ئەم بەرهەمە تەنها چیرۆکی دزینی پارە نییە، بەڵکو گەشتێکی قووڵە بۆ ناو سۆز، خۆشەویستی، هاوڕێیەتی، و ئەو قوربانییانەی لەپێناو خەونەکاندا دەدرێن. تایبەت!!🔥

ئەم بەرهەمە داستانێکی قووڵە لەسەر برینی جەنگ و شکۆمەندیی خێزان و تەماحی پیاوێک کە دەیەوێت جیهان لەژێر پێی خۆیدا ببینێت.!!🤯🔥

شاکارێکی تاوانکاریی ناوازەیە کە گۆڕانی مامۆستایەکی کیمیای هێمن بۆ پاشایەکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان پیشان دەدات. بەراستی ناوازەیە ١٠/١٠.🔥🫡

(Game of thrones)شاکارێکی ئەفسانەیی و تابلۆیەکی هونەریی زیندووە کە سۆز و سەرکێشی تێکەڵ دەکات!!🔥🖤

لۆست چیرۆکەکەی ئەوەیە کە چۆن کۆمەڵێک مرۆڤی وێڵ و تەنیا لە جیهاندا، لە ڕێگەی تێکشکانی فڕۆکەیەک و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانەوە، گەورەترین شتیان دۆزییەوە کە بریتی بوو لە "یەکتر" و "خۆدۆزینەوە". بۆیە دووبارە بوونەوەی نیە و زۆر نایابە 😍🖤!

وایی خوایە بەجدی زۆر زۆر تایبەت بوو، هەر وەسف ناکرێ لە خۆشیاا، جاا لە کۆتاییەکانا گریان و پێکەنینم لێ تێکەڵ ببوو، ئەنیمیەکە هەتاا وەسفی بکەی کەمە 🫠💕🙌😭

یەکێک لە جوانترین یادگاریەکانی منداڵیم، بەڕاستی ئەنیمەیشنێکی تایبەت و بێوێنەیە❤️


چیڕۆکێکی بەهێزە. لە ڕوانگەیەکەوە باسی خەونی مرۆڤ دەکات کە پێویستە بەبێ ترس و بە هێرشێکی ڕەهاوە هەنگاوی بۆ بنێت. پرسیارێک دەخاتە ڕوو: پاڵنەری ڕاستەقینەی خەونەکەت چییە و ئامادەیت چ باجێک بدەیت بۆی؟


کە مناڵبووم سەیری فیلمێکی فەڕەنسیم کرد هیچ لێی تێنەگەیشتم دایم ئەم وت فیلمی فەڕەنسی بێمانایەو سەیری ناکەم بێ ئاگا لەوەی کە ئەو فیلمە بێ مانا بۆ بیرکردنەوەی ئەو کاتی من بێمانا بوو نەک ئێستام، سەرەتای فیلمەکە بە بینینی خێزانێکی دڵ خۆش دەسپێئەکا کە لەکاتی گێڕانەوەی نوکتە لەلایەن پیاوی ماڵەکەوە ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕوو ئەداتو لە ئەنجام پیاو مناڵی ئافرەتێک ئەمرێ ئەم ئافرەتە هەوڵەدات لە ڕێگای بەجێ هێشتنی هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە هاوسەرو مناڵەکەیوە هەیە خۆی ڕزگار بکا لە بیرکردنەوە لێیان و لەو واقعە ڕائەکات کە ڕوو بەڕووی بوەتەوە بەڵام هەرچی ئەکات ڕزگاری نابێ هەر جارەو شتێ ڕێگری ئەکا هاوکاری هاوسەرەکەی باسی ئەو پارچە میوزیکە ئەکات کە هاوسەرەکەی بەنیوە چڵی جێی هێشت دواتر بۆی دەرئەکەوێ کە هاوسەرەکەی خیانەتی لێکردوە لەگەڵ ئافرەتێکی تر تەنانەت ئەو ئافرەتە بە مناڵی هاوسەرەکەی دوگیانە ئەوەی زۆر شتێکی جوانبوو لای من دڵی هاوسەری پیاوەکە بوو تەنانەت دوای زانینی ئەوەشی کە هاوسەرەکەی ژنێکی تری (خۆشویستووە) بێ جگە لەو بڕیارەدا خانووەکە ڕادەستی ئەو ژنە بکات و هیچ ڕفتارێکی ناشرین نابینی بەرامبەری ئەنجامی بدات و لە کۆتاییا هاوسەری پیاوەکە ئەگری ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئەم ئافرەتە ڕووبەڕوی هەموو ئەو شتانەی بەسەریا هاتوە ببێتەوەو ڕابردوو قبوڵ بکات

هەرچەنە من کۆتاییەکەیم لێ سپۆیڵبوو بوو دایم ئەم وت پێویست ناکا سەیری بکەم چونکە کۆتاییەکەی ئەزانم بێ ئاگا لە ناوەڕۆکە جوانەکەی لە کۆتاییا سەیرم کرد و پەشیمانیش نیم چون دایم پێموایە ئەو کۆتاییە ئازاربەخشانە وا ئەکا زنجیرەکە یان فیلمەکە و بیرنەچێت و هەموو کات لەسەیر کردنەوەی هەمان ئازار هەست پێبکەی


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026