بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەڕاستی شازی دراماییە سێ جار سەیرم کردووە دەستتان خۆشبێت بۆ ژێرنووس کردنی هیوادارم بەشی سێیەمیش ژێرنووس بکەن legusise

زۆر حەزم بەم جۆرە فیلمانەیە چیرۆکێکی جوان و تراژیدی بۆ ڕۆڵی ئەکتەرێکی نازداری وەک ڕەسڵ کڕۆ 😍، لەگەڵ ئەوەی ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکانی دی زۆر باش نەبوون بەڵام ڕەسڵ بەتەنیا هەموو فیلمەکەی لەسەر سانی هەڵگرتبوو 🌟🖤

دەستان خۆشبێت بەڕاستی جێگای دەستخۆشی و شانازین بەڵام تا هەوڵ ئەیەن وشە کوفرەکان لابدەن وە چاوەڕێی ڕاگنەرۆکین کە هات هەوڵبەن زوو دایبنێن🤍

فیلمێکی زۆر باش بوو وە زۆر باشتر بوو لە بەشی یەکەمی ، ئەکشنێکی خۆشی هەبوو وە لێکۆڵینەوەیەکی جیاواز بوو ، تەقریبەن هاوشێوەی ڤیجیلانت بوو ، شایەنی سەیرکردنە

ئەم فیلمە سودێکی زۆر ئەگەیەنێت بە هەموو ئەو کەسانەی لە بواری کڕین و فرۆشتندا کاردەکەن، لیۆناردۆ یەکێک لە جوانترین ڕۆڵگێڕانەکانی تەمەنی کردوە بەگشتی کاستی فیلمەکە زۆر باشبوو. لەبەر ئەمەیە ماڕتن باشترینە 😍

لام سەیرە کەس پێداچوونەوەی بۆ ئەم شاکارە تایبەت و پر مانایە نەنوسیوە ئاخۆ ئەگەر سەیری ئەمە نەکەی سەیری چی دیکەیی فلمێکی پراو پر لە مانا و تایبەت چۆن دەکرێ سەیری نەکەن ئەو فلمەی پرە لە شتی تایبەت و مانا دار هاورێ خۆشەویستی حەز و خولیا و شکست هەستانەوە تۆڵە بروا پێکردن خیانەت هەموو ئەمانە لە یەک فلمدا !! تایبەتی وەسف ناکرێ باسی ئەکتەرەکان هەر ناکەم «بێن» باشترین و جوانترین رۆڵی هەیە 🥹هەندێ جار هاورێ دەبێتە خێزان و هەموو شتێک ئافرەتێک دەتوانێ ببێ بە دایک و خوشک و خێزان و هەموو ئەو شتانەی کە هەست بە کەمی دەکەی تیاییدا حەزو ئاواتەکانت هەر چەند زەحمەت بوو هەوڵی بۆ بدە رەیف بۆ ئاواتەکانی هاورێ و خۆشەویستەکەی جێ هێشت بۆ ئەوەی بگا بە حەزەکەی و بێ هیوا نەبوو هەروا هەندێک جار کچێک/کورێح دەتوانێ نێوان باشترین هاورێ کان تێک بدا 💔وە تەنها کاتێکی زۆری هەیە بەڵام لە تایبەتی کەم ناکاتەوە و دەتوانم بڵێم ناخۆشترین کۆتاییی کە لەیادم ناچێ بێ دوو دڵی دەبێ سەیری بکەیی زۆر تایبەت بووو😍دەستان خۆشبێ کورد سەبتایتڵ

سەیری ئەڵقەی یەکەمم کرد وامزانی ناخۆشە بەس خۆشیەکە لە ئەڵقەی دووەمەوە تا کۆتایی دەست پێ دەکا بژین زۆر خۆش بوو تا کۆتایی سەیری بکەن بە ئەڵقەی یەکەمی ئەنیمی هەڵمەخەڵەتێن

فیلمێکی تایبەت هەم لە چیرۆک هەم لە ئەکتینگ هەم لە ئاکشن تایبەتە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە

ناوازە بوو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو

تاوانکاری و جوانی چیرۆکەکە و رۆڵ بینینی ووبین وە هەمیش کۆمیدی کەمەک شاز بووو

یەکەم جارمە لە ژیانم فیلمێکی وا ببینم،پێش ئەوەی سەیری بکەم وام بیرلێکردنەوە فیلمەکە قەدیمە هەلە و کێشەی ئاکتینگی زۆر تێدایە بەلام هەلە بوووم،بەراستی یەکێک بوو لە تایبەترین فیلمەکان تا ئێستا بینیبێتم بەشێوەیەک چووبوومە ناو فیلمەکە کات زۆر بە خێرایی رۆییشت ،ئاکتینگیان زۆر باوەرپێنەکراو بوو سەرم سورماوە لە پەنجاکان فیلمێکی وا دروست بکرێت.
