بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەڕای من زۆر شاز بوو ئەمە بەشەیان پڕ بوو لە دیمەنی جوان و سەرکێشی و شەڕ و هەراوهوریا، وە ئەکتەر جەیسن مۆموا زۆر بەچێژترین کردبوو. وە لای من هیچ پرسیارێکی وای بەجێ نەهێشتووە لەسەر ئەوەی کێ دەمرێ و کێش دەمێنێ دۆم و کوڕەکەی و جەماعەتی ناو تەیارەکە ڕزگاریان دەبێت. تەنها جەیکۆپ ئەویش ئەگەر خاڵە جۆن سینا بەردەوام بێت ئەوا ئەویش ڕزگار دەکەن و وەسەلام

سەرەتا دودڵ بووم کە سەیری ئەم فلمە بکەم یان نا چونکە پێموابوو لە حاڵی ئاڵوودەبوەکان تێدەگەم! بەڵام ئەم فلمە زۆر بە وردەکاریەوە باسی دەکا بە شێوازێک کە لەگەڵی تێکەڵ دەبیت میوزیکەکەی زیاتر نایابی کردووە

هەستم بە ئازاری دڵم کرد بەخودا، جەرگمی هەلا هەلا کرد بەس لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتیەکەی تەواو نابێت، هەموو جۆرە ژانەرێکی تێدا بەدی دەکەیت، ئیتر یەکێکە لە لیستی باشترین فلمەکانم💔🙌🏻

بێ دودڵی سەیری بکە بۆ ئەم زستانە حەلی نیە دیزانێ جوان چیرۆکێ جوان مانا بەخش هەموو شتێکی تەواو نایبە بێ دیمەنی نەشیاوە دووسەعاتی تەواو بەچێژ ڕێک دەچیتە ناوو جیهانەکە دڵنیام یان خەڵاتی ئۆسکار دەبات یان پاڵیروار دەبێت دەمێکە سینەما پێویستی بەشاکارێ وا پڕچێژ بوو تاکەشت لام جوان نەبوو ڕۆڵگێڕانی (ئیلزابێس)بوو

ئەو کاتەی مناڵ بووم سەیری ئەمم ئەنیمەیشنەم کردوە زۆر تایبەتە بەتایبەت بۆ شەوانی زستان و کریسمس جەوێکی ساردی هەیە🌹

وەک هەموو جارێک بێحەل و پڕ چێژ🔥🔥، - زۆر پرسیاری دوای خۆی جێهێشت بەشی نوێی شاز دەبێ👌🏽.

بەشی ٣م: باش بوو کارەکتەرەکانی پێشتریشی تیابوو ئەوە هەر زۆر تایبەتی کردبوو ئیدی ٦/١٠ خراپ نیە شایەنی سێر کردنە

سینەماتۆگرافیەکی جوان، دیمەنی تایبەت ، نواندنێکی باش، لە هەمووی گرنگ تر فێرمان دەکات کە مردن ژیان بەنرخ ئەکات

چ ڕۆڵ گێڕانێکی شاهانەیە لە لایەن پڕادیپەوە🔥 ! بە ڕەئی خۆم ئەو فلیمەو فلیمی دراگۆن کە هەردووکیان پڕادیپ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕایە یەکەکن لە خۆشترین فلیمە هیندیەکانی ٢٠٢٥ "🙌🏾.

والله عەجیب بوو بەجدی بێ حەلە ئەو Acting نایابە تا کۆتاییی جەنگان و هیوایان لە دەست نەدا


تەنها دەڵێم، کە ئەمە زیاترە لە فیلمێک، کە تەنها لە ڕۆمانێکەوە وەرگیرابێ، ئەمە زۆر قوڵترە،زۆر گەورەترە لەهەر هونەرێکی دیکەی ئەدەبیات، چ فیلم یاخود ڕۆمان، پەیامێکی گەیاندە بینەران کە بە هەزار فیلم و ڕۆمانی ژانرای هاوشێوە ناتوانرێ لێیەوە فێربین..

هەتا ئێستە هەر فلیمێکی "یابانیم" تەمشا کردبی پەشیمان نەبووم لەوەیە هەندێک لە دیمەنە نەشیاوەکان پەشیمانم بکەنەوە سەڕەرای ئەوەی فلیمەکانیان پڕە لە هەستی ژیانی ڕۆژانەمان زۆر گرینگە بینەری ئەو فلیمە بی بەوەی بەپێی ڕووخسار ،شێوە ،ژیانکرد ، بەپێی هیچ شتێک بڕیار لەسەر کەس نەدەی و گومانی لێ نەکەی بێ ئەوەی بەڵگەیەکی دروستت هەبێ دایمەن دڵنیابەرەوە ١٠ جار پێش ئەوەی گومان بکەی پێش ئەوەی تۆمەتی ناڕاست هەڵببەستی. لە ڕووی کۆمێنتەکانەوە فلیمەکە زۆر جار باسەکەی دەرۆشتە سەر کۆمێنتی خراپ خوا دڵێکی وەک ئاسمان پاک پێدای چونکە ئەو شتە زۆر باوە لە ناو خۆمان ئایا دەزانن یەک کۆمێنتی ناشرین و خراپ چەن کاریگەری دروست دەکەن لەسەر خەڵکی خۆمان ؟ قەت بیر لەوە ناکەنەوە دڵی چەن کەس دەشکێنن لە پێناوی پێکەنینی خەڵکی کە ؟ ئایا خۆشی ئەوە لە کوێی دایە ؟ بەهەر حاڵ هیوادارم بینەری ئەو فلیمە ببی زۆر جوانن ڕۆڵەکانیان دڵێکی دەوێ بەرگەی بگرێ
