دی سی

DC

57,003
142 خولەک
Tamil
8.2
0%
0%

(دێڤاداس)ـی یاخیبوو لەگەڵ (چاندرا) لە جیهانێکی مەترسیداردا یەکدەگرنەوە کە سۆز و مەترسییەکان بەریەکدەکەون، هاوپەیمانییە پڕ لە گێژاوەکەیان داوای خوێنڕشتن دەکات، چونکە مانەوە دەبێتە گرەوێکی کۆتایی لە شەڕەکەیاندا

بودجە:3 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2026-08-07
داهات:11 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Sun Pictures logoSun Pictures
دەرهێنەر:Arun Matheswaran
پێداچوونەوەکان
فە
14 رۆژ پێش ئێستا

اوکەیە خۆشە و خۆش نییە 🙂

ئە
1 مانگ پێش ئێستا

بە درێژایی مێژوویی سینەماکانی هندستان ئەوە بە چەندین شێواز و لە چەندین سەردەم وەرگرتنی داستانی (دێڤداس)ـمان بینیوە کە ئەمەش زیادکراوێکی نوێ بوو بۆ ئەو لیستە بەڵام بەشێوازێک کە پێشتر پێشکەشنەکراوە بە شێوازی چیرۆکێکی پڕ لە توندووتیژی و ئەکشن و سەرکێشی ئەگەر بمەوێت بە وەسفکردنی فیلمەکە دەستپێبکەم ئەوە پێویسته سەرەتا باسی شێوازی مۆسیقایی ناو فیلمەکە بکەین کە هەناسەی دەبەخشییە سەرجەم دیمەنەکانی فیلمەکە کە مۆسیقادانەرە مەزنەکەی هندستان (ئەنیڕود) ئەستێرەیی یەکەمی فیلمەکە بوو بەڵام لە پشت پەردە و بە ئامادەکردنی مۆسیقایەک کە لەهیچ فیلمێکی پێشوودا نەمبینی بوو کە دەتوانم بڵێم باشترین کاری ئەو ئاوازدانەرەیە و هەر ئاوازێکی لەم فیلمەدا ئەوە هەناسەیەکی گەورەیی دەبەخشییە دیمەنەکان ئینجا چیرۆکی فیلمەکە شتێکی نوێ نەبوو بەڵام بەشێوازێکی تەواو تایبەت و نایاب پێشکەشکرابوو ئیتر لەشێوازی دیمەنە ئەکشن و پڕچێژەکانی بێت یان دیمەنە درامی و هەست ئامێزەکانی کە دەرهێنەر (ئەڕونا) توانی کارێکی نایابمان پێشکەش بکات لەڕووی نووسینی فیلمەکە یان نووسین و درووستکردنی کەسایەتیەکان ئەمە لەپاڵ ئەوەی کە فیلمەکە خاوەنی سینەماتۆگرافیەکی تەواو نایاب بوو هەروەها لۆکێش ئێمە پێشتر وەکو دەرهێنەر دەمانبینی بەڵام لێرەدا وەکو پاڵەوانێکی تەواو سەرکەوتوو کە توانیبووی ڕۆڵەکەی زۆر بە جوانی بەرجەستە بکات و کارێکی ناوازەمان پێشکەش بکات و لەگەڵ خانمە ئەکتەر وامیکا دووانەیەکی زۆر تایبەتمان پێشکەش بکەن بەشێوەیەکی گشتی ئەم فیلمە یەکێک بوو لە نایابترین فیلمەکان و هەروەها لەسەرەتاشەوە دیار بوو کە ئەم فیلمە دەیەوێت بەرەو کوێ بڕوات و دەیزانی کە دەبێ چی پێشکەشبکات تا لەسەر شێوازەکەی بەردەوام بێت کە ئەمەش هۆکارێکی تر بوو بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیی کە بەدەستی هێنا

1
بەدڵبوون
Ib
1 مانگ پێش ئێستا

ئەی هاوار لەتایبەتی ئەم فیلمە سوێن بەخوا بووە یەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی ژیانم هەم پەیامی هاوڕێیەتی قووڵ هەم خۆشەویستی کوێرانە

1
بەدڵبوون
بـ
2 مانگ پێش ئێستا

٢ سەعات و ٢١ دەقەم بەلاش کوشت

1
پەسەند

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026