کۆب، دزێکی شارەزا و بەتوانایە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە داوای لێ دەکرێت کارێکی ئەستەم بکات، لە بەرامبەردا هەلی ئەوەی پێ دەدەن بگەڕێتەوە ژیانە کۆنەکەی
نۆڵان لە زۆربەی فیلمەکانی دیمەنی ناپێویستی ئێجگار زۆرە بەتایبەت ئینتەرستێڵار سەرو سەعاتێکی هەر زیادەیە، وەک جێسیکا شاستەین کە یەکێک بوو لە ئەکتەرەکانی ئینتەرستێڵار وتی ئەوەی ئینتەرستێڵار کردی گراڤیتی بە نیوەی کاتەکەی ئینتەرستێڵار کردی، یەعنی بینەر خۆی نەخەڵەتێنێ دایمەن نۆڵان شتەکان بێ مەبەست بێ هیچ گرنگیەک بێ ئامانج دیمەن زیاد دەکا و ڕێز لە کاتی بینەر ناگرێ، ئەگەر جوابی فانەکانی نۆڵانیش ئەوەیە شتەکان ئاڵۆز ئەکا چونکە ئەوە شێوازی تایبەت بەخۆیەتی ئەوە وانیە نۆڵان هیچ شێوازێکی تایبەت بەخۆی نیە بەڵام زۆربەی بینەران کە فڕیان بە فیزیا و خەون و کاتەوە نیە حەتمەن کە ئەو زانیارییە نوێیانە بەو شێوە سادەیە ئەبیستێ شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێ، بۆ نموونە لە ئینتەرستێڵار سەعاتێک ئەچنە هەسارەیەک دێنەوە ئەڵێن چەندمان پێچوو کابراش ئەڵێ ئەو ڕەقەمە ئەوە ئەو شتەیە کە بینەر چێژی لێ وەرئەگرێ چونکە زانستی کات و بۆشایی شتێکی غەریبە ئەوەندەی لەسەر نەبیستووە تا ئەو شتەی لا ئاسایی بێت ئەوە یەک، یان لە ئینسێپشن ئەو هەموو هەرایە ئەکرێ هێشتا لەولا دە سانیە نەڕۆشتووە دیسان پێی سەیر ئەبێ چونکە زانیاری لەسەر زانستی خەون و کات نیە، وە لە تێنێتیش ئەو گەڕانەوە و شتە دیسان بە بابەتێکی زانستی چێژی بە بینەرەکانی دا و هەڵی خەڵەتاندن، ئەوە ئەو لەحزانەیە نۆڵان بینەرەکانی پێ ئەخەڵەتێنێ بە ڕێی زانستەکانەوە واتە ئەمە بەرهەمی ئەندێشە و خەیاڵی نۆڵان خۆی نیە ( با ئینسێپشن وەک نموونەیەک بهێنینەوە) بەڵکو بەهۆی فیلمی "پاپریکا"ی "ساتۆشی کۆن" ئیلهامێکی لێ وەرگرت و هات فکرەکەی بە زانستەوە بەستەوە بەدیاریکراوی زانستی خەون و کات واتە ئینسێپشن ئەتوانین وەک دێکۆمێنتاریەک سەیری کەین لەبارەی خەون و کات نەک وەک فیلمێکی سینەمایی، لەکاتێکدا ئاڵۆزی و مەزنیی پاپریکا هەڵقوڵاوی خەیاڵ و ئەندێشەی ساتۆشی کۆنی مەزنە واتا پاپریکا ئاڵۆزیەکەی بەبۆنەی زانستەوە نیە یان بڵێم بەهۆی بێ ئاگایی و کەمزانی بینەرەوە نیە لەسەر زانستی خەون، بڕۆ زانایەک بێنە لەگەڵ تۆ هیچ جیاوازیان نیە پاپریکا بۆ هەردووکتان ئاڵۆزە چونکە شتەکە ئەندێشەی ساتۆشی کۆنە بەڵام ئینسێپشن زانایەکە هەر تەقەی سەری دێ تۆش وا دەمت کراوەتەوە و واقت وڕماوە براڕۆ ئەم نۆڵانە چ زەخمە لەکاتێکدا نۆڵان بەس زانستت بۆ عەڕز ئەکا نەک فکر و ئەندێشەی خۆی، بەڵێ ئینسێپشن بۆ منیش چێژی هەبوو بەڵام جگە لەو زانیاریانەی کە ئەوکاتی بۆمن نوێ بوون وە نواندن باقی فیلمەکە هیچی وا نیە و کات و دیمەنی زیاد و ناپێویستی زۆرە، ئەو فیلمانەی نۆڵان بیدە بەدەست زانایەک هەر ئەوەت بۆ دروست ئەکاتەوە و پێت ئەگەیەنێ ڕەنگە بە کاتێکی زۆر کەمتریش لەبەر ئەوەی دیسان ئەیڵێمەوە نۆڵان سوودی لە کەمزانی بینەر لەبارەی زانست وەرگرتووە و فریویانی داوە
وەسف ناکرێت زۆر تایبەتە
Barasati guna7a sairi nakay bawkaro ama chya😍
نۆ کۆمینت 🤔😀🤔😀
| 2020
| 1995
| 2024
| 2018
| 2022
| 2017
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی