بەڕاستی تایبەت بوو بێ دودڵی سەیری بکەن🥹🌷


گەلەک خۆشبوو گایس هیوادارمم تەماشایی بکەن زۆر کچانەبوو ئەرێ واللەش😭💞


لە کات سەیرکردن ئەم فلیمە بەس ئەوەنە ئەتوانی بلێی جوانە بە جدی ئەفەرم بەو کامیرا و شوێنە ئەو ناوازەییە 👏👏

فیلمێکی بەهێز و کاریگەر بوو! دەرهێنەر بە سەرکەوتوویی توانیویەتی سنووری باریک و مەترسیداری نێوان 'خۆشەویستی' و 'ئاڵودەبوون' (Obsession) نیشان بدات. نواندنی ئەکتەرەکان هێندە ڕاستگۆیانە و قووڵ بوو، کە بینەر بە تەواوی تێکەڵی ئەو دڵەڕاوکێ و فشارە دەروونییە دەکرد کە کارەکتەرەکان تێیدا دەژیان. بەڕاستی کارێکی سینەمایی ناوازە بوو کە شایەنی چەندبارە بینینەوەیە.

تایبەت بو وات لێدەکات کە لەناخی دلتەوە پێ بکەنی بەس کۆتاییەکەی بێمانا بو بەڵام بەهۆی تایبەتیەکەی ئەم کەموکوریەشی نەهێشت سەیر کەن زۆر خۆشە

ئەم بەشە ناگاتە بەشی یەکەمی لە ڕوی چێژەوە ، بەڵام ئەم بەشەش چیرۆکێکی وەها کاریگەر و جوانی هەیە چاو لیی تێرنابیت بەجدی شاکارە ، ئەم ڕۆڵگێرانەی ڕۆبێرت دی نیرۆ و ئەلپاچینۆ لەبیرنەکراوە ، ١٠/٩.٩

نایاب ترین ئەنیمەیشن لە تەواوی ژیانم..وەک هەمیشەش ژێرنوس نایابترینە

" The Empty Man " بەخوا برا خۆ بیرۆکەکەی جوان بوو بەڵام ئەمە فیلمێک نییە هەموو کەس حەزیلێبێ سەیریبکا، خاڵی لاوازی زۆر بوو وە من بەدڵم نەبوو وە ترسناکێکی واش نەبوو من نمرەی 6.5/10 ی پێئەدەم ئەکەوێتەوە سەر خۆتان سەیریبکەن یان نا.

زۆر سوپاسژبۆ ژێرنووس دەستان خۆشبێـت بەڕاستی درامایەکی تایبەت بوو شایەنی سەیرڪردنە🔮🥰

دوو ئەکتەرە دڵخوازەکەم😭🥹، درامایەکی زۆر جوانو چێژ بەخشە کۆمیدی بوو، بەڵام ئەو دووە زۆر هەست نادەنە بینەر بەیەکەوە ناگونجێن🙂💔


زۆر قێزەون بوو دیمەنی نەشیاوی زۆر بوو، لەگەڵ چیرۆکە ڕاستیەکەش نەدەگونجا

تراجیدیای ڕاستەقینەی ئەم فلیمە لێرەدایە کە بێر پێویستی بە هیچ جادوویەکی ڕەش نەبوو، تەنها پێویستی بە کەمێک متمانە بەخۆبوون بوو.نێکی متمانە باوەرکی زۆری بە بێری هەبوو ئەو دیمەنەی کە نیکی بە بێر دەڵێت 'ئەگەر شتێک لە دڵتدا هەیە بیڵێ'، گرنگترین کلیلی فلیمەکەیە. فلیمەکە پڕە لەو پرسیارە بەئازارەی کە: 'چی دەبوو ئەگەر بێر تەنها ڕاستگۆبا؟! فلیمی Obsession سەلماندی کە بۆ دروستکردنی شاکارێک ترسناک، پێویستت بە بودجەی ملیۆن دۆلاری نییە، بەڵکو پێویستت بە بیرۆکەیەکی قووڵ و نواندنێکی بێخەوش هەیە. نیکی (ئیندیا ناڤاریت) بە ڕاستی لە ڕۆڵی خۆشەویستییەی شێتانەی مۆچڕکەی بە لەشی بینەردا دەهێنێ لە باشترینەکانی ٢٠٢٦!"

دڵخوازترین فلمم، تەموو مژی فلمەکە دیمەنەکانی زۆر جوانن، چیرۆکەکەی زۆر چێژبەخشە، ئەوەی سەیریبکا قەت پەشیمان نابێتەوە😭🥹💕


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.