شتە نامۆکان

Stranger Things

3,653,365
50 خولەک
English
8.8
0%
0%

لەساڵی 1980 لەویلایەتی ئیندیانا گرووپێک هاوڕێی گەنج ناچاردەبن بەدوای نهێنیەکی حکومەت بگەڕێن، بەڵام لەکاتی گەڕان بەدوای وەڵامەکەیدا زنجیرە کێشە و بابەتێکی تریان بۆ درووست دەبێت

ژمارەی وەرزەکان:5
ژمارەی ئەڵقەکان:42
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2016-07-15
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
پێداچوونەوەکان
شـ
4 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی شازە بە ٥ رۆژ سەیری ٤ وەرزم کرد نازانم ئتر پێوسیت بە وەسفی زیاتر ناکات. دەستان خۆشبێت 💙

32
بەدڵبوونپەسەند
پە
20 رۆژ پێش ئێستا

هەر گوناحە بینەری نەبیت، بە واتای کەلیمە سەرنجڕاکێشە

5
بەدڵبوونپێکەنینتووڕە
be
9 مانگ پێش ئێستا

6.5/10

11
تووڕەبەدڵبوونخەمگین
Fi
2 ساڵ پێش ئێستا

بێ سپۆیل: سەرەتا لە کاتی سەیر کردنی زنجیرەکە کەمێک دوو دڵ بووم خۆش بەختانە پێشتر لێم سپۆیل نەکرابوو بەڵام لەگەڵ سەیر کردنی دوو ئەڵقەی سەرەتای زنجیرەکە جیاوازیەکی باشم ئەبینی بە ڕاستی زنجیرەیەکی زۆر ناوازە و بەهێز و چێژ بەخشە کە ئێستا هەموویم سەیر کردووە حەزم ناچێتە سەر هیچ زنجیرە و فیلمێک تا ماوەیەک چوونکە بە جۆرێکە کاریگەری بەجێ دەهێڵێت وە هەر کەسێک ئەیەوێت سەیری بکات بێ دوودڵی بینەری بێت هەرچەن ئەزانم من درەنگ سەیرم کرد بەڵام هێشتا زۆر درەنگ نەبووە. نواندنەکان زۆر بەهێزن زۆر بە جوانی دابەش بوون بەسەر زنجیرەکەیا وە دڵخوازی من لە یەکەم بینینی زنجیرەکە تا کۆتایی "David Harbour" بوو لە زنجیرەکەدا بە ناوی جیم هۆپەر، کە ڕۆڵی دەیڤدم زۆر لا ناوازەیە وەک لە Violent Night یان HellBoy بینیومانە بە یان لە فیلمی ناوازەی The_Equalizer هەمیشە ڕۆڵێکی تایبەت و جوانی هەبووە لام لەوانەیە لاتان سەیر بێ گەر بڵێم لەبەر چاوم وەک jason statham و liam neeson دەیبینم سپۆیل: (تکایە پێش سەیر کردنی زنجیرەکە ئەم بەشە مەخوێنەوە) . . وە ئەو بەشەی کە زۆر کاریگەر بوو لام وەرزی سێیەم ئەڵقەی هەشتەم کاتێک هۆپەر ئەمرێت و لە کۆتاییدا جەین (11) ئەو نوسینەی باوکی ئەخوێنێتەوە کە ویستی بە تایبەتی لەگەڵ جەین (ئێڵ) و مایکڵ باسی بکات بۆ دانانی سنورێک. و دەڵێت... - من گرنگی بەو دوانەتان ئەدەم وە دەشزانم کە ئەو دووانەتان گرنگی زۆر بەیەکتر دەدەن وە لەبەر ئەمەشە گرنگە کە سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتان هەبێ تاوەکو بەردەوام بن بۆیە ئێمەش دەتوانین ژینگەیەک بنیات بنێین.... کە تێیدا هەموومان هەست بکەین بە.... ئاسودەیی.... متمانەیی... وە دەرخستنی.... هەستەکانمان بۆ یەکتری،، 'هەستەکان' هەستەکان.. ئەی خوایە، " ڕاستیەکە ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر، بیریشم نەمابوو کە هەست چییە لە شوێنێک چەقی بووم دەتوانی بڵێیت، لە نێو ئەشکەوتێک.. ئەشکەوتێکی قوڵ و تاریک وە پاشان، هەندێ شیرینیم لە دارستانەکە جێهێشت .. وە تۆش هاتیتە نێو ژیانمەوە بۆ یەکەم جار لە ماوەیەکی درێژدا دووبارە هەستم بەشتەکان کردەوە هەستم بە دڵخۆشی کرد ...... تەنها وەک شێوازی ژیان نیە بەڵکو ژیان دەگۆڕێت هەرشتێک کە حەزت پێی بێت یان نا، هەمیشە لە گۆڕاندایە وە بەڵێ، هەندێ کات بە ئازارن هەندێ کات خەفەت ئەهێنن وە هەنێ کات.... چاوەڕوان نەکراوە دڵخۆشی دێنن بۆیە، دەزانی چی؟ بەردەوامبە لە گەشەکردن، بچکۆل مەهێڵە بتوەستێنم هەڵەیەکت کرد، وانەی لێوە فێربە! وە ژیان ئازارت ئەدا، چونکە ژیان وایە، ئازارەکەت لەبیر بێت ئازار شتێکی باشە! مانای وایە کە لەدەرەوەی ئەشکەوتەکەی" بەڵام، تکایە ئەگەر لاریت نییە لەبەر خاتری باوکە داماوەکەت  دەرگاکە سێ ئینج بە کراوەیی جێبێڵە. (جیم هۆپەر) وە دەست خۆش بۆ کورد سەبتایتل دەست خۆش بۆ وەرگێڕان: (بێریڤان یوسف، هێڤی عمر، shilan muhammad، سەنا ئەنوەر، یارا، ڕۆزا هیدایەت، سـارا لـایەق، کۆرژین ئەحمەد، داریان عومەر، Diyako، سارا نەجات، ....، وە بەڕێز کاک ڕەنجدەر عەبدوڵقادر و کارزان بە تایبەت محمد دیبالا کە دایم کارەکانی لە لوتکەی جوانی بووە) وە سوپاس بۆ شێخ بڵند بۆ کاری تەکنیک و سەرکار و ئیسماعیل موحسین بۆ کاری بەرگ. هەردەم چاوەڕێی وەرزی نوێی ئەم زنجیرە ئەبم.

19
بەدڵبوونپەسەندخەمگین
وەرز و ئەڵقەکان
5 وەرز

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026