خۆشترینو نایابترین زنجیرەیە بینیبێتم بە لای منەوە ناخۆشترین ڕووداو مردنی لێکسا بوو دوای ئەو زنجیرەکە کەمێک بێتام بوو بەڵام هەر باشبوو هەتا وەرزی شەش لە وەرزی شەشەوە کەمێک ئاڵۆز بوو و وەرزی حەوتەم تەواو ئاڵۆزیان کرد هەرچی ئەکەم ناتوانم لێکسا لە دڵم دەربێنم😢❤️

مرۆڤەکان هەرگیز ناگۆرێن تەنیا باشتر ئەبن لە شاردنەوەی خودی خۆیان ! دەبێ خەیالەکانمان چەندە سەیر بن کاتێک سنورێکیان نابێت بۆ نەبون ، فیلمێکی ناوازە بوو ئالۆزیەکی تایبەت بەخۆی هەبوو لە هەمان کاتیشدا کراوانەیەکی جوانی بۆ هەبوو بۆ هندێک خولیای گشتی مرۆڤەکان وەک سورانەوەیەکی گشتی بەدەوری حەزە سێکسیەکانن یان هەلگرتنی رق و تۆلەیەک و گەرانەوەی رابردویەکی رۆشتو ، لە هەمان کاتدا نیشانی ئەو بارەی بچوکترین کردار یا قسەی هەلە بۆ بەرامبەرەکەت دەکرێ بەشێکی ژیان و کەسایەتی بە یەکجاری بشێوێنێت رۆژێک ببێتە کۆسپێک بۆت کە بێ ئاگا رۆژێک لە خۆشی رابواردن دروستت کرد


فیلمێكی زۆر ناوازە و چێژ بەخش بوو بەجدی شایەنی چاوەڕوانی بوو شازی فیلم ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕی زۆر خۆشی تێدا بوو دەستی ئێوەش خۆش 🔥🖤

درامایەکی شا هانەبوو زۆر جیژ بەخش بوو وەرزی یەکمو و دووەم هەردوک زۆر خۆش بون وەرزی دوەم ولیاموو وە هەموویان رۆل گیرانەکیان زۆر جوان بوو وە چیرۆکەکی وە زۆر سرنج راکیش

بەڕاستی ناوازەیە دوای چەندین جار سەیرکردن جگە لەوەی کە چێژی تەواو نابێت زیاتریش ئەبێت

سەرەتایەکی سادە بەلام ناوەرۆکێکی ئالۆز و سەمەرە ، فیلمێکی نایابە خاوەن چیرۆکێکە کەم تا زۆر هەموو کۆمەلگەکان بەدیاردەکەیەوە دەنالێنن هەبونی کەسی لەم شێوە و کارەکانیان بە چوارچێوەیەکی ئەهریمەنی ژیانی بێ شومار لە خەلکی وێران ئکن ، بەشێوەیەک بەرەو لە ناوبردنی ئەبەن کە خودی کەسەکە بەدەستی خۆی ئەوەی زۆر لای گرنگ بێت بیکاتە قوربانی ئەو هەستە نەفرەتیەی بۆی دروست بووە

ئەبێ چی لەوە ترسناکتر هەبێت مرۆڤەکان یاری بە ژیانی یەکتر بکەن لە پێناو چێژ و گرەوێک بۆ مادە ، ئەی چی لەوە ترسناکترە لەنێو بە بەخترینەکان و تاک رزگاربوەکان تەنیا هەل بدرێت بە دانەیەک ، لەوەش ترسناکتر یاریەک بکرێت و کۆتا دەرچەی دەرچونی نەبێت ! دەتوانم بلێم باشترین فیلمی ژووری هەلاتن بوو چیرۆکێکی نایابی هەبوو شایەنی سەیرکردنە

بەقوەتی و چێژی ئەم فیلمە تەواو نابێ بەتایبەت دێنزڵ واشنتۆن تامێکی تری بەخشیبوو بە فیلمەکە ئەو ئاکتینەی ناوازە بوو بەس مردنەکەی خەفەتی زۆری یا پێمان

نایاب و باشتری باشی بو تا ئێستا بینیبێتم تایبەت بوو لەبەر ئەوەی زۆر بەی کارکتەرکانی تری بەشداریان لەم بەشە کرد زۆر گونجاو بوون تۆم و جێری لەگەڵ دیمەنی ڕاستی زۆر ڕێک و گونجاو بوو ڕێک و پێک کاری دەرهێنانی زۆر جوانی بۆ کراوە

یەکێک لە فیلمە بەرەنگارییە تاکیە هەرە نایابەکان ، چیرۆکێکی خۆش و جیاوازی هەبوو ، نمونەیەکی بەرخودان و پڕ متمانەیی زۆری تێدابەسەربوو ، ڕۆلگێرانی ئافرتەکەش لەم بارە ڵالیە زۆر بێ وێنە بوو

زۆر جوانوو کاری گەربوو زۆر مانا مانا داربوو ئینسان خۆی بیناگریت دڵی تونت دەبیت لەبران بەر ئەم فیلمە زۆر بەجوانی باسی ئەوە دکانت ئیمەی مرۆڤ هەمووشتان هەیە ئیستا بوا هەندە ناشووکریت کەسانیکی ک هەیە بەئاواتە تەنها کەمیک پارا یان خواردنیی هەبایە تا ماڵی پی بژینت یان کەتۆ لاقت بیوەیە ناشوکری دەکیت سەیارەت هەبا بەڵام یەکیک لەسر حەربانە کەم ئەندامە ئاواتی ئەویە وەک تۆ لاقی هەبایە

بەڕاستی فلمێکی پڕ چێژە فلمێکە کە جێهانی سینەمای بەخۆوە سەرقاڵ کرد کەسینەمای بەرەوپێشتر برد ئەوەندەری سەیری بکەی زیاتر ئاشقی دەبی

فیلمێکی نایاب چیرۆکێکی ئاڵۆز و بیرۆکەیەکی تەواو جیاواز ، تێگەشتن لێی تۆزێک گرانە بەلام باسی نێو ئەم فیلمە تەواو جیاواز لە هەر هاوشێوەیەکی تری خۆی گەرچی شێوازی ئەم رێباز و درێژە پێدانە لەگەل بیر و باوەری ئێمە لێک دوورە بەلام لە فیلمەکە زۆر بێ وێنە دەرون و ویژدانی کەسێکی خراپەکار و دوائەنجامی خراپیەکەی بە تێپەربون بە هەمان بارودۆخی ئەو کەسەی خستیە نێو چاڵی ئازارەوە نیشان دەدات ، ئەمانە و فیلمەکە زۆر جوان ترسناکی ئەم دیاردە و ناوەخنە پیسەی مرۆڤەکان کە لە تەنیایی و پیسی هەست و حەزەکانیان چی ئکن و کۆتایی لەم دونیا بە شێوازێکی لەم پەشێوتریش کە لە فیلمەکە ئاماژەی پێ ئکا

ئەم فلیمەی کیانۆ لە دوای جۆن ویک باشترین و نایاب ترینە بەرهەمی کیانۆیە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026