The Godfather

850,069
175 خولەک
English,Italian,Latin
9.2
98%
100%

ڤیتۆ کۆرلیۆن سەرۆکی خێزانی مافیایی، بڕیار دەدات ئیمپڕاتۆریەتەکەی بداتە دەست کوڕەکەی کە مایکڵ کۆرلیۆنی’ە، بەهەر جۆرێک بێت ئەمە بە بێ مەبەست دەبێتە هۆی لەدەست دانی نزیکترین کەسەکانی

بودجە:6 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1972-03-24
داهات:245 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Paramount
دەرهێنەر:Francis Ford CoppolaFrancis Ford Coppola
ئەکتەرەکان:
وەرگێڕان:
Advertisement banner for movies
پێداچوونەوەکان
ڕێ
5 ساڵ پێش ئێستا

لە هەموو بوارەکانی ژیان کە دەیبینین هەمیشە کەسێک یاخوود سەردەمێک هەیە کە ڕێڕەوی ئەو بوارەی بۆ هەمیشە گۆڕیوە، بۆ نموونە؛ ئەفسانەی تۆپی پێ "پێلێ" توانی تا هەتایە ڕێرەوی ئەو وەرزشە بگۆڕێت، بێگوومان فیلمی "گادفازە - باوکی ڕۆحی"ـش توانی تا هەتایە ڕێرەوی سینەما بگۆڕێت، بێگوومان ئەم فیلمە پێویستی بە وەسف و سەنای کەس نیە، بێگوومان و بێ هیچ ڕازی نەبوونێک زۆربەی سینەما دۆستان کۆکن لەسەر ئەوەی باشترینی مێژووە، "فۆرس کۆپۆلا" کارێکی کرد کە بۆ هەتا هەتایە لە هزر و بیرەوەری سینەما دۆستاندا و تەنانەت ئاکتەرەکانیشدا بمێنێتەوە، فیلمێک لە هەموو ڕوویەکەوە کامڵ، سیناریۆی بەهێز، نواندنی بەهێز، سینەماتۆگرافی بەهێز، مەیکئەپ و شێوازی ڕیکخستنی جل و بەرگەکان بە شێوازێکی نایاب، فیلمێک کە تا هەتایە دیالۆگەکانی لە مێشکماندا هاتووچۆ دەکەن، شاکارێک کە هەر جارێک سێری بکەیت شتێکی نوێی لێ دەبینیت و شتێکی نوێ سەرت دەسووڕمێنێت، چیرۆکێک کە دەربارەی هەموو وانە و هەڵەکانی ژیان ئەدوێت و فێرمان دەکات دووبارەیان نەکەینەوە، ئەو فیلمە ناوازەیەی کە کارەکتەرەکانی بوونەتە ئایکۆنی سینەما، لە کۆتاییدا دەڵێم گەر کەسێک خۆی بە سینەما دۆست بزانێت و "باوکی ڕۆحی" نەدیبێت ئەوە دڵنیابێت سینەما دۆست نیە.

6
بەدڵبوونپەسەند
IB
1 ساڵ پێش ئێستا

شاکاڕ ⚡🔥

3
بەدڵبوون
گۆ
ساڵێک پێش ئێستا

...

2
بەدڵبوون
کا
ساڵێک پێش ئێستا

شاکار

The Godfather

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026