تەقەی سەرم ئەھات ... تاکۆتایش بینەربوم ھیچی لێ حاڵی نەبوم


چیرۆکی فیلمەکە لە زۆر ڕووەوە ناکاملە بەشێوەیەک کەم و کوڕی بەرچاوی تێدایە ، دوور لە ژانەری خۆیشی کە ترسناکە فیلمەکە زیاتر لە دەوری کۆمەلێک بابەتی ئیستاتیکا و هەرزەییا ئەسورێتەوە گومان لە ناوازەیی ئیستاتیکای نێو فیلمەکە ناکرێت بۆ باشی ، بەلام دەرحەق بە خودی ڕەسەنی چیرۆکەکەی زۆر لاوازە ، فیلمی هاوشێوەی ئەم چیرۆکە هەن و زۆر جیاوازتر و باشترین

یەکێک لە باشترین و خۆشترین فیلمەکان بەڕاستی بە ..... چێژە و شایەنی سەیرکردنە

بێ شک یەکێکە لە باشترینەکانی 2018 وە خاوەن چیڕۆکێکی یەکجار تایبەتە کە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە

بەرهەمێکی جوانی و تایبەتی جۆنیە بەس کەمێ لە بەهای جۆنییان هێناوەتە خوارەوە ئەویش ئەوەیە کە جلی ئافرەت یان پێ لەبەر کردووە

وەک چۆن پاداشتی چاکە چاکەیە بە هەمان شێوە خراپەش بەدەر لە پەشیمانی و گۆران پاداشتی خراپەیە ، رۆژێک دێت باجی گشت ئەو نالاباری و هەلانە دەدەیت لە بێ ئاگایی ئەوانیتر کردوتە بەشێوەیەک خۆشت بڕوا ناکەی ! لە کۆتاییدا خودا ئاگادارە بە گشت ئەم نالاباریانەت ئیدی چۆن و بە چی هۆکارێک پاداشتی ئەو خراپەیەت ئەدرێتەوە نازانرێت ! لە سەردەمێکی نوێ و زیندودا پیاوێک خۆی لێ دەبێتە ڕاسپێردراوی خودا لەسەر زەوی بۆ پاککردنەوەی لە شەیتان چەندە سەیرە ! فیلمێکی تەواو نایاب خاوەن چیرۆکێکی جیاواز و نامۆ بە کۆمەلێک بابەتی توند و هزری واقیع ، گەر چی لە زۆر ڕەهەندی بیر و باوەڕمانەوە لەگەل ئەم فیلمە یەک ناگرینەوە ، بەلام ناوەخنی فیلمەکە پەیامی زۆر بەهێزی تێدایە ، لە بەهێزی خود و دوو تاک لە نێوان شونێکەوتن و یاخیبون و پاداشتی خراپە بە خراپەیەکی تر تیاچون بە هۆی نەزانی و کەوتنە کابوسی تاک کەسی ، گشت ئە م باسانە لەم فیلمە پەیامدار کراون ، بەراستی بێ وێنەیە شایەنی سەیرکردنە

پشت بەستن و باوەر بەخۆبوون ئیرادەیەکی تەواو بۆ مرۆڤ درووست ئەکات فلیمێك کە هەرگیزا و هەرگیز لێ پەشیمان نابیتەوە چەندین جار سەیری بکەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی وانەیەکە لە شوێنی خۆی ❤🚀

شاکارێکی ڕۆژئاوایی لە نواندنێکی زۆر زۆر نایابی کلینت ئێستود موزیکێکی پڕ لە حەماسەت تێکەڵی فیلمەکەت دەکات لێی بێزار نابیت دەرهێنەرێکی زۆر زیرەک چیڕۆکەکەی زۆر بە جوانی داناوە بەهێزترین و باشترین فیلمە لە چەشنی ڕۆژئاوایی

فیلمئک پر لە جوانی پر لە شاکاری موتحە واقعی دراما رۆمانسی جەنگی فیلمئکی هەمیشە زیندوو

پێشنیار دەکەم گەر ناروتۆ و نەبینیوە بڕۆی سەیری بکەی داوای بێیتە سەر بۆروتۆ بەجدی ئەنیمەکە چێژی خۆی لەدەست نەداوە :)

دوێنێ مێژووە بەیانی مەتەڵە بەڵام ئەمڕۆ دیاریە

رەنگە هەبوونی هیوایەک و بوێریەک تۆ لەوانی جیاوازتر بکات جیاوازیەک سەرکەشی ئازادی و کۆڵنەدانت پێ ببەخشێت ، چیرۆکێکی لە ڕاستی وەرگیراو خۆگری تا ڕادەیەک نایابی تیابوو سەبارەت بە سروشتی جەنگەل ، فیلمێکی بێ وێنە بوو ڕۆلگێرانەکەی کریستیەن بەیل زیاتر نایابی کردبوو ، لە پال ناوەخنە سیاسی و هەندێک دۆخی درامی و تراژیدی تیایا هەبونی قالبێکی گالتە ئامێزانە لە فیلمەکەدا زیاتر بە چێژی کربوو ، شایەنی سەیرکردنە

بەهێزترین و پڕمانا ترین فیلمی عربییە بەڕاستی شایەنی سەیر کردنە🌸

زۆر زۆر پەبچێژ و پڕ مانا کە ئەو پەیامە بە بینەر دەگەیەنێت کە چون بۆ ڕابردوو و گۆڕینی داهاتوو شتەکان وێران دەکەن وەک لەوەی بەرەو ڕێچکەی باشتر بیبەن واتا چارەنوس باشترینی بۆ جیهان داناوە بۆیە رێویست ناکا دەستکاری هیچ بکەیت وەکۆ کۆتایکەی کە خاتو سەیدی دەڵێت زۆر دڵخۆش بووم لە ژیانم

کوشتنێکی نایاب لە دووری 300مەترەوە زۆر زۆر شازبوو فلیمێکی یەکجار تایبەت بەچێژ ترین فلیمی سامیۆڵ چیرۆکێکی شاز پێکەوە گڕێدانی بکوژێک لەگەڵ ئەفسەرێکی لێ هاتوو کە ناچارن پێکەوە کاربکەن هەم چیڕۆک تایبەت بوو هەم ئەکتەران

ئەم بەشەی بە بەراورد بەشەکانی تری بە چێژ ترە وە چیرۆکەکەش خۆشترە بەس وەک بەهێزی بەشەی دووەمی بەهێزتر نەمرەشی بەزترە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026