بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
haybe nabw taradayak ballam nagatawa bashe 1kam datwanm blim gar flimtan dast nakawt ama shtike basha Bo sairkrdn

بێ مانا ترین فیلمە دیتبم دەرهێنەر و ئەکتەرەکان زۆر خراپ بوون ئیسماعیل بەس وەخت لێ بردم

یەکێکە لە خۆشترین و تایبەترین دراما فانتاسیەکان لەلای من، بەڕاستی درامایەکی ئاڵۆزە و فانی خۆی و مێشکێکی ئەوێت تا لە ڕووداوەکان و دیمەنەکان بە زووی تێبگات، لەوانەیە بە دڵی زۆربەی فانەکانی کەیدراما نەبێت. دەستانخۆشبێت بۆ ژێرنوسکردنی ئەم شاکارە ❤️🍉

یەکێک لە زنجیرە نایابەکان لە ڕوی چیرۆکەوە خۆش بوو، وەرزی یەکەم کاتی پێویستە تا ڕادێی لەگەڵی بەڵام دواتر خۆشتر دەبێ، وە لەڕووی میوزیکەوە نایاب بوو.

فیلمەکانی هیچکۆک هەموویان سەرسامکەرن ، بەجۆرێک لە دوای سەیرکردنی هەر فیلمێکی هیچکۆک چەندەها پـرسیارمان بۆ دروست دەبێت و کاریگەری بەسەرمانەوە بەجێدەهێڵێت ئەوەش یەکێکە لەو فیلمانە هەر بەڕاستی نایاب بوو ، زۆرجار گوتوومە هیچکۆک توانای ئەوەی هەیە بچێتە ناو مێشکی بینەرانەوە و تێڕوانین بگۆڕێت ، فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە ڕەخنەیان لێناگیرێت ، بەگشتی فیلمەکانی هیچکۆک بەوە ناسراوە کە پڵۆت تویستی فیلمەکانی وێنەیان نیە ، شتێکی ئەم دەرهێنەرە تایبەتە زیاتر گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بینەران بەقوڵی و بە جدیەوە بیربکەنەوە لەکاتی سەیرکردنی بەرهەمەکانی ، ئەو فیلمەش شایەنی بینینە. دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.

ئایگوووو واااا…. کورە پێرفێکت ئەوە چییەوە کورە گەلە گەلە خۆشە یاعنیی نازانم کوو وەسفیی بکەم لۆشم نایێ نا… کورە هەندە هەندەی ناوێ هەر فیلمەک یان درامایەک خاتوو(هێ سوونی)تێدا بووو بێ خەمی تەمەشا بکە چوونکە دەرەجە یەکە یاعنی ئەو چیژۆرە لە هەر فیلم و درامایەک بەژداری بکا ئەو درامایە دەرەجە یەک دەردەچی لە خۆشی و تایبەتی.. وە ئەگەر بێینە سەر ئەو دوو کەسایەتییەی کە کچەکانمان لۆیان شێت بووینە نازانم جون یۆنگە چێیە ئەو کەساییەتی سایکۆی زۆر لێدێ ئەمن لە لاوازی پۆلی دیتم بەڕاستی ڕۆڵەکەی زۆر جوان لێ دەهات بێ هیچ قسەک باشە وە ئەو کەسایەتییەی ویی غەڵەت نەبم نێرجسییە نێرگزییە شتەکی وای پێ دەرێن کە ئەو غەڵەتیش بی هەر خۆی بە ڕاست دەزانی ئەگەر دوونیاش خرا بیی ئێ هەر کووبی ئەوهای پێ دەرێن بەڕاستی ئەو بەشەم پێ ناخۆشبوو زۆر ناخۆشە کەسەکی نێرجسییت تووش بی ئەمن بە خۆ لەگەر یەکەکی ئەوها داوم تێکەر بووە زۆر ناخۆشە😓😓 وە وابزانم ئەوەکەیدی وو مین ە وابزانم ناویانم زۆر لەبەر نییە🤭 ئەویان ڕۆڵی سایکۆی لێ نایە ئەوە بە بیرکردنەوەی من ئەوهایە لێی نایە زیاتر ڕۆڵی کیوت و ئەو شتانەی لێ دێ لۆیە ڕۆڵی ویم بە در نەبوو هەرچەندە ئەمن وەشبرێم و وەشنەرێم تازە شتەکە بووە و دەرهێنەر بە جێی من ناکا😓😓😟 وە لە کۆتاییدا دەستی ستاف و ژێرنوسکارا خۆشبیی دستکانتان خوشبیی ئەنگۆ درن هەر بەڕاستی ئەنگۆ نەبن ئەمن چ بکەم بەس بزانم!!!❤️❤️❤️😝😝

خۆشبوو بەس زۆر دورو درێژ بوو ئەکرا بە کورتر پێشکەش بکرایە بەهەمان شێواز

