بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
درامایەکی خۆشە شایەنی سەیرکردنە,تا ڕادەیەک لە پاڵەوانی لاواز دەچێت, هەرچەندە بەقەد ئەو بەچێژ نییە بەڵام هەر باشە🩵

زۆر فیلمێکی بەهێزە زۆر لە جەو بینەر دەدات بەڵام کۆتایەکی ئەوەنە جوانی هەیە هەموو شتێکت لە بیر دەباتەوە

ئەم بەشەیان باش نەبوو لەبەر دوو هۆکار یەکەم قێزەونترین شت لە پەیوەندی خیانەت دووەم ئەوو هاوڕەگەز خوازیە تێکی دابوو یانی فیلمەکە جوان بوو بەلام بۆ بەشتێکی وا بێمانا تێک بچێ جوانترین پەیوەندی خێزانی کلاودیا بوو لەو باروودۆخە سەختە کچەکەیان جێنەهێشت هیوادارم بەشی تری هەبێت بەلام جیاواز بێت بەتایبەت دیمەنی هاورەگەز خوازی تیانەبێت ئەو دیمەنەی کۆتایی جوان بوو خێزانەکە هەموو پێکەوە ئەگەر لەسەرەتاوە ڕاکیل وازی لە ئارێس نەهینایە ئەوا ئەو تۆزە خیانەتەش ڕووی دا 😂 ئیتر بڵێین چی فلیم ئیسپانی هەموی وایە


زۆر تایبەت بوو بەجدی بە شێوازێک کۆتایی هات کە دەڵێی بەشێکی نوێ لە بەرهەم هێنانایە هیوادارم بەشی دووی بێت دەستان خۆشبێت بۆ ئەم ژێرنووسە جوانە🖤🔥 6/10/2025

فیلمە تابلێ خۆش بوو بەس ئەو پیاوە رۆلی ئەمانەی لێینایە هەرچەنە سەرکەوتەوە خۆم هەوادری سەر سەختیم…ژێرنوسیش خەلەلی تیابوو دەستان خۆشبێت 🖤

James Franco کە ڕۆڵی هاری ئەبینی لە Spider-Man لەگەڵ Tobey سەرەتا کەسایەتییەکەی باش بوو دواتر گۆڕا بۆ خراپ بەلام کە پیتر پێویستیی پێی بوو بۆ ڕزگارکردنی خۆشەویستەکەی خۆی کردە قووربانی بۆیی ڕزگاریان بێت بەلام Dane Dehaan کە ڕۆڵی هاری ئەبینی هەر فیلمەکەی تێکدا لە کۆتاییدا وەک ئەوەی یارمەتی پیتەری نەدا گوێنیشی کوشت مردنەکەی گوێن زۆر ناخۆش بوو زیاتر لە 10 جار سێری ئەم فیلمەم کردوە هەموو بەشەکانی چێژی خۆی لەدەست نەداوە ژیانی بەهەدەر چوە ئەوەی سێری نەکردوە

بەبێ شکوو گوومان باشترین فلمی مێژووە🤩

نایابترین زنجیرە ئەوە جاری دووەمە سەیری بکەم نازانم چۆن وەسفی ئەو شاکارە بکەم 🖤 زنجیرەیەکە کە باس لەوە دەکات کە هیچ شتێک بە ڕێکەوت ڕوونادات - هەموو شتێک بەستراوەتەوە ئامانجی سەرەکی ئەمەیە کە پیشانبدات چۆن کردارەکانمان لە ڕابردوودا کاریگەری لەسەر ئێستا و داهاتوومان دەبێت، تەنانەت ئەگەر نەمانزانیبێت ، زنجیرەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێمە هەموومان بەشێکین لە گرێیەکی گەورە کە نەتوانین خۆمان لێی جیا بکەینەوە. وە وامان ڵێ دەکا پرسیار لەخۆمان بکەین ئایا ئێمە ئازادین لە هەڵبژاردنەکانماندا، یان ئایا هەموو شتێک پێشوەخت دیاریکراوە؟ ئایا دەتوانین چارەنووسەکەمان بگۆڕین، یان تەنها ڕۆڵمان لە چیرۆکێکدا دەگێڕین کە پێشتر نووسراوە؟ زنجیرەکە باس لە ئازار و خەفەتی مرۆڤ دەکات، لە حەز بۆ گەڕانەوە و چاککردنەوەی هەڵەکان، و لەوەی کە چۆن خۆشەویستی و ناحەزی دەتوانن بەردەوام بن بە درێژایی نەوەکان.
