یەکێک لەنایاب ترین بەرهەمەکانی ڕۆبەرت سەرتای دروستکردنی پیاوی ئاسنین وە شایەنی ئەوەش بوو کە لە باشترینەکانی مێژووبێت

بێگومان یەکێک ئەبێت لە خۆشترین فیلمە ئەکشنەکانــی ئەمساڵ، بەڵام باشترین نا، دەست خۆش بۆ ئەو ڕۆڵ بینینە جـوانەی (جـەیسن)، بەڵام ئەکرا چیرۆکێکی جوانتر و باشتری هەبێت بە ماوەیەکی کورت تریش

بەڕاستی شاکارێکی جوانە و فێری زۆر شتمان دەکات فێری ئەوەمان دەکات شەرت نیە ئەو شتانەی خەڵک دەیڵێت ڕاست بێت تەنانەت ئەو شتانەی بە چاویش دەبینرێت زۆرجار ڕاست نین و دیوە شاراوەکەی ڕاستە و زۆرجار دەنگی زۆرینە ھەڵەیە گەر بەتەنیاشبیت دەکرێت ڕای خەڵکی بگۆڕی و ڕێگای تۆ ڕاست بێت و ناکرێت لەخۆڕا بڕیار لەسەر ھیچ کەسێک بدەین تەنھا پێویستی بە ئارام گرتن و بیرکردنەوەی درووست ھەیە وەک چۆن تاکە پیاوێک کە تەنھا گومانی لەوە ھەبوو کە دەکرێ بێ تاوان بێت لە کۆتایدا توانی بیسەلمێنێت و ژیانی کەسێک ڕزگاربکات کە بە درۆ تاوان بار کرابووو شایەنی سەیرکردنە

سەرەپای فلیمەکە غەرق بوو لە ئاڵۆزی و ڕۆمانسیەت و فێڵ و تەڵکە بەجدی زۆر تایبەت بوو وە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگەر یش هەیە زۆربەی هەر زۆری فلیمەکانی 250 کانی مێژوو زۆر خۆش و نایابن


بەڕاستی فیلمێکی بێ کەم و کوڕی و شازە بە مانای کەلیمە وەک فێرت دەکات ھیوا و باوەڕ بە خۆ بوون گرینگ ترین شتن کە پێویستە مرۆڤ لە ھیچکاتێکا لەدەستی نەدات

بەجدی زنجیرەیەکی زۆر شازە لەزووەوە چاوەڕێی ئەکەم ئیپسۆدی 1 زۆر شاز بوو شتی زۆر ڕون بوەوە

ئەگەر بینەری بوویت و تێنەگەیشتی لە کۆتاییەکەی ینجا ئەمە بخوێنەوە لە سەرەتای فیلمەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا خەوی لێ ناکەوێت یانیش کە دەخەوێت لە شوێنی جیاواز بە خەبەر دێت هەموو کات لە ناو فڕۆکەیەکە ئەمە ەێشتا "تایلەر" تێکەڵی نەبووە دوای تایلەر تێکەڵی خۆی دەکات و وادەزانێت پێکە ئەم کارانە ئەنجام دەدەن بەڵام لە ڕاستیدا تەنها ۆییەتی هەموو ئەمکارانە دەکات وە لە کۆتایی دا هەستی پێ دەکات دەزانێت تایلەر وەهمی ئەوە بۆییە هەوڵی کوشتنی وەهمەکەی دەدات و سەرکەوتوش دەبێت وەك ئەوەی لە کۆتایدا بینیمان.

بەڕاستی شازە من ئەوە چەند جارێکە سەیری ھەموو بەشەکانیم کردووە ھەموو جارێک چێژێکی تایبەتی ھەیە و یەکێکە لە باشترین فیلمەکان

ئەم بەشەی زۆر زۆر تایبەتە تاکە عیبی ئەوەیە کە مارلۆن تێدا بەژداری نکردوە بەس خۆش بەختانە ڕۆبەرت دی نۆری جێیکەی پڕ کردۆتەوە

لە راستیدا خەلکی زۆر رەخنەی لەم فیلمە گرتووە بەلام تا کۆتای فیلمەکە لەگەلی بوونە مانای ئەوە نییە ئەگەر کەسێک رەخنە لە فلیمێک بگرێ نەتوانی رای خۆت دەربری دەربای ئەو فیلمە لایمن گرنگ نییە چەند رەخنەی لی گیراوە ئەوەی گرنگە من ئەو فلمەم بەدڵە سەرکەوتووبن 🦦🖤!

لە ژیانمدا سەیری چەندان زنجیرەو فیلمی چێژ بەخشم کردووە بەڵام ھیچیان بەرادەی ئەم زنجیرەیە چێژیان پێ نەبەخشیوم جا زیرەکی (ئاسان )و ئەو پلانە پر چێژانەی وبەراستی نەک کورەکەی ئاسان منیش ئاشقی لوپین بووم تاوەکو سەیری نەکەی لە ھەستی من تێناگەی 👏🏻👏🏻

فلیمێکە کە باسی ئەوە دەکات زۆر بە قورس هەوڵدەی بۆ ئامانجەکەت بە ڕادەیەک کەدەست بەرداری هەموو شتاکان بیت وە پەیامێکی تر ئەم فلیمە ئەوەی بە قسەی کەسی بەرامبەر نەڕووخێی وە تۆڵە کردنەوە وە فلیمێکە کە لاینێکی جوانی هونەر و میوزک دەردەخات وە باشترین پێش نیاریش گەر حەزت لە فلیمی موزیک هەبێت ئەمە باشترینە وە پەیامێکی تر بەردەوامیە شتێکی سەرنج ڕاکێشتر بریتیە لە ئەوەی دوژمنەکەت هەر کێیەک بێت گرینگ نیە دەتوانی بە بەهرەکانت سەرسامی بکەیت زۆز زۆر سپاسی ستافەکەتان دەکەم بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە🖤❤

فیلمێکی باش بوو بەس مردنی هەموویان ناخۆشی ❤ کردبوو دەکرا باشتر بوایە بەڵام شایەنی سەیر کردنە

دوبارە بوونەوەی نیەەەە ، جوانتریــــن سەرەتاااا و ترسناکترین کوتااااای 😍😭خوزگە فیلمێکیکەم دەستکەوتباا ھاوشێوەی ئەمە🔥🥺


فلیمێکە شایەنی ئەوەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترینەکان بێت وە خاوەن کۆتایەکی چاوڕوان نەکراوە

بەهێزترین و نایابترین ئەنیمەیشن کە هەتاوەکو ئێستا بینەری بووم بەڕاستی پێویستە ئەنیمەیشن بەمشێوەیە کاری بۆ بکرێت لەڕووی دەنگی کەسایەتی و شێوازی شەڕکردن و چەندین شتی تر نایابترین بوو بەچێژترین ئەنیمەیشن کە تاوەکو ئێستا بینەری بووم

ڕێک ئەوە بو کە فانی ساو چاوەڕێیان دەکرد ئەوە وەک دەست پێکی فیلمی ساو دەبینم 🖤

ئەم جۆرە فلیمانە یاخود بڵێین ئەم ئەنیمەشنانە ژیان جوان و جوانتر دەکەن نیوەی بەرهەمەکانەی 2020 بەقوربانی بن

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026