Seven Samurai

120,425
207 خولەک
Japanese
8.6
100%
98%

گوندێكی هه‌ژار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر، ٧ سامورای بێ ئیش كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ تا یارمه‌تیان بده‌ن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن لە دژی ئەو چەتانە

بودجە:2 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1956-11-19
داهات:272 هەزار دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Toho Company, Ltd. logoToho Company, Ltd.
دەرهێنەر:Akira KurosawaAkira Kurosawa
پێداچوونەوەکان
کا
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فلیمێکی جوانە و چێژبەخشە شایەنی بینینە ❤

ئە
5 ساڵ پێش ئێستا

جوتیارەکان ئەوەی نەیانبوو هێز و توانای جەستەیی نەبوو بەڵکو بێ ئیرادەیی و خۆ بە کەم زانیان بوو بە سەبەبی ئەوەی بێدەنگ بن بەرامبەر فەوتانی ڕەنج و ماندوو بوونیان، دەی ئەوان مادام خۆیان نەتوانن ئەو هێز و توانایەی کە هەیانە دەری بێنن ئەوا پێویستیان بە هاندەرێکە، بەڕاستی من پێم وایە ساموڕایەکانن زیاتر هاندەر بوون بە نسبەت جوتیارەکان بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن وەک لەوەی جەنگاوەر یا هەر شتێکی تر بن، باشە حەوت کەس با سامۆرایش بن ئەکرێ بە تەنیا بتوانن بەرامبەر ئەو کۆمەڵە گەورەی چەتەکان بوەستن! من پێم وانیە بەبێ یارمەتی و ئازایەتی جوتیارەکان بیانتوانیبا شتێکی ئاوا بکەن بەڵام کێ ئەو توانایەی پێ دەرخستن! بێگومان سامۆرایەکان، ئەوەندەی ناو کەوانەکە نیمچە سپۆیڵە (بەڵام بێگومان هیچ سەرکەوتنێک بێ قوربانیدان بەدەست نایێ و جگە لە چەندین جوتیار چوار لە سامۆرایەکانیش بوون بە قوربانی، ئا لێرەدا کۆراساوا پرسیارێک دەوروژێنێت کاتێک سامۆرایە لاوەکە بە مامۆستاکەی دەڵێت "سەرکەوتین" ئەویش دەڵێت "ئێمە نا، جوتیارەکان سەرکەوتن" باشە سامۆرایەکان هاندەر و جەنگاوەر بوون بۆ سامۆرایەکان، ئەی بۆ خۆیان چی بوون؟) ە بێگومان لایەنی هونەری فیلمەکەش تا بڵێی نایابە فیلمەکە بە عام ئەتوانم بڵێم پێرفێکتە ئەگەر هەڵەشی تیابێ کەمترین و بچووکترین هەڵەیە، بێگومانیش وەسفی گەورەیی ئەم شاکارە و کۆراساواش بە من ناکرێت بۆیە لێرەوە بیبڕێنمەوە باشترە

Ma
2 ساڵ پێش ئێستا

‎ئەوەی بە سەرسوڕهێنەرم زانی ئەوەیە کە چۆن دەتوانم لەم فیلمە ٣ کاتژمێرییەدا دابنیشم و بمەوێت زیاتر بیبینم و لێی بێزار نەبم! قووڵی کارەکتەرەکان و کارلێکی نێوانیان تەواو جێگەی سەرنجە. کورۆساوا دەرهێنەرێکی درەوشاوە و لەم فیلمەدا نیشان دەدات کە چەندە لە سەردەمی خۆی پێشکەوتووە. خێراییەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خێرا دەبێت بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت و ناتوانیت خولەکێکی لێ لەدەست بدەیت. فیلمێکی سەرنجڕاکێش و لە ئێستا بەدواوە هەوڵ دەدەم کارەکانی کورۆساوای زیاتر ببینم. وە ئەمە بۆ ئەو کەسانە نییە کە بەدوای کات بەسەربردندا دەگەڕێن. شایەنی دوو جار سەیرکردنە بۆ ئەوەی زیاتر لەم شاکارە سینامایە تێبگەیت.

گە
2 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی نایاب بوو، وە چیرۆکەکەی زۆر جوان دارێژراوە،ئەم جۆرە فیلمانە باشە بۆ شارەزا بوون لە مێژووی وڵاتانی تر.

Seven Samurai

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026