بێ وێنە و جیاواز بوو ، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی فیلمەکە کە بە شێوەیەکی ڕون و بەرچاو خاوەن و پەرەپێدەری بنەوان و دروستبونی ئەم بونەرەو و زنجیرەی و کەشەسەندنەکانی رونکردەوە ، لێرەوە ئەو سەرەتایە ترسناکە دروست بوو پەرەی پێدرا کە بویە وێرانەیەک بۆ گیانی ژمارەیەکی بێ سنور

دەستان خۆش بێ دانانی فیلمی ناوازەو ژێر نوسی کووردی بە باشترین کوالتی دەستخۆشیش کەمە کورد شانازی بە بونی سایتێکی وەک کورد سەبسایتڵ سەرکەوتوبن


هەندێک جار بۆ بنیات نان پێویستە سەرەتا وێرانکاری بکرێت ، لە بەدواداچون بۆ هەبونی سەرەداوێک ئایا مرۆڤ چۆن دروست بوو ئامانجی چییە دوای مردن چی رودەدات ، چون بۆ هەمان هەسارە و بۆ ئەم مەبەستە بەلام بێ ئاگا لەوەی دوژمنێکی تر چاوەرێیانە ! چیرۆکی فیلمەکە تەواو بێ وێنە بوو گەرچی ئەم بەشەیان تۆزێک لادەر بوو لە بەشەکانی تر بەلام رونکردنەوەی تەواوی دا لەسەر بەشێکی تری هەسارەکە و هەبونی بونەوەری تر و رونکردنەوەی پاشماوەی بونەرەکانی تر ، شایەنی سەیرکردنە

دەستتان خۆش ڕاستە فیلمەکە پڕە لە کەم کوڕی چونکە فیلمێکی کۆنە بەڵام بیرۆکەی فیلمەکە زۆر جوان بوو و چێژ بەخش بوو وە ڕۆڵی ئاکشای . هەمیشە چێژ بە بینەر دەدات


دەترسام لە خەون بینین بەلام ئێستا ناترسم ! بۆچی ؟ چونکە گرنگ نیە خەونەکە چەندە خراپ بێت کاتێک هەڵدەستم ژیان لە خەونەکە خراپترە ! بەڕاستی بێ وێنە بوو ئاوێتەکردنی ریپلای بەم چەشنەی لە چێژی فیلمەکەی کەم نەکردەوە ، لە هەمان کاتدا کۆمەلێک دیاردەی سەمەرە و پەرەسەندنە بایۆلۆجیەکەی مرۆڤ سەبارەت بە بونەوەرەکان لەم بەشە زیاتر رون ئەبێتەوە کە زۆر جێی ترسە لە هەمان کاتیش هەست بزوێنە سەبارەت بە کۆتاییان و ئەو بونەوەرەی دروستەبێت ، تاکە شتێکیش کە ئەمڕۆ لە ژیانی واقیعدا جێگای ترسە گێرەشێوینی مرۆڤە بۆ ئالودەبون بە زانستە سەرو سروشتەکان کە هەرگیز بەرگەی دواهاتەکانی ناگرن بەلام لە پێناو کۆمەلێک مەبەستی بازرگانی و کەسی دەستی تێوەدەگلێنن ، شایەنی سەیرکردنە

نازانم بۆچی هەموان لۆمەی یەکتر دەکەن بۆ هەموو شتێک ، هیچ کەسێک بێ کەمو کوڕی نیە ، تەنیا مرۆڤین ! هیچ شتێکیش وەکو مرۆڤێکی بێ کەم و کوری تەواو بوونی نییە ، لە جیهانێکی تێکچودا پیاوێکی عاقڵ ئەبێ شێت دەربکەوێت ! شاکارێکی سینەما بەڕاستی وەسف ناکرێت زۆر بێ وێنەیە فیلمێک پڕاو پڕ لە دیالۆگی جوان ، ئەم فیلمە تەنیا پێک نایەت لە جەنگێک دژی بونەوەرێک بەلکو پەیامێکی تەواو تاریک و تراژیدی پێیە دەرحەق بە ژیانی زیندانیە دابڕاوەکان ئەو کەسانەی کە دابڕاون لە ژیانێکی شیاو ئەوانەی کە لە کۆتایی گەردوندا خودایان دۆزیوەتەوە ، لە هەمان کاتدا حەقیقەتی جیهان دەرحەق بە مرۆڤایەتی چەندە مەترسیدارن برسی هەر زانستێکی بێ سنورن بۆ کۆمەلێک چەکی جیۆلۆجی بۆ جەنگ ، شایەنی سەیرکردنە ئەم فیلمە گەر بۆ یەک جاریش بێت

میژوو هەموو کەس دەبی بزانن جابتای میژووی چینوو کۆری کە خۆشترین میژویان هەیە باس لە میژوی راستەقینە دکەن باور بکەن کە کەمیک لی تیبگەن وا ئاسقی میژوی کۆری و چینو هەتا دواتر گی رۆدی دەبی شتی زۆر شازیان هەیە هەر قسەیەکیان هەزاران مانای هەیە لە یەکم دەقەکە فیلمەکە بیاوەکە وتی لەروبەروو بونەوە دەترسم لە مردن دەترسم لە مرگ دەترسم کە بەهیسترین کەسیشە زۆربەیان بەزاند تا سیری نەکی باور ناکم تی بگەی کە کمیک میژوی کۆریا بزانی هەمووی بست بیت تی دگی بی ئەوی بیر کردنەوی زۆری بوییت بەهیوام نەلین فیلمەکە کۆنە 2004 خۆشترینە خۆشترینە نایاب ترینە

