The Shawshank Redemption

820,996
142 خولەک
English
9.3
90%
80%

دوای ئەوەی ئاندی دوفرین تۆمەتبار ئەبێت بە کوشتنی هاوسەرەکەی ئەکەوێتە زیندان و بەڵام ئەو بێ هیوا نابێت و چەندین کاری ناوازە ئەکا لە زیندان و ئاشنای ڕەش پێستێک ئەبێت.

ژانراکان:
دراما
بودجە:25 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1994-09-23
داهات:28 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Castle Rock Entertainment logoCastle Rock Entertainment
دەرهێنەر:Frank DarabontFrank Darabont
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
شـ
9 رۆژ پێش ئێستا

“هەندێک باڵندە بۆ ئەوە نەکراون لە قەفەسدابن” بەڕاستی فلیمێکی ناوازەبوو هەنێک فلیم و زنجیرە ڕەیتنگی پێدەدرێت و دەکرێتە باشترین کە باشترینیش نییە و شایەنی نییە بەڵام بەڕاستی ئەمە شایەنی باشترین فلیمی مێژووە و بەدەستیشی هێناوە، بەڕاستی پێش ئەوەی بڕیاربەم سەیری بکەم لەخۆمەوە وتم فلیمێکی کۆن و ٢ سەعات و ٢٠ دەقە؟ ببێتە باشترین فلیمی مێژوو؟ بەڵام سەد حەیف خۆزگە کاتی زیاتریشی دەبوو بڕوابکەن بۆ یەک دەقەش نەهاتە مێشکم کە سەیربکەم بزانم چەن کات تێپەڕیووە و چەنم سەیرکردوە بەو شێوەیە بێزارنەبووم لێی بۆ ساتێکیش بێت یانی ئەمە ئەبێت چ فلیمێک بێت ئەو هەستەت پێبدات؟ فلیمێک نەبێت کە بووبێتە باشترین قابیلە چی بێت ئتر؟! سەد حەیف بۆ ئەوانەی نەیان دیووە و پێیان وایە زۆر لە سینەما ئەزانن با زیاتر باسی نەکەم هەرچەنە پەڕەگرافێک لە وەسف و جوابی و پەیامی ئەم فلیمە بکەی تەواو نابێت… باشترین❤️‍🔥 “ئومێدت هەبێت چوونکە ئەوە تاکە شتە کە نامڕیت و ئەمێنێت”

2
پەسەندبەدڵبوون
مح
5 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک له باشترین فیلمەکان ئەگەر شایەنی یەکەمیش نەبێت، تا ئێستا شایەنی ئەوەیە لە 10 باشترینەکان بێت💙

13
بەدڵبوونپێکەنینپەسەند
He
11 مانگ پێش ئێستا

بەڕاستی فلمێکی نایابە

4
بەدڵبوونپەسەند
Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمەکە وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە، بۆ نموونە، "چۆن کەسێک دەتوانێت ناوەندێکی پڕ لە توندوتیژی و ئەشکەنجە بگۆڕێت بۆ شوێنێکی پڕ لە هیوا و گەشەپێدانی خۆی؟" بەم شێوەیە ئاندی دوفرانسن، کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە، وەڵاممان دەداتەوە پێش ئەوەی ئاندی بێتە زیندان، شوێنەکە بێ هیوا بوو، زیندانییەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بە هەمان ڕۆتیندا تێدەپەڕن، کە وای لە زیندانییەکان کرد کەسایەتی و مانای ژیانیان لەدەست ئێمە بە درێژایی فیلمەکە تێبینی ئەوە دەکەین کە کات تێدەپەڕێت بەبێ ئەوەی ئێمە سەرنج بدەین، ئەگەر لە دیالۆگەکەدا ئاماژەی پێ نەکرێت، و دەکرێت بگاتە چەند ساڵێک، چونکە کات هیچ مانایەکی نییە ئەگەر شتێک نەبێت کە بتوانرێت بەدەست بهێنرێت. لەجیاتی ئامادەکردن و چاککردنەوەی زیندانییەکان بۆ ژیان لە دەرەوەی وڵات، شۆشانک پێچەوانەکەی دەکات و زیندانییەکان لە بازنەیەکی پڕ لە توندوتیژی و خراپەدا دەهێڵێتەوە. کاتێک ئاندی دوفرێسن گەیشتە زیندان، دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ژیانی زیندانییەکاندا، کتێبخانەیەکی کردەوە بۆ خوێندن و هەوڵی دا ئەوەندەی لە توانایدا بوو بیکات، تەنانەت ئەگەر خۆی بکاتە قوربانی. بۆ ئەو، ئەو چاکەیەی ئەو بۆ کەسانی دیکە دەیکات گرنگترە لەو خراپەیەی کە بەسەری دێت، ئەو کەمێک هیوا و کەسایەتی بە زیندانییەکان بەخشی و تەنانەت ئامانجێکیشی بە هەندێکیان دا بۆ بەدەستهێنانی شتێک فلمێکی زۆر تایبەتە بڕوا ناکەم هیچ سینەما دۆستێک ڕەخنەیەکی لێ بگرێت بەڕاستی شاکارێکی سینەماییە دەستان خۆش.

9
بەدڵبوونپەسەند

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026