بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
لەوە تایبەتر و بە چێژتر بوو کە چاوەرێم دەکرد فلمێکی جوان و پراو پر لە مانا و دوور لە شتە نەشیاوەکان و ئەکتەری گونجاو و باش ئەو شاکارە تایبەتە کە دەبێ هەموو کەس سەیری بکا دوو دڵ نەبێ لێی وەسفی ناوێ لەخۆرا خۆ باشترینی پێ نەدراوە کاکە تایبەت ترین دیمەنی کە لەیادم ناچێ ( ئەمە هەڵەی تۆ نیە) زۆرێک لە ئێمە پێویستی بە شۆن”ێک هەیە 🌚

بەجدی سەرسامم بەو زیرەکیەی کریستۆفەر نۆڵان پێویست ناکا وەسفی فیلمەکانی بکەم چونکە هەمووی لە تۆپە باشترین دەرهێنەر ، بیجگە لەو فیلمە هیوادارم سەیری فیلمەکانی تری نۆڵان بکەن ئەگەر سەیرتان نەکردیە هەمووی تایبەتە . بژین ♥️

بەڕاستی فیلمەکی تا بڵێی خۆشە، وە کە لە ڕاستیەوەش وەرگیراوە زیاتر سەرسورهێنەرە

هاری پۆتەر ئەو ناوەی زۆر دەبسیت هەتا سەیری یەکەم زنجیرە فیلم نەکەی کە قسەی دەمبلدور لە کۆتایدا وا دەکات سەیری هی دووەم بکەیت! ڕاستە فیلم/پەرتووکی یەکەم کەمێک شتی مناڵانەیە لای خەڵک بەڵام ئەمە هەم بە پەرتووک و نەم بە فیلم هەرگیز شتێکی ئاوا دووبارە ناتوانرێت بەرهەم بهێنرێت ، زیاتر نازانم چۆن وەسفی بکەم💜😍.10/100

ئەگەر ئەتەوێت بێیتە نێو جیهانی ئەنمی ئەوە پێویستە دەست پێبکەیت بە سەیرکردنی ئەم زنجیرە وە لەگەڵ vinland saga دەست خۆش بێحلە

یەکێکە لە هەرە فیلمە خۆشەکان لە ژانەری نهێنی بەڕاستی ناوازە بوو لە ڕووی هەموو شتێکەوە بە تایبەت ئەو ڕۆڵ بینینەی جەیک تایبەت بوو سات بە سات فیلمەکە خۆشتر ئەبوو بەڵام من نمرەی 9.5/10 چونکە پێم باشتر بوو فیلمەکە درێژ تر بێت بۆیی بزانین کیڵەر رزگاری ئەبێت یاخود نا سێری بکەن پەشیمان بونەوە لە بینینی ئەم فیلمە نییە شایەنی بینینە سووپاس بۆ ژێرنوسکردنەکەی

دەستان خۆشبێت چاوەڕێی بەشی سێیین،بەجدی تایبەتە شایەنی سێرکردنە بەشی ئەکەمی زۆر تایبەت تر بوو

هەمیشە من نەمدەتوانی جێوازی نێوان ئەم هەردوو بەشە بکەم 😂، هەردووکیان خۆش بوون هەرچەندە ئەمەشم لە مناڵی بینیوە بەڵام ئەڵێم بەشی یەکەم زۆر خوشتر و بەچێژترە وەک لە مەوە،دەستی ستافی kurdsubtitle خۆش بێت بۆ ئامادەی کردنی ئەم بەرهەمە🤍،10/7,6

چیڕۆکەکەی زۆر بە چێژ بوو،زۆر سوپاس بۆ وەرگێڕانی..بەو پەڕی ڕێزەوە داوادەکەم کە بتوانن باشترین زنجیرەی مێژوو ژێرنوس بکەن وەک یەکەم سایتی فلم و زنجیرەی زۆر چالاک تکایە درامای suits بکەن بە ژێرنوس چاوەڕێین🌷🙏

خۆشترین زنجیرەیە تائێستا دیبێتم بەبێ ئەوەی دودڵ بن سێری کەن پەشیمان نابنەوە🎀🫶🏻

ترسناکترین فیلم تا ئێستا سەیرم کردبێ ، شێوازی فیلمەکە نوێ بوو ، کە سەیری فیلمەکە دەکەی هەست بە ترس دەکەی و بە تەواوی دەچیتە ناو کەشی فیلمەکە ، شایەنی سەیرکردنە ، ئەگەر حەزت بە فیلمی ترسناکە بێ دوودڵی سەیریکە ، دەستتان خۆشبێ
