پیکی بلایندەرەکان

Peaky Blinders

1,311,549
60 خولەک
Italian
8.8
0%
0%

باس لە خێزانی شێڵبییەکان دەکات لە بێرمینگام لە دەروبەری ساڵی ۱۹۱۹ لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، تا سەدەی بیستەم، چەندین ڕووداویان خوڵقادنووە

ژمارەی وەرزەکان:6
ژمارەی ئەڵقەکان:38
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2013-09-12
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:BBC One logoBBC One
نوسەر:Steven KnightSteven Knight
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
AL
5 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

Dastan xhosh be znjerayake zor zor nayaba bardawambn la kare jwan

1
پەسەند
𝖣
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

هەر سیزنێکی لەویتر نایابتر و سەرسوڕهێنەرتر بوو وە بەگشتی چیرۆکی هەموو بەشەکانی جوان و کارێزمایانە بوو. بەڵام لە سیزنە سەرەتاکان وا هەستم دەکرد تۆماس لەڕادەبەدەر گەورە کراوە، وەک ئەوەی هەمووان تەنها پیایهەڵدەدەن و ئەویش هەرچی دەکرد یان کەشف دەبوو یان هیچ کام لە پلانەکانی سەری نەدەگرت. بەس هێشتا ئەوە سەرەتاکەی بوو، گەرنا بەشەکانی تری ڕۆڵی تۆماس تێیدا زۆر ڕاقی بوو. وە ئەگەر دڵخوازترین سیزن هەڵبژێرم، ئەوا سیزنی چوار دەبێت، چیرۆکی تۆڵەسەندنەوە هەمیشە دەبێتە جوانترین بەش لای من، وە بەتایبەت هەوڵە زیرەکەکانی چانگرێتا کەوای لە بینەر دەکرد بە ماحاڵی بیر لە ڕزگاربوونی خێزانی شێڵبی بکاتەوە لەدەستی، بەڵام ئیتر بەزاندنی چانگرێتاش زیاد لە حەد ژیرانەبوو. وە بیرۆکەی ‘کۆبونەوەی خێزانی’ و ‘پۆڵی وەک قسە ڕۆیشتووی خێزان’ هەستم دەکرد لەشوێنێکی تریش هەمان شتم بینیووە، دواتر بۆم دەرکەوت لە درمای تورکی “ڕەمۆ” هەمان لاساییکردنەوە هەیە.

عو
ساڵێک پێش ئێستا

زنجیرەیەکی زۆر شازبوو کیلیان بەڕۆڵی تۆماس شاکاربوو وە هەروەها ئارشەر ڕۆڵێکی زۆر شێتانەی ئەگێڕا ئەو ئەکتەرەبوو کە هەموو زنجیرەیەک پێویستیەتی، بەگشتی نازاربوون وە سیزنی چوارەم یەکێکە لە باشترینەکانی سینەما 🔥🖤

یـ
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

سەرەتا دەستان خۆشبێت، وە بەڕاستی زنجیرەیەکی زۆر تایبەت بوە لەلام، لە یەکەم جاری سەیرکردنی ئەم زنجیرە، نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا لە کەناڵی "نیگا موڤ" سەیرم کرد لەگەڵ براکەم بەژێرنوس وە هەر، ئەو کەناڵە ـش بو فێری سینەمای کردم،........ "ڕای خۆم" ئەم زنجیرە هەمیشە باشترین زنجیرەی مافیای بوە لەلام پێنجەم باشترین زنجیرەیە لە باشترین زنجیرەکانم دوای ئەمە زنجیرەی "The Sopranos" باشترین زنجیرەی مافیایە، وە دوای ئەوە زنجیرەی، "Brodwalk Empire" بەڵام بەداخەوە ئەم زنجیرەیان لە ماڵپەڕە کوردیەکان و کەناڵە کوردیاکان نیە. وە زۆر زنجیرەی تری لەم شێوە بەڵام تەنها ئەمانەم لە بیرە،............. وە بۆیە سەیری ئەم زنجیرەم کردوە دووبارە چونکە ماوەیەک پێش ئێستا چەن هەواڵێکم بینیم کە خەریکی دروست کردنی فلیمێکن باس لەدوای ڕوداواکانی ئەم زنجیرە ئەکات، وە لەکۆتایش هەر، دەسخۆش، کۆتا قسەی تۆماس " Oh, .but I am back🗣️🔥🔥🔥" زۆر جوان ئەو وشەی دەربڕی "Cillian Murphy" وە هەروەک هەمیشە وتومە زۆر جوان ڕۆڵ دەگێڕێت، با لەبیری نەکەین کە "Paul Anderson" یشـ ، جوان ڕۆڵ دەگێرێت لەم زنجیرە بەڵام پێشتر هیچ فلیمێکیـم نەبینیوە، ئیتر نازانم،................ زنجیرەیەکی زۆر بەسود و بەمانایە ئەگەر لێی تێبگەیت بەجوانی وە، زیرەکی تۆماس زنجیرەکەی زۆر زیاتر بەچێژتر کردوە.

وەرز و ئەڵقەکان
6 وەرز
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026