بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فیلمی " winter's Tale" ئەو فیلمە چیڕۆکەکەی لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە گەر هەڵە نەبم ، چیڕۆکێکی فانتازیای زۆر جوانی هەبوو دەکرێت بڵێم یەکێک بوو لە چیڕۆکە جیاوازەکان، نواندن زۆر باشبوو بەتایبەت کۆلین فارێل و ڕەسڵ کرو لەڕاستیدا تەواوی کاستی فیلمەکە باشبوون ، پەیامی فیلمەکەش دەربارەی خۆشەویستیە کە ئەوەمان فێر دەکات خۆشەویستی دەکرێت کات و شوێن تێپەڕێنێت، هۆکاری سەیرکردنی فیلمەکە کۆلین فارێل بوو بۆیە بەبێ دوو دڵی سەیرم کرد ، کاتەکەم بەفیڕۆ نەڕۆیشت توانیم لەدوای ماوەیەک بینەری فیلمێکی جوانبم. دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم یاخوا سەلامەتبن.

بەڕاستی شاکارێکە. فیلمێک لەناو یەک ژوور بە بوونی تەنها 12 کەسایەتی دووبارە بەبێ بوونی کامێرای پێشکەوتوو بەبێ بوونی دیمەنی نەشیاو مەحاڵە ئاوا بەچێژ بێت.. فیلمێک پڕاو پڕ لە مانا... "هەرگیز دوای زۆرینە مەکەوە زۆرینە واتا مێگەل"

بەجدی پشتی فلمی تورکی شکاند بەس خۆشیش بوو

دەمێکە سەیری ئەمەم کردووە بەس ئێسەش چرکە بە چرکەی بیر ماوە ئەونە تایبەتت بو جا شین یی یون هەر باس ناکەم😭✨🥹
