بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەبێ شکوو گوومان باشترین فلمی مێژووە🤩

نایابترین زنجیرە ئەوە جاری دووەمە سەیری بکەم نازانم چۆن وەسفی ئەو شاکارە بکەم 🖤 زنجیرەیەکە کە باس لەوە دەکات کە هیچ شتێک بە ڕێکەوت ڕوونادات - هەموو شتێک بەستراوەتەوە ئامانجی سەرەکی ئەمەیە کە پیشانبدات چۆن کردارەکانمان لە ڕابردوودا کاریگەری لەسەر ئێستا و داهاتوومان دەبێت، تەنانەت ئەگەر نەمانزانیبێت ، زنجیرەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێمە هەموومان بەشێکین لە گرێیەکی گەورە کە نەتوانین خۆمان لێی جیا بکەینەوە. وە وامان ڵێ دەکا پرسیار لەخۆمان بکەین ئایا ئێمە ئازادین لە هەڵبژاردنەکانماندا، یان ئایا هەموو شتێک پێشوەخت دیاریکراوە؟ ئایا دەتوانین چارەنووسەکەمان بگۆڕین، یان تەنها ڕۆڵمان لە چیرۆکێکدا دەگێڕین کە پێشتر نووسراوە؟ زنجیرەکە باس لە ئازار و خەفەتی مرۆڤ دەکات، لە حەز بۆ گەڕانەوە و چاککردنەوەی هەڵەکان، و لەوەی کە چۆن خۆشەویستی و ناحەزی دەتوانن بەردەوام بن بە درێژایی نەوەکان.

بەڕاستی هەتا بڵێی درامایەکی پڕ چێژ و ناوازە بوو ڕووداوەکان ڕاتدەکێشن بەدوای خۆی وە تۆڵەکردنەوەی یونجای بەڕای من لەبەر ئەو ئەشکەنجەدانە بوو کە لە ڕابردوو پێیاندا بوو ناحەقی نەبوو تۆڵەی دەکردەوە وانەی باشی تێدابوو نهێنی شۆکهێنەری تێدابوو ئاڵۆزییەکەشی باش بوو👏🏻👏🏻🤎😍

زۆر زۆر تایبەت بوو زۆر زۆر جیاواز بوو بەکەم جارە فیلمی لەم جۆرە ببینم گۆرانیەکان ڕابردوومان دەهێننەوە بیر

یەکێک لە خۆشترین دراماکانی ٢٠٢٤. ئەگەر بینەری جانرەی ڕۆمانسی-کۆمێدیت ئەوا بە دڵنیایەوە سەیری ئەم درامایە بکە.

هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە سەیری درامای کۆریم نەکردووە، بەڵام ئەم درامایە بەڕاستی زۆر تایبەت بوو چێژێکی زۆرم لێی بینی بە تایبەت لە وەرزی یەکەم کە ئەکتەرەکان زۆر بە جوانی نواندنیان کردبوو بەڕاستی چێژ بەخش بوو.

باشبوو بەڕاستی چیرۆکەکان جوان بوون زۆر جوان پێکەوە بەسترابوونەوە شایەنی سەیرکردنە

زنجیرەیەکی باش بو لە سەرەتاکانا کەمێک بێزارکەر بوو بەلام بەرە بەرە خۆش ئەبوو بە گشتی باش بوو بەلام نایاب نەبوو 7/10
