجەر)، کۆتا وشەکانی پێش لەسێدارەدانی وایکرد خەڵکی دەستبکەن بە گەشتکردن بەنێو دەریایەکان لەپێناو دۆزینەوەی گەنجینە مەزنەکەی "وەن پیس"، لێرەوە جیهان دەچێتە نێو سەدەی مەزنی چەتەکان
(تێ جونگ)ـی نەرمونیان بە هەڵە بە تاوانێکی قورس زیندانی دەکرێت، دواتر بۆی دەردەکەوێت کە کەسایەتییەکی نهێنی بە ناوی (یۆ هان) پیلانگێڕی بۆ ڕووخاندن و لەناوبردنی کردووە، (تێ جونگ) کە تۆڵە دایدەگرێت، هەوڵ دەدات وابکات کە (یۆ هان) باجی کارە قێزەونەکەی بدات.
کازیوەی خومار وەرگیراوە لە یەکێک لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکان، کە باس لە سەرگوزەشتەی ژیانی ڕاستەقینەی کچێکی دەوڵەمەندی خانەدان دەکات بەناوی (مەحبووبە)، ئاشقی کوڕێکی دارتاشی هەژار دەبێت، بەم هۆیەوە دەبێت لە دژی دایک و باوک و خوازبێنیکارەکانی بوەستێتەوە تا بتوانێت بە ئەشقەکەی بگات.
پاش ئەوەی لەلایەن جاڵجاڵۆکەیەکەوە گازی لێدەگیرێت، خوێندکارێکی دواناوەندی بەناوی (پیتەر پارکەر) توانایەکی سەرسوڕهێنەری بۆ دورست دەبێت و سەرکێشیەکانی دەست پێدەکات
لە زیندانییەکی بەناوبانگ و ترسناکدا هێزێکی نەبینراو دەست دەکات بە کوشتنی زیندانییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەمەش وا دەکات زیندانییەکان و پاسەوانە گەندەڵەکان بەیەکەوە کار بکەن لە کاتێکدا هەوڵی خۆیان دەدەن بە زیندوویی بمێننەوە
کاتێک جۆرێک لە ڤایرۆسی هاربوون بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە کە خەڵکی دەگۆڕێت بۆ بوونەوەری دڕندە، (مانێل) لەگەڵ پشیلەکەیدا لە ماڵەوە خۆی حەشاردەدات و بۆ مانەوە لە ژیان پشت بە زیرەکی خۆی دەبەستێت، بەڵام زۆری پێناچێت ناچار دەبن بەدوای خۆراکدا بچنە دەرەوە، بە وشکانی و دەریادا دەڕۆن و خۆیان لە چەندین مەترسی دەرباز دەکەن
مامۆستایەکی هونەری جەنگی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک چەتە و تاوانباران دەبێتەوە بۆ ئەوەی برا بچووکەکەی ڕزگار بکات کە بەهۆی قەرزی زۆری قومارکردن لە ئینتەرنێتدا سەلامەتی خێزانەکەی کردۆتە مەترسییەوە
(پارک چانگ) پارێزەرێکی بەدبەختە و ڕێژەی بردنەوەی دۆسییەکانی لە دادگادا ٪۱٠ـیە و هەروەها کەسێکی زۆربڵێیە، ئەمەش دەیخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و دەبێتە تاوانباری سەرەکی لە دۆسییەیەکدا، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی (جۆ می هۆ) پەرستارە و هەوڵدەدات یارمەتی بدات تاوەکو بێتاوانی بسەلمێنێت و ناوی پاك بکاتەوە.
