سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
نازانم چۆن وەسفی ئەم فیلمە بکەم… تەنها ئەوەندەتان پێ دەڵێم مەهێڵن یەک چرکەشتان لەدەست بچێت، چونکە چرکە بە چرکەی ئەم فیلمە گرینگن، ئەم فیلمە پێمان دەڵێت کە دادپەروەری لە بردنەوە گرینگترە، سەروەت و سامان بە کەڵکت نایەت ئەگەر تۆ تاوانبار بیت، هەژاری بیانوو نیە بۆ زەوت کردنی مافەکانت، سۆناکشی بەتەمای چیە؟ ئەیهاوار لەو ئاکتینگە جوانە، شتێک لە سۆناکشی دا هەیە کە لە هیچ ئەکتەرێکی دیکەدا نیە، ئەویش هێزی کێشکردنی چاوەکانە! هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی فیلمەکانی وات لێدەکات نەتوانیت چاوت لەسەری لا ببەیت، ئەوە ئاسایی نیە، سەیری هەر فیلمێکی سۆناکشیم کردبێت قووڵ بوومەتەوە تێیدا، ئەگەر باشترین نەبێت، یەکێکە لە باشترینەکانی ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا.