چاوەڕێی کۆتاییەکی وانەبووم بەڵام بە گشتی فیلمێکی تەواو نایڵبە❤

ئەو درامایەی نازانیت ببیت بەلایەنی کامیان خەفەت بۆ کامەی و ژانازی بەکامەیەوە بکەیت..ئەو شتەی سەرنجم دالێێ ئەو کەسانەی دایمە لەکەسەکانی تر بەحیساب باشتر یان بلێێ بێ زیانــ'ترن کەدەست دەکەن بەئیشی خراپ گەرانەوەیان بۆ کاری باش یان قورسە یان مەحالە ....

فیلمێکی تەواو ناوازە و تایبەتە چیڕۆکێکی نایاب و ڕۆڵگێڕانێکی جوانی هەردوو ئەکتەر کارینا کاپوور و شاهێد کاپوور بەڕاستی سەرنجڕاکێش و جوان بوو😍❤


فیلمێکی تایبەتە بەڕای من شایەنی بینینە و ڕۆڵگێڕانی هەموو ئەکتەرەکان زۆر نایاب بوو😍❤

جوانی کوردستان، میواندۆستی کورد، زەحمەتکێشی ژنی کورد، ئەشق و خۆشەویستی کوردانە، کەلتوور، ئاواز و هونەری ڕەسەنی کوردی... زۆر جوان لەم فیلمەدا پیشان دراون. جگە لەمانەش، ئەوەمان پێدەڵێت: زۆرجار لە پەلەکردن بۆ کۆتایی، ژیانی ڕاستەقینەی ئێستامان لەبیر دەچێت. لەبیرمان دەچێت، کە دەکرێت لە ژیانێکی سادە و هێمنیش چێژ وەرگری.

تایبەت بوو، زۆر بