The Prestige

233,013
130 خولەک
English
8.5
75%
66%

پاش ئەوەی هەڵەیەک لە فێلە سحریەکەیدا ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی کارەساتێکدوو سیحربازی سەدەی 19 ململانێی یەکدی دەکەن، تەنها بۆ زاڵبوون بەسەر یەکتردا نا ، بەڵکوو بۆ لەناوبردنی یەکتری

بودجە:40 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2006-10-20
داهات:110 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Touchstone Pictures
دەرهێنەر:Christopher Nolan
پێداچوونەوەکان
Matthew
2 ساڵ پێش ئێستا

بە گشتی فیلمی The Prestige فیلمێکی سەرسوڕهێنەرە. کریستوفر نۆلان سیحرەکەی خۆی لەسەر بینەر ئەنجام دەدات بە بەکارهێنانی ئێمە لە جیهانێکدا کە پڕە لە پێچ و پەنا لە هەموو گۆشەیەکدا. جاکمان و بەیل وەک هەمیشە درەوشاوەن، مایکل کەین ڕۆڵی کارەکتەری هاوشێوەی ڕاهێنەر دەگێڕێت بە ناوی کاتەر بە لەهجەیەکی بەهێزی کۆکنی، و سەرسوڕهێنەر دەیکات، هەموو شتێک لەبارەی فیلمەکەوە لە ڕوانگەی منەوە باوەرپێنەکراوە، هەرچەندە پێویستی بە چەندین بینین دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خاڵی فیلمەکە تێبگەین. بەڵام کاتێک تێگەیشتم چی ڕوویداوە، سەرسام بووم. نمایشەکان، مۆسیقا، نووسینەکان نایاب و سەرنجڕاکێشن وە بەو شێوەیەی فیلمەکانی تری نۆلان باسی لێناکرێت. ئەمە فیلمێکی نایاب و ناوازەیە کە پێویستە هەموو فیلمدۆستێک بیبینێت.

ئەژی | ڕاستکۆڵنیکۆڤ
13 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

پێشەکی سپاس بۆ ستافە خۆشەویستەکانی کوردسەبتایتڵ - جیاوازی فلمەکەو موتعەی فیلمەکە لە ناوەڕاست وردە وردە دەس پێ ئەکا لە ئاخیرەکەی شتێک پێشکەش ئەکات لە جادووەکانی ناو فیلمەکە سەرسورهێنەر ترە وە دوو برا دوانەکە بیرۆکەیەکی جوانە بەمەدەڵێن :- ( کریستۆڤەر نۆڵان )

.VIAR.
30 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

چیرۆکێکی ئاڵۆز: فیلمەکە باسی ڕکابەرییەکی خوێناوی نێوان دوو سیحرباز دەکات (هیۆ جاکمان و کریستیان بەیڵ). ڕکابەرییەک کە دەگۆڕێت بۆ وسوەسە و تێکدانی ژیانی یەکتری. ​نواندنی بێوێنە: کریستیان بەیڵ و هیۆ جاکمان یەکێک لە باشترین ڕۆڵەکانی تەمەنیان پێشکەش کردووە، ململانێکەیان ئەوەندە ڕاستەقینەیە هەست بەو گرژییە دەکەیت. ​کۆتایییەکی شۆککەر: ئەم فیلمە لەو جۆرەیە کە کاتێک تەواو دەبێت، بۆ چەند خولەکێک تەنها سەیری شاشەکە دەکەیت و دەڵێیت "ئەوە چی ڕوویدا؟!". نهێنییەکە بە جۆرێک شاراوەتەوە کە مەحاڵە پێشوەختە بیزانیت.تێبینی: پێویستە بە وردی سەیری بکەیت، چونکە "هەموو شتێک لە بەرچاوتە، بەڵام تۆ نایبینیت!"

ڕیـــــا‌🦋
1 مانگ پێش ئێستا

زۆر تایبەت بوو بەڕاستی شایەنی سێرکردنە 💖

ئە
1 مانگ پێش ئێستا

وەسف ناکرێت .!!

زاهد
1 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نایاب بوو بە تایبەتی ئەو ئاڵۆزیەی سەرەتای شتەکان هێواش هێواش روون دەبتەوە کۆتاییەکەشی زۆر زۆر شازبوو ١٠/١٠❤️‍🔥، ئەوەیە چێژی کریستۆفەر نۆڵان⭐️.

Kuzan
1 مانگ پێش ئێستا

بەجدی تایبەت بوو 🤍

Danyar
1 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بنایاب ترین فلم تب 3 جار سێرم کردوە🔥🔥🔥🔥

Hama Rabati
3 مانگ پێش ئێستا

Shakara

Haryad Xoshnaw
4 مانگ پێش ئێستا

یەکێکە لەباشترینەکان زۆر نایابە

.VIAR.
4 مانگ پێش ئێستا

🤚🏻ئابسڵۆتلی سینەما🖐🏻، شاکارە نوادنی بەێڵ بێ وێنەیە فلمەکە زپر بە چێژە پەشیمان نابیتەوە

San
5 مانگ پێش ئێستا

YAKAM❤️‍🔥

ئەو فیلمە بەڕاستی ناوازەیەکە لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان لە سەرەتاوە تا کۆتایی فیلمەکە تۆ ئەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە نهێنی و جادوو ڕکابەری نێوان ئەنگیەر و بۆردن زۆر قووڵ و سەرنجڕاکێشە وە تۆ وەک بینەر لە نێوان هەردووکیاندا دابەش ئەبی و نازانیت کامیان ڕاست ئەکات ئەوەی ئەو فیلمە زۆر تایبەت ئەکات تەوەری قوربانیدانە لە پێناو هونەردا و چۆن ئۆبسیژن دەتوانێت ژیانی مرۆڤ وێران بکات کۆتایی فیلمەکە بەڕاستی چاوەڕواننەکراو و شۆککەرە و دوای تەواوبوونی فیلمەکەش بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لێ ئەکەیەوە و هەوڵ ئەدەی نهێنییەکانی لێکبدەیتەوە بە دڵنیاییەوە یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە چەند جارێک سەیری بکەیت بۆ ئەوەی لە هەموو وردەکارییەکانی تێبگەیت. پێش ئەو فیلمەش سەیری فیلمی " sixth sense "م کرد هەردوکیان کۆاتایی شۆککەریان هەبوو ، یەکێ لە خۆشترین شەوەکانم🔥🔥🖤🖤 26-27/Aug/2025

میراندا
6 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کەمێک تێگەیشتنی سەختە وە راستی من تا ئێستاش تەواو لێی حالی نەبووم بەس خراپیش نەبوو ئەو کۆتاییەشی جوان بوو وە ئەنجێیر هیچ کەیفم پێی نەدەهات ناکرێ کە شتێک موڵکی تۆ نەبێت و بتەوێت وە ئەگەر بەدەستت هێنا ئەوە دڵنیابە هەمان کۆتایی ئەنجێیرت دەبێ وە هەموو شتێکی کرد بەڵام هێشتا نەگەشت بە فاڵۆن و براکەی و تا کۆتاییش نەیتوانی نهێنیەکەیان بزانێت و فێڵەکەی شیکار بکا تێبگە شکۆمەندی شایەنی هەموو کەسێک نیە 🖤

Karmand
6 مانگ پێش ئێستا

ھەتا بلێی تایبەت و ناوازەیە ئەگەر دەتەوێ خانەکانی مێشکت چالاک بن سەیری ئەو بەرھەمە ناوازەیە بکە بەجدی تایبەتە کۆتایەکەشی بێحەلە دەستی ئێوەش خۆشبێت

بەڵێن
8 مانگ پێش ئێستا

تەنیا فیلمێکی خەیاڵی و تاوانکاری نییە... ئەوە فێڵێکی گەورەیە کە ئێمەش بەشداری تێدا دەکەین وە تەنیا چیرۆکێکی سینەمایی نییە... ئەوە جادوویەکی ڕاستەقینەیە کە لەسەر پردی خەیاڵ و ڕاستی دەڕوات،،، کاتێک سەیری دەکەین، وەک ئەوەی لە ناو 'جادووی خەڵاتکردنی مرۆڤ' بین، هەموومان دەکەوینە ژێر سحرەوە،، هەر وێنەیەک 'پێشەنگ'یە... هەر دەیالۆگێک 'بەرزکردنەوە'یە... و هەر سپۆیلەرێک 'سەرکەوتن'ە،،./ کریستۆفەر نۆلان لەم فیلمەدا وەک جادووگەرێکی مەزن کاردەکات.... (ئەو ڕاستیەی کە فیلمەکە پێمان دەڵێت..، خەڵک نایانەوێت ڕاستی ببینن... ئەوان دەیانەوێت توشی سەرسوڕمان بن). بەڕاستی جادووی سینەمایە بێ دوو دڵی بینەری بن دەقە بە دەقە فیلمەکە بەچێژتر ئەبێت بەڵام بەراستی کۆتاییەکی سەرسورهێنەری هەبوو🪄🎬🔥

سەروەر🖤’
9 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شاکارە

eis5a
9 مانگ پێش ئێستا

نایاب

0aa0._.
10 مانگ پێش ئێستا

تایبەتت❤️‍🔥

ســەنـدۆ
10 مانگ پێش ئێستا

١٠/١٠

MathewwMconaughey
11 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەو ئەخیرەی ١٠٠٠٠٠٠٠/١٠

MathewwMconaughey
11 مانگ پێش ئێستا

یەو ئەکتەرانەو ئەو دەرهێنەرە شاززززی فیلمە

جاک سپارۆو
11 مانگ پێش ئێستا

شاکارێکی ناوازە و تایبەتە👌🏼❤️‍🔥

بەڵێن🖤.
ساڵێک پێش ئێستا

فلمێکی تا بڵێی نایاب و کامڵ بەجدی بەبێ دوو دڵی سەیری بکەن 🖤

سیداد
ساڵێک پێش ئێستا

فیلمێک دەرهێنەرەکەی کریستۆفەر نۆڵان بێ ئەوەی لێ چاوەڕێ ئەکرێ نایاب بوو🌟

Hozan
2 ساڵ پێش ئێستا

بێگومان هەم لە ڕووی چێژ و چیرۆک و ئاکتینگەوە تایبەتە و لەگەڵ دەقە بەدەقەی فلمەکە تۆش هەوڵدەدەی کە بزانی چی روودەدا وە چۆن، دەتوانم بڵێم 9,5 لە 10

Bawar
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر عەجیب و بە چێژە هیوادارم کەس لە دەست خۆی نەدا

Rahel🎧📽️
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زۆر زۆر لەوە شازتر بوو کە بیرم لێ ئەکردەوە یەکێکە لە باشترین فیلنەکان کە لە ژیانما سەیرم کردووە 🔥🔥🎬🎥🤍🤍🖤

Darun Mathers
2 ساڵ پێش ئێستا

!!ta zyatr seri kam taybatt tr abet lam

لوفنشتاین
2 ساڵ پێش ئێستا

نایاب بوو شایەنی بینینە

Twana.721
2 ساڵ پێش ئێستا

نایاب

هەڵوێست
2 ساڵ پێش ئێستا

Filmek ba manay kalima nawazaw Nayab la rwyy hamw shtekawa beraxnw W perfect waw le aka chrka ba chrka ba tamazroyyw diqatawa serii kayy bajdii 3ajib bw , dwayy Nolan hanwyy Bo malawaa tab3an Bale W Jackmananish roll bbinm har WA abe ...🤍

سیهان
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمەکانی نۆڵان بەعام ئاڵۆزو خۆشن🔥

Rahand_s07
2 ساڵ پێش ئێستا

فلمە ئاڵۆزەکانی نۆڵان چێژێکی تایبەتیان هەیە ئەمەش یەکێک لە شاکارەکانی

Nobody
2 ساڵ پێش ئێستا

ئێ تەبعەن کریستۆفەر نۆوڵن دەرھێنەر بێ ھەروا زەخم دەرئەچێ ، فەخامەت 🖤🔥

🦋Dunia🦋
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

Kamek alloz ballam ba chezh u xosh wat le aka birbkaitawa u pet sairbe chon rudawakan ruya kotayakaim ba dll bu ba layani bordn shkaiawa

دیوان
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی فیلمێ تابڵێی تایبەت بەچێژ بوو لەهیچی کەم نەبوو،هەر پێنج دەقە جارێک بینەر توشی سەرسوڕمان دەکات لای بەچێژتری دەکات.١٠/١٠

یــوســف عــەلــی
2 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی تایبەتە شایەنی سەیر کردنە کەمێک ئاڵۆزە بەڵام هەر جێژ بەخشە دەستان خۆش ❤🌹

بەڵێن
2 ساڵ پێش ئێستا

برارۆ شاز بوو

ئارتین
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر ئەتەوێ خانەکانی مێشکت چالاکتر بن فیلمەکانئ نۆلان سەیرکە بۆ نمونە ئەمەیان

.dead.
2 ساڵ پێش ئێستا

گەر بەخۆت بڵێی سینەما دۆست و ئەم شاکارە گەورەیەی سینەمات نەبینیبنیبێت ئەوا دڵنیابە هەڵەی دوانەیەکی وەکو cristian bale و huge jackman رۆڵی سەرەکی ببینن و nolan یش دەرهێنەر بێت لەوە زیاتر چی The second act is called The Turn

He
2 ساڵ پێش ئێستا

I love nolan🖤

Vena
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شاز بوو لە ڕوی هەموو شتێکەوا 😍❤️‍🔥

Omar
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترینی نۆلان😍

ئاری
3 ساڵ پێش ئێستا

نایاب بوو🔥 فیلمێکە کە ھەرگیز پێشبینی رووداوەکان ناکەی فیلمەکانی نۆلان ھەمووی تایبەت و شازن

دیاکۆ
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فلمێکی نایابە ، ڕووداوەکان سەرت دەسوڕمێنن ، نۆڵان💐❤️‍🔥

سەرە
3 ساڵ پێش ئێستا

نەیاب🖤

ســەروان
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر نایاب بوو بەڕاستی شایەنی سەیر کردنە

پەیوەند
3 ساڵ پێش ئێستا

تا بڵێی جوان و نایاب چی فلیمێک دەردەچێت کە کریستۆفەر نۆڵان دەرهێنەری بێت بێ گومان شاز دەرئەچێت،چرکە بە چرکە زیاتر ئەو خاتە ناو فلیمەکەوە بۆی بزانی ڕوداوی دواتر چی دەبێت،ئەقڵ پێشبینی ئەو ڕوداوەکان ناکات ،سەرت دەسوڕمێنێت، چی بێرۆکەیەکە چی چیرۆکێکە… شایەنی بینینە.

zh
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فیلمێکی پێرفێکتە فیلمێک نۆڵان دروستی بکات ھەر وا دەردەچێت

xH
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی بەچێژ بوو هەر وەک فلمەکانی تری نۆڵان شایەنی بینینە بۆ یەکجاریش وە هەردوو کارەکتەر ڕۆڵێکی یەکجار نایابیان هەیە دەرهێنەریش کارێکی وای تیاکردووە عەقڵ نیگای ناکات بەڕاستی شاز بوو❤ـ

Ra
4 ساڵ پێش ئێستا

ئه‌وه‌ی ئه‌و فلیمه‌ی شاز كردووه‌ نه‌ هاك جه‌كمانه‌ نه‌ كریستیان به‌یڵه‌ به‌لكوو ئه‌وه‌ بیرۆكه‌ سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی كریستۆفه‌ر نۆڵان چ كاریزمایه‌كه‌ چ بیرۆكه‌ یه‌كه سه‌رسورهێنه‌ره‌

کا
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شاز و تایبەت

ڕەوەز تاراوگە
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەھا کە دەرھێنەر لە ترۆپکی خۆشەویستی دابێت بۆ کارەکەی شتی ئاوا ناوازەی لێ بەرھەم دێت. نـــۆڵان شتێک ناکات کە بینەر بێزار بکات ھەمیشە ئەیەوێ لەگەڵ چرکە بە چرکەی فیلمەکە راتبکێشت ونەتوانی لایبەریت. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێڕانیش ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی ❤️

...h
5 ساڵ پێش ئێستا

دەتوانم بڵێم باشترین فیلمی نۆڵانە ، نواندەکەی بەیڵ جاکمانیش فیلمەکەیان جوانتر کردبوو وەک بڵێی راستیە ، بەجدی شایەنی بینینە

The Prestige

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026