ئەم کەروێشکە چیە بەراستی زۆر قێزەونە نەمتوانی سەیر چەن ئەلقەیک بکەم هیوادارم چاکی کەن

بۆ من وەک ئەوە وابوو کە سێ کەس گەشتێک بکەن و من کەسی چوارەم بم ، پێکەنینەکان و گریانەکان و نوکتەکان زۆر بەچێژبوون زۆر تایبەتبوو بەڕاستی. شایەنی بینینە"

ئەدای کریتی وەک خوێندنەوەی ڕۆمانێکی فەلسەفی وابوو، لە هەموو دیمەنێکدا پرسیاری لەسەر ئەوە دروست دەکرد کە ئایا مرۆڤ تا کوێ دەتوانێت خۆی قوربانی بکات بەبێ ئەوەی ناسنامەی ڕوحی خۆی لەدەست بدات؟


لە چاوەکانی کریتیدا ململانێی نێوان عەقڵ و هەست بە ڕوونی دەبینرا، ئەدایەکی ئەوەندە قووڵی کرد کە تێگەیشتنی ئێمەی بۆ چەمکی قوربانیدان و بڕیاردان لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا قووڵتر کردەوە. پەرەم سوندەریەکەی من وەک هەمیشە خۆی سەلماند

ئەم فیلمە پرسیارێکی قووڵ دەخاتە سەر ڕاستیی پەیوەندییەکان: ئایا ئێمە عاشق بە کەسەکە دەبین، یان عاشق بەو وێنەیەی کە لە ناخی خۆماندا بۆمان دروست کردووە؟


فیلمەکە ئاماژەیەکی جوان بوو بۆ کاتیی بوونی هەموو شتێک لە ژیاندا، بەڵام لە هەمان کاتدا سەلماندی کە ئەو شوێنەوارە ڕوحییەی خۆشەویستی جێی دەهێڵێت، هەمیشەیی و نەمرە.


خراپ نەبو بەڵام مانایەکی یەجگاڕ جوانی نەبوو وە کەسایەتیەکانی ناویشی جوان دروستکراوین..🐡🪸


" 28 Years Later " فیلمێکی باش بوو چیرۆکەکەی جوان بوو کەش و هەوای بێعەیب بوو بەڵام ناڕوونی تیابوو بەتایبەت بەرەو کۆتایی فیلمەکە، فیلمێکی زۆمبی بەڵام ئەرکی کارەکتەری سەرەکی زۆر جیاواز بوو بۆیە هەنێ کەس بەدڵیان نییە بەڵام وەک فیلمی سێیەم بەدڵم بوو، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم شایەنی ئەزموونکردنە.

بەراستی زۆر تایبەتە وە ئەوە زۆر تایبەتی کردە کوردی پەتی ژێر نوس کراوە ئەوە زۆر تایبەت بوو بەلای منەوە زۆر خۆشە دراما

بەس بمزانیایە دەرهێنەرەکە چۆن ئەوەی هات بەمێشکا هاتم بەحساب پێش ئەوەی مەکتەب بکرێتەوە سێری شتێکی خۆش لەسەر مەکتەب بکەم کەچی چۆن دەرچوو کێشەکە ئەوەیە خەفەتاوی بوو شەڵام خۆش بوو.

باشترین بوو هەم فلیمەکە هەم چیرۆکەکە گریانم هات بۆ هەموو ئەوشتانەی بەسەریدا هاتبوو کاریگەر بوو سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە تەنها فلیمێک نیە وەک ئەوەیە کەلەناو چیرۆکەکە بی 😭🤍


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.