لە سەرەتای پایزی ساڵی ٢٠١٢، (سو زایزای) خوێندکارێکی نوێ بە ناوی (ژانگ لورانگ) دەناسێت، کە سەڕەڕای باشی و متمانەی دەرەکی، کەسایەتیەکی ئاڵۆزی هەیە کە وادەکات گومانی لە خۆی هەبێت. هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک هاوڕێ نوێیەکانی دەناسێت و گەشەکردنی پەیوەندیەکەی لەگەڵ (سو زایزای)ـدا دەدۆزێتەوە
کاتێک کێشەی ماددە هۆشبەرەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵانی هەشتاکانی ڕابردوودا لە “ڵۆس ئەنجڵس” دەرکەوت، خێزانێک پارە لە فرۆشتنی کۆکاین پەیدا دەکەن. لە هەمان کاتدا، کارمەندێکی “سی ئای ئەی“ـیش تێوەگلاوە.
سێ خولەکە بۆ گوێگرەکان، بەڵام ژیانێکە بۆ پەیوەندیکەرەکان، درامایەکی تاوانکاری نهێنییە کە تەنانەت شوێن کەمترین سەرەداوە دەنگییەکانیش دەکەوێت بۆ ئەوکەسانەی کە داوای یارمەتی بەپەلە دەکەن.
ململانێیەکی گەورەیی نێوان خاوەن دەسەڵاتدارێکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی کۆریا لەگەڵ داواکارێکی گشتی خۆڕاگر و کەلەڕەق دەکات لە ساڵانی 1970ـیەکانی ووڵاتی کۆریایی باشوور
چیرۆکی زنجیرەکە لە کەشێکی گوندنشینی و ساڵی ١٩٧٠ـی زایینییە ڕوودەدات. چیرۆکەکە بە ڕوودانی زنجیرە کوشتنێکی نادیاری کچانی گەنج لە گوندەکەدا دەست پێ دەکات، بە هاتنی لێکۆڵەرێک بۆ ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان، پەردە لەسەر نهێنییە تاریکەکان لادەبرێت کە ژیانی دانیشتووانی گوندەکە دەخاتە مەترسییەوە.
لە سەردەمی داگیرکاری کۆریا لە لایەن ژاپۆنییەکانەوە، دزێکی لێهاتوو بە ناوی (لی گا کیونگ) بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بە نازنامەیەکی ساختەوە دەڕواتە ناو حکومەتی ژاپۆنەوە، تا نهێنییەکان بدزێت و یارمەتی بزووتنەی ئازادی کۆریا بدات، بەڵام کاتێک ئاشنا دەبێت بە وەرگێڕێکی ئەو دامەزراوەیە، ئەرکە نهێنییەکەی و لەگەڵ هەستەکانیدا تێکەڵ دەبن و ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە
تۆماس ئەندرسن "نیۆ" ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەچێتە ناو شەڕێکی ژێرزەمینیی لەدژی ئامێرە زیرەکەکان کە ژیانی ڕاستەقینەی تۆماسیان لەگەڵ سیستەمێکی کۆمپیوتەری بەناوی ماترێکس گرێداوە
دوو پڕۆفیسۆر یان زانای شوێنەوار ناسی تیمێک بۆ ئەوەی شوێنی خەزێنەیەکی ونبوو بدۆزنەوە و دەستیان کرد بە سەرکێشییەک کە لە ئەشکەوتێکی سەهۆڵی (تبت)ییەوە دەڕۆن بۆ دوبەی، و بۆ پەرستگایەکی شاخاوی لە هیندستان
ئهفسهرێكی لێكۆلهرلهگرتنی ئهوكهسانهی كاری ساختهكاری دهكهن دهچێتهپاڵ دووپیاو هاوپهیمانی دهبهستندژبهپیاوی سێیهم بۆدۆزینهوهی گهنجینهیهكی زێر كهلهگۆڕستانێكی دوورهدهست نێژدراوه
پاش لهدهستدانی مناڵهكانی و چهند مهیمونێكی تریش لهلایهن مرۆڤهكانهوه ، سیزار ههوڵی تۆڵـهكردنهوه دهدات،دهیهوێت ئهو حهقه بسێنیتهوه
