بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
دراماکە زۆر بێ مانایە وتمان باشە کاریگەری خێزان ئەوی کردە خراپەکار، بەڵام بۆچی هەمو خەلکەکە گێژن و بەدو قسە ئەخەڵەتێن یەکیان خۆی ئەڵێ بەکارم بهێنە😂یەکێ تریان زیندای ئەکا کەچی دوایا ئەڕوا تاوانی ئەو ئەکاتە سەر خۆی هەمو جەختەکە لەسەر ئەو کچەیە، فیلمەکە ئەڵێ ئەو ئەکتەری سەرەکیە ئەو براوەیە بەهەەر جۆرێک بێت،هەر ئەکەوێتە کێشەوە سُبْحَانَ اللّٰه یەکێ لەخۆوە پەیا ئەبێ وەزعەکەی بۆ حەل ئەکا😂 دەستان خۆش بۆ ژێر نوسەکە 🖤

زۆر تایبەت و ناوازەبوو بەڵام ئەکرا کۆتاییەکی باشتری هەبوایە وە جۆن شایەنی تەختی پاشایەتی بوو.

فیلمێکی تایبەت بوو شایەنی سێرکردنە سەیری کەن پەشیمان نابنەوە چیرۆکێکی جوانی هەیە هیوادارم ئۆسکاری ئەمساڵ بباتەوە چونکە شایەنە🔥

یااااا واوو زۆرر خـۆشە بــەڕاسـتی بەس خـۆگە هەر حەوت ئەندامەکە بواییە بەڵاممم بەڕاستی نایاب بوو4/12 وەرزی دوو یەت عااا.😭🙂


زۆر تایبەتە و بەچێژە.....جا فیلمەکەی ئەکشای تێدابی و ناخۆش بی? ✨سوپاس کورد سەبتاتل🎥❤

زۆر تایبەتە بەڵام کۆتاییەکەی دەبوایە باشتر بێت دەستان خۆش 💞👏

بەڕای من زۆر شاز بوو ئەمە بەشەیان پڕ بوو لە دیمەنی جوان و سەرکێشی و شەڕ و هەراوهوریا، وە ئەکتەر جەیسن مۆموا زۆر بەچێژترین کردبوو. وە لای من هیچ پرسیارێکی وای بەجێ نەهێشتووە لەسەر ئەوەی کێ دەمرێ و کێش دەمێنێ دۆم و کوڕەکەی و جەماعەتی ناو تەیارەکە ڕزگاریان دەبێت. تەنها جەیکۆپ ئەویش ئەگەر خاڵە جۆن سینا بەردەوام بێت ئەوا ئەویش ڕزگار دەکەن و وەسەلام

سەرەتا دودڵ بووم کە سەیری ئەم فلمە بکەم یان نا چونکە پێموابوو لە حاڵی ئاڵوودەبوەکان تێدەگەم! بەڵام ئەم فلمە زۆر بە وردەکاریەوە باسی دەکا بە شێوازێک کە لەگەڵی تێکەڵ دەبیت میوزیکەکەی زیاتر نایابی کردووە

هەستم بە ئازاری دڵم کرد بەخودا، جەرگمی هەلا هەلا کرد بەس لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتیەکەی تەواو نابێت، هەموو جۆرە ژانەرێکی تێدا بەدی دەکەیت، ئیتر یەکێکە لە لیستی باشترین فلمەکانم💔🙌🏻

بێ دودڵی سەیری بکە بۆ ئەم زستانە حەلی نیە دیزانێ جوان چیرۆکێ جوان مانا بەخش هەموو شتێکی تەواو نایبە بێ دیمەنی نەشیاوە دووسەعاتی تەواو بەچێژ ڕێک دەچیتە ناوو جیهانەکە دڵنیام یان خەڵاتی ئۆسکار دەبات یان پاڵیروار دەبێت دەمێکە سینەما پێویستی بەشاکارێ وا پڕچێژ بوو تاکەشت لام جوان نەبوو ڕۆڵگێڕانی (ئیلزابێس)بوو
