فلمێکی وانەبوو ڕاستە هی ساڵانی پێشتر بوو هاوینانە بوو بەڵام هێندە گۆرانی تێدا وترا لەدیمەنەکان و هێندە گۆرانی تێدابوو لەفلمێکی ئاسایی هندیدا ئەوەنە نەبوو


فلمێکی ناوازە لە ڕووی ئاکتینگ زۆر شازن بە تایبەتی ئەکتەری سەرەکی inde، ڕووداوەکانی سەرنجڕاکێش و خێران بینەر زوو بێزار نابێت👀🖤، شایەنی ئەو ناوبانگە زۆرەیە🪽

یەکێکە لە تایبەتتین شاکارەکانی سینەما لە فلمە کۆن و کلاسیکەکان🕯🪞، ئاکتینگ و کەشی فلمەکە تایبەتە ، ئاننی شی تیا بێ چی لەوە زیاتر؟🫠🥇


ئەو درامایە یەکەم درامام بوو🥹، ئەو درامایە یەکێکە لە کاریگەرترین بەرهەمە ترسناکەکان لە ناو ژینگەی قوتابخانەیەکدا کە ڤایرۆسێکی کوند دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زۆمبی. چیرۆکەکە تەنها باسی ڕاکردن لە دەست زۆمبی ناکات، بەڵکو لایەنە تاریکەکانی ڕفتاری مرۆڤ لە کاتی تەنگانەدا دەردەخات. خوێندکارەکان ناچار دەبن لە تەمەنێکی بچووکدا بڕیاری سەخت بدەن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە. لایەنی دەروونی و ناکۆکی نێوان کەسایەتییە جیاوازەکان خاڵی بەهێزی ئەم درامایەیە. دیمەنەکان پڕن لە گرژی و دڵەڕاوکێ و ساتە چاوەڕواننەکراوەکان کە بینەر تا کۆتایی ڕادەگرن. لە ڕووی هونەری و بەرهەمهوێنانیشەوە سەرنجڕاکێشە و توانیویەتی جیهانی زۆمبی تێکەڵ بە ژیانی هەرزەکاران بکات.

ئەم درامایە بە شێوازێکی زۆر واقعیانە باس لە ژیانی کۆمەڵێک گەنج دەکات کە خەونی گەورەیان هەیە، بەڵام لە ژیانی ڕاستەقینەدا تووڕەیی و لەمپەری زۆر دەبیننەوە. چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی چۆن مرۆڤ دەبێت لە بەرامبەر شکستهێناندا کۆڵ نەدات و بە بەردەوامی بەرگری لە ئامانجەکانی بکات. کارەکتەرەکان زۆر لە ژیانی ڕۆژانە نزیکن و بە شێوازێکی سروشتی کێشەکانیان دەردەبڕن. پەیوەندی نێوان پیاو و ژنی پاڵەوان لە هاوڕێیەتییەوە دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستی، کە ئەمەش ڕێچکەیەکی کلاسیکی بەڵام چێژبەخش هەیە. کێشمەکێشە دەروونییەکانیان پیشان دەدات کە چۆن گەنجبوون لە کۆمەڵگەیەکی سەختدا ئاسان نییە. بە گشتی کارێکی پڕ لە ووزەی ئەرێنییە و تێڕوانینی مرۆڤ بۆ سەرکەوتن دەگۆڕێ بێ دوودڵی سەیری بکەن🤍.

کەشی دراماکە زۆر سەرنجڕاکێشە بێزار بوونی تیا نییە، ئاکتینگەکان زۆر شازنن🖤، هەرچەندە دراماکە تۆزێک ناڕوون و ئاڵۆە بەس چیرۆکێکی تایبەتە☀. 100/10


کورە ئەمە چییە ئەو فەخامەتە بەس بزانم بۆ لە چاپتەری 55 تەواو بوو دەست و چاوتان خۆش ناوازەبوو


من بەگشتی سەیری درامای ئەکشن ناکەم، بەڵام A Shop for Killers ڕێک تەقاندیەوە! ئەمە تەنها دراما نەبوو، بەڵکو شاكارێک بوو کە هەموو سنوورێکی چێژ و خۆشی تێپەڕاند! واووو، زۆر زۆر تایبەت و بێنەزیر بوو... بەهێزترین ڕاسپاردە بۆ بینین


شاز و تایبەت وەسف ناکرێ پەیامێکی کورت و جوانیان گەیاند کۆتاییەکەی ئەکرا زۆر باشتر بوایە تۆزێک فیلمەکەیان درێژکردایەتەوە.

یانی ئەمن نازانم چ بکەم بەس بزانم لۆ هەندە کەیفم بە Black Clover دێ؟ یانی نازانم چ بکەم بەس بزانم ئەو ئەنیمێیە لۆ هەندە وێران شازە شاز؟


لەبەر ژانرە کلاسیکەکەی نەبوایە قەت سەیرم نەدەکرد باشە دەرهێنەری ئەم زنجیرانە چ سودێک لەم درێژدادڕیە دەبینن جگە لە بێزارکردنی بینەر جگە لەوەی کاتەکەی کەمە نیوەی ڕیکلامە گوناحە ئەم ئەکتەرا نایابانە ئاوا لێ ئەکەن




زۆر زۆر تایبەتە یەکەم جارە ببینم درامایەک هەموو ئەلقە کانی لەسەر یەک تاوان نەبێ نایابە هەردەم تاوانی نوێ دروست ئەبی تایبەتە بێدودڵی سەیری بکەن🌷😍🔥😲

tere naam ئەو فیلمانەی کە فرمێسک بە چاو دەهێنن زۆرن بەڵام ئەوانەی بە بێدەنگ دڵ دەشکێنن زۆر کەمن شاکار هەر ئەوەیە کە دوای کۆتایی چیرۆکەکە لە ناو دڵت بەردەوام بێت

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.