بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
دەستان خۆش بێت بەجدی تایبەت بوو بەڵام ئۆریجیناڵەکان تۆپ یەکەو شتی واش دوبارە نابێتەوە.

فیلمەکە هیچی تێدا نییە جگە لە پیشاندانی پەیوەندییەکی ناسەقامگیر و پڕ لە کێشە کە بە ناوی 'عەشق'ەوە جوانکاری بۆ کراوە؛ سیناریۆکە لاوازە و تەنیا یاری بە هەستی هەرزەکاران دەکات بێ ئەوەی هیچ بەهایەکی هونەری یان پەیامێکی واتاداری تێدا بێت.

فیلمێکی زۆر باشە کە باسی تەمەنی هەرزەکاری و تێکەڵبوونی ماددە و کاریگەری هاوڕێی خراپ دەکات، خاوەن تێچویەکی کەم و پەیامێکی گەورە.


فیلمەکە بە چیرۆکێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش هاتووەتە بەر چاوی بینەر کە دایەلۆگ و شۆتی زۆر ناوازەی تێدایە ڕۆڵگێڕانیشی زۆر باشە 🙌

بەجدی سەرەتویەک و چیرۆکێکی تایبەتی هەبوو ، لەڕووی وێنەگرتن و دیمەنیش زۆر شاز بوو، بێ بیرکردنەوە سەیریکەن😭😇🥹💓"

ئەمە تەنها فیلمێک نییە، بەڵکو تراژیدیایەکی گریتییە کە تێیدا هیوای گەردوون لەناو دەچێت بۆ ئەوەی تاریکی لەدایک ببێت. بینینی گۆڕانی ئاناکین بۆ دارس ڤەیدەر یەکێکە لە پڕئازارترین و جوانترین ساتەکانی مێژووی سینەما. لوتکەی مۆسیقای جۆن ویلیامز و شەڕی کۆتایی مۆستافار، ئەم بەشە دەکەنە شاکارێکی بێوێنە.تۆڵەی سیت (Revenge of the Sith) نیشانمان دەدات کە چۆن ترس لە دەستدان دەبێتە هۆی ڕووخانێکی گەورە. لێرەدا هێڵە سپی و ڕەشەکان تێکەڵ دەبن؛ خیانەت، دۆستایەتی و شکانی دڵ بە جۆرێک وێنا کراون کە تا کۆتایی فیلمەکە هەناسەت سوار دەکات. باشترین فیلمی پاشکۆکان و تاقانەترین ساتی گۆڕانی پاڵەوانێک بۆ شەیتانلوتکەی جەنگی ئەستێرەکان لێرەدایە! فیلمێک کە هەموو پارچە ونبووەکانی پازڵەکەی بۆ ڕێکخستینەوە. لە شەڕە ئاسمانییەکانەوە تا دەگاتە 'Order 66'، هەر چرکەیەکی ئەم فیلمە پڕە لە شکۆ و خەمباری. هێشتاش دوای ئەم هەموو ساڵە، هیچ فیلمێکی تری ئەم زنجیرەیە نەگەیشتووەتە ئاستی ئەم کاریگەرییە.

بەڕای من فیلمێکی بێزارکەرە و چێژبەخش نییە بەڵکو زیاتر وەکو ڕۆمانێکە کە بۆ کەسێکی بێ کاتە وە فیلمێکی چێژبەخش نییە بۆ سەیرکردن و خەمۆکی باڵی بەسەەر فیلمەکەدا گرتوە فیلمی زۆر مانادارتر و خۆشتر هەیە بۆ سەیرکردن ، تەنها لەبەر ئەوەی کە ئەکتەری سەرەکی ئۆسکاری وەرگرتووە مانای ئەوە ناگەیێنێ فیلمێکی باشە…
