بۆماوەیی

Hereditary

52,487
127 خولەک
English,Spanish
7.3
89%
87%

خێزانی (گراهم) ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە کاتێک بۆیان دەردەکەوێت داپیرەیان یەکێک بووە لە شوێنکەوتوانی شەیتان وە دوای مردنی ئەو هێزە شەیتانیە بۆ نەوەکانی دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو خێزانە

بودجە:10 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2018-06-08
داهات:79 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:PalmStar Media
دەرهێنەر:Ari Aster
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
شێ
7 مانگ پێش ئێستا

❤️بەڕاستی ترسێكی ھێواشت پێدەدات

Diyar
11 مانگ پێش ئێستا

bas kat kushtna u zor naxosh bu ba jde.

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا

سەرەتایەکی خاوی هەیە بەڵام لە کۆتایی زۆر خۆش دەبێ، فلمێک بە مانای وشە ترسناک

محەمەد عەدنان
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە فیلمە ترسێنەرە سایکۆلۆژییەکان، لەڕووی دەرهێنانەوە (ئـاری ئـاسـتـەر) کە دەرهێنەری فیلمەکەیە، کارێکی زۆر نایابی کردووە لە شاردنەوەی نهێنییەکان و ئاڵۆزکردنی فیلمەکە، وای کرد چیرۆکەکە چەشنێکی سایکۆلۆجی باشی هەبێت. لەڕووی نواندنەوە هەرچوار ئەکتەرە سەرەکییەکە کارێکی زۆر نایابیان ئەنجامدا، بەتایبەت (تـۆنـی کـۆڵـێـت) کە زۆر کەس پێیان وابوو دەپاڵێورێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەڵام نەپاڵێورا، هەروەها (ئـەلـێـکـس وۆڵـف) نواندنێکی جوانی پێشکەش کرد گە لە دیمەنێکدا بەڕاستی شەویلگەی خۆی دەشکێنێت بەڵام هەر بەردەوام دەبێت لە نواندنەکەی، بەجۆرێک تێکەڵی کارەکتەرەکانیان بووبوون هەستت بەوە نەدەکرد کە چیرۆکێک بێت، هەستت دەکرد ڕاستی بێت و تۆش بەشێک بیت لەو چیرۆکە. لەڕووی چیرۆکەوە باشە بەڵام بێزارکەرە، ئەویش بەهۆی کۆتاییەکەیەوە، واتە لەڕووی چیرۆکەوە باشە و پەیامی خۆی هەیە بەڵام هیچ چێژێک بە بینەر نابەخشێت لەو ڕووەوە. لەڕووی سینەماتۆگرافی‌ـیەوە زۆر ناوازەیە، بەتایبەت دیمەنی گۆڕانی ڕۆژ و شەو ، هەروەها دەستپێکی فیلمەکە کە خانوویەکی بچووک پیشاندەدات، وا دەرەکەوێت بوکەڵە بێت و بتوانرێت یاری بە شتەکانی ناوی بکەیت بەڵام کە نزیک دەبێتەوە دەبینین کە ماڵی خێزانی (گراهام)ـە ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە خێزانەکە لەلایەن ڕوحێکی خراپەوە دەستی بەسەردا گیراوە. لەڕووی ساوندتڕاک‌ـەوە گونجاوە لەگەڵ دیمەنەکان و کەشی فیلمەکە، بەڵام میوزیکەکان بەجۆرێک نین لە هزری بینەردا بمێننەوە، واتە هاوشێوەی میوزیکەکانی فیلمی (Psycho (1960 و The Shining بەهێز نەبوون. لەڕووی مـەیـکـئـاپ / سـتـایـلـی قـژ / پـۆشـاک‌ـەوە زۆر باشە، بەتایبەت دیمەنی سەرە لێکراوەکەی (چـاڕڵـی).

Hereditary

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025