White Logo

سڵاو، بەخێربێن بۆ کوردسەبتایتڵ.

کوردسەبتایتڵ یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی دەستکەوتنی بەرهەمی سینەمایی بە ژێرنووسی کوردی و بە شێوەیەکی خۆڕایی، وێبسایتی کوردسەبتایتڵ لە ساڵی ٢٠١٦ــەوە دەستبەکار بووە و لەو کاتەوە سەرجەم بەشەکانی وەک وەرگێڕان، تەکنیک، دیزاین لەلایەن کەسانی خۆبەخشەوە و بەبێ بەرامبەر ئەنجامدراون و تاکوو ئێستاش بەو شێوازە بەردەوامە.

هەندێک لە پرسیارە باوەکانی کوردسەبتایتڵ

هۆکاری هەبوونی ریکلام لەسەر ڤیدۆکان چیە؟ بۆ لانابرێن؟

کوردسەبتایتڵ وێبسایتێکی خۆراییە و توانای دابین کردنی سێرڤەری ڤیدۆیی تایبەت بە خۆی نیە، هەر بۆیە کوردسەبتایتڵ سێرڤەرە خۆڕایەکانی سەر ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت و ئەو سێرڤەرانەشی بە خۆڕایین ڕیکلامیان لەگەڵ دایە و لابردنی بەدەست کوردسەبتایتڵ نیە.

بە کارکردن لە کوردسەبتایتڵ هیچ بەرامبەرێک وەردەگرم؟

نەخێر. کوردسەبتایتڵ بە شێوەیەکی خۆبەخشانە کاردەکات و هیچ سپۆنسەر یاخود شێوازێکی پارەپەیداکردنی نیە هەر بۆیە سەرجەم ئەو کەسانەی لە وێبسایتەکە کار دەکەن خۆبەخشن

پرسیاری دیکەتان هەیە؟

دەتوانن لە گروپی کوردسەبتایتڵ سەرجەم پرسیارەکانتان بکەن و وەڵام وەربگرن گروپی کوردسەبتایتڵ