قوتابخانهی هۆگــوارتس به تـهواوی دهســتی به سهردا دهگیــرێت له لـایهن نوێنـهرێکی وهزارهتی جـادووهوه و هاری پۆتەر و هاوڕێـکانی سوپـایهک دروست دهکــهن به مـهبهستی خۆ ئـاماده کـردن بۆ ڕووبهڕوو بوونـهوهی ڤۆڵــدمۆرت
خانمە سەماکەر (دۆمینیکا ئۆگۆرۆڤا) خۆی ناونووس دەکات لە دەزگای هەواڵگیری ڕوسیا، بەهۆی نەبوونی پارەوە، وە لە کارەکانیدا جەستەی جوانی وەك چەکێک بەکار دێنێت لە دژی ئامانجەکانی، یەکەم ئەرکیشی کارمەندێکی (سی ئای ئەی)ـە کە هەڕەشەی لە نەتەوەکەی دەکات
پاش ئەوەى سێ گیانەوەرى جیاواز توشى نەخۆشیەکى مەترسیدار دەبن، زانایەکى پسپۆرى بوارى سروشت و تیمێکى جینى هەوڵدەدن رایان بگرن و بەریان لێگرن تا (شیکاگۆ) وێران نەکەن
خێزانی (گراهم) ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە کاتێک بۆیان دەردەکەوێت داپیرەیان یەکێک بووە لە شوێنکەوتوانی شەیتان وە دوای مردنی ئەو هێزە شەیتانیە بۆ نەوەکانی دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو خێزانە
دەستەی پیاوانی ئێکس هەڵدەستن بە ناردنی (وۆلڤرین) بۆ ڕابردوو بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە بیگۆرن بۆ شتێکی باش هەم بۆ مرۆڤایەتی هەم بۆ گۆراوەکان و گەنج ببنەوە
لویس بلوم دەبێتە مەزنترین وێنەگری شەوانە کاتێک وێنەی ڕووداوێکی دڵتەزێن دەگرێت و پێش پۆلیس لە شوێنەکە دەبێت
تیوبلایت چیڕۆكێكی دوو برای هیندیه كه به هۆی شهڕی هیند و چین له ساڵی 1962 لێك دوورئهكهونهوه و برا بچووكهكه كه جیایه لهگهڵ كهسێكی ئاسایی ههوڵ ئهدات به باوهڕ و خۆشهویستی خۆی برایهكهی له جهنگ بگهڕێنێتهوه
دوای ڕزگاربوون لە پێچ و پەناکان، ڕزگاربووەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەرەنگاری نوێ دەبنەوە لەسەر ڕێگا کراوەکانی شوێنێکی چۆڵ کە پڕیەتی لە کۆسپی بڕوا پێنەکراو
ھۆبس بڕاین و گروپەکەی ڕاسپارد تا کۆمەڵێک بەکرێ گیراو دەستگیربکەن لەم ئەرکەدا دۆم خۆشەویستەکەی دۆزیەوە کە وایزانی بوو مردووە
میوانێکی نادیار , دەبێت بە بازرگانێکی گەنج , کاتێک هەلدەستێ لە خەو ژوری هۆتێلەکەیدا، دەرگاکە داخراوە لە ناوەوە و تەرمی خۆشەویستەکەشی لە ژورەکەدایە ، وە ئەویش پارێزەرێک دەگرێت و دادەنیشن بۆ ئەوەی ڕونی کەنەوە و بزانن ئەو شەوە چی ڕویداوە
کچێکی لاو کامێرەیەک دەدۆزێتەوە وە دواتر بۆی دەردەکەوێت کە نهێنیەکی ترسناک لە پشتی هەیە بەجۆرێک هەرکەسێک وێنەیەکی پێبگرێت کۆتایەکەی مردن دەبێت بۆیە هەوڵدەدات لەگەڵ هاوڕێکانی ڕێگەیەکی دەربازبوون بدۆزنەوە
جوویەکی مۆسیقاژەنی پۆڵەندی هەوڵ دەدات و تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی بە زیندووی بمێنێتەوە لەناو کاولکاری و وێرانەی گەڕەکی جووەکانی شاری وارشۆلە جەنگی جیهانی دووەم
لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026