بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ناڵێم زۆر خراپ بوو بەڵام زۆر نایاب نەبوو بەڕای من زیاتر هۆڵیود بۆ ئەم جۆرە فیلمانە دەبی فیلمی کۆریو ئەکتەری کۆری بۆ ئەم جۆرە فیلمانە گونجاو نابێ خۆش نابێ ئەوەش ڕای خۆمە بەهەر حاڵ ماندو نەبن

زۆر خۆشە هەموو چرکەیەکی ناوازەیە🫶😍💯

خۆم پێم باش بوو وەکو ئامۆژگاریو ئاگادارکردنەوەیەک بەتایبەتەتی بۆ ئافرەتان وە زیاتر بۆ دەرەوەی وڵات چونکە ئەوان بەتەنیا دەژین بەڵام لەو نایابو شازانەش نییە کەوا ئەو عالەمە ئەوها وەسفی دەکات ماندوو نەبن

دراما ڕوداوی سروشتی هەوڵدان هەست بزوێین هەمو تێکەڵ بە یەکتری کرابو بێگومان خۆش دەرچوە دەستی هەمو لایەک خۆش بێ

تەنها دایکە دوای مردنیش خەمی ئەوەیەتی ڕۆڵەکەی چۆن ئاگاداری خۆی دەبێت بەڕاستی فیلمێکی زۆر خۆش بە مانا هەست بزوێنو دایکێکی سەرکەوتو زۆر خۆش بوو

لەسەرەتا زۆر بێزەرکەرە بەلام پاش چەند دەقەیەک بەجدی زۆر تایبەت دبێت لەسەرکردنی پەشیمان نابیتەوە

فیلمی Le samurai" خـۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لە شەوێکی ساردا بۆ دووەم جار بینەری ئەم شاکارە سینەماییەبووم ، فیلمەکە کەمێک ئالۆزە بەڵام، لە سەرەتاوە تا کـۆتایی بینەر ڕادەکێشێت مـن پێم وایە فیلمە فەڕەنسیەکان و ڕووسیەکان گەورەنەکراون و پشتگوێ خراون ، ئەم بەرهەمە لە هەموو ڕوویێکەوە شایەنی ئەوەیە کە لە ڕیزبەندی 250 فیلمی مێژوودا بێت ، نکۆڵی لێناکرێ و ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەلنەگرە که بەرهەمە فەڕەنسیەکان زۆر تایبەتن، چیڕۆکی فیلمەکە و کاستی فیلمەکە باشبوون و نواندن باشبوو ، ئالەین دیلۆن بەتایبەتی ، فیلمەکە هەندێک ڕاستی خستە ڕوو دەربارەی ژیانی بکووژێک ، ئەم فیلمە بۆمن یەکێک بوو لەو فیلمانەی کە بۆ ماوەیەک لە بیر و هۆشی بینەردا دەمێننەوە . دەستـانخۆش بۆ ژێرنووسکردنی هیوام وایە بەردەوامبن.

بڕوا ناکەم لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیرابێ وە فیلمەکە بە قەدەر ساڵەکەی زۆر چیرۆکێکی کۆنە وە بەڵێ دەتوانم بڵێم ترسناکو قێزەون بوو وە باوکیان لەبەر چاو چنۆکی خێزانەکەی خۆی لەناو برد نادیازۆر خوناح بوو

باشتر لە باشترین🥹 هیچ وشەیەک نابینمەوە باسی تایبەتی و بە چێژی ئەم درامایە بکەم🥹 بەڕاستی جی چانگ ووک شایەنی باشترینە ئاکتینگی نایاب… بیرۆکەی نایاب🥹 هیوادارم بوو کۆتای نەهاتبە🥹 ئەی سەیری چی بکەین ئەم هەفتەیە کە هاتەوە🥹 بێ دوودڵی سەیری بکەن دڵنیام پەشیمان نابنەوە🥹

من وا بە دڵم نەبوو بەڕای من کوڕەکە چوێر نەبوبا تەنها کچەکە چوێر بوبا شتەکە زۆر بێتام بوو کە هەردوک چوێر بون تامی فیلمەکە نەما مەراقی فیلمەکە نەما بەهەر حاڵ دەستان خۆش بی