ئەزانی بورک ، نازانم چ توخمە بونەوەرێک ئەوەندە خراپە کە یەکتری لەناوبەرن بۆ برێک پارەی نەفرەتی ! چیرۆکی ئەم بەشەیان تەواو نایاب بوو ، بوێری و سەرکێشیەکانی ریپلای فیلمەکەی تەواو نایابتر کردبوو شایەنی سەیرکردنە

ھەلەیەکی زۆر گەورەی تێدایە ئەویش ئەوەیە سوپەر پاوەری ئەکتەری سەرەکی ھیچ بەھێز و سەرنج راکێش نیە تا کۆتایی ئەکتەری سەرەکی رۆلێکی وا گەورەی نابێت بەرای من سەیری نەکەی باشترە

| نووسینی: محەمەد عەدنان چیرۆکی فیلمەکە باس لە سیناریۆنووس (هێرمن جەی. مانکویز) دەکات، لە دوو ماوەی جیاوازدا: ١؍ لە ساڵانی ١٩٣٠ـەکان، پێش ئەوەی کار بۆ بەرهەمهێنەر (ئۆرسن وێڵز) بکات. ٢؍ دوای دەست بەکاربوونی وەک نووسەری فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´. دەرهێنەری فیلمەکە (دەیڤد فینچەر) دەیویست ئەم فیلمە هەستێکی سینەمای کلاسیک بە بینەر ببەخشێت، هەمان ئەو هەستەی کە خۆی بۆ فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ هەیبووە، چونکە فیلمەکە یەکێکە لە دڵخوازترینەکانی خۆی، ئەمەش وا دەکات تێبگەین لە هۆی دەرهێنانی ئەم فیلمە لەلایەن (دەیڤد فینچەر)ـەوە. سینەماتۆگرافی فیلمەکە بەجۆرێک نایابە، سینەمای کلاسیک بەبیری بینەر دەهێننەوە، وەک: ڕەنگی فیلمەکە؍ ڕەش و سپی'ـیە بە هەمان شێوەی فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´. کونی جگەرە؍ لەکاتی گۆڕینی هەر دیمەنێکدا، کونی جگەرە دەرەکەوێت لە لای ڕاستی سەرەوەی ڕوونمایەکە.¹* خۆم لەکاتی بینینی فیلمەکەدا، هەستم بە کلاسیکی فیلمەکە دەکرد، بەڵام هێندە ڕووداو تێیدا کەمبوون، وای لێدەکردم ماندووبم، وە ڕێکخستنی دیمەنەکانی زۆر باش و نایاب بوون، (دەیڤد فینچەر) بەجوانی ستایلەکەی خۆی بەکارهێنابوو لەم فیلمەیدا، بەڵام چیرۆکی فیلمەکە تۆزێ بێزارکەربوو، تەنها چەند دیمەنێکی تێدابوو بەدڵم بێت، زۆربەی دایەلۆگەکان هەر بەگوێمدا دەهاتن و دوای ماوەیەک بیرم دەچوونەوە، ئەمەش لاوازی سکریپتی فیلمەکە دەردەخات. بەڵام سەرباری ئەمانەش، فیلمێکی باشە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئاشقی فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ بوون، خودی خۆم سەرەتا فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ـم بەدڵ نەبوو، بەڵام پاش بینینی ئەم فیلمە و درک کردن بەوەی نووسینی دەقی ئەم فیلمە بە چ حاڵەتێکدا تێپەڕیوە و چۆن بەوجۆرە نایاب دەرچووە، ڕام بۆ فیلمەکە گۆڕاو بە تێڕوانینێکی باشترەوە سەیری دەکەم. وەکو خۆم، سوودێکی بچووکم دیمەنێکی فیلمی (مانک) بینی، لەڕووی نووسینی دەقی فیلمەوە، ئەویش ئەوکاتەی (ئۆرسن وێڵز) لە (مانک) تووڕە دەبێت و شووشەی خواردنەوەکانی (مانک) دەکێشێت بە دیوارەکەدا، (مانک)ـیش پێنووسەکەی دەگرێتە دەست و دەڵێت: ”ئەم دیمەنە دەخەمە نێو دەقی فیلمەکە، ئەوکاتەی (سوزن) هەڵدەستێت بەجێهێشتنی (کەین) ئەمە ڕوودەدات.“، کە (ئۆرسن وێڵز) ئەمە دەبیستێت ڕازی دەبێت ناوی لە کرێدیتی فیلمەکە بنووسێت، کە بەهۆیەوە خۆی و (مانک) دەبنە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ڕەسەن. لەکۆتایی فیلمەکەدا گوێبیستی چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیی ساڵی ١٩٤٢ دەبین. لە کۆتاییەکەیدا، لە (ئۆرسن وێڵز) دەپرسن: ”هیچ پەیامێکت هەیە بۆ هاونووسەری سیناریۆکە، بەڕێز (مانکویز)؟“ (ئۆرسن وێڵز): ”لە ڕاستیدا پەیامێکم هەیە، ئێوە دەتوانن بۆمی بگەیەنن… '(مانک)، نیوەی خەڵاتەکەم بۆ خۆت بێت!' “

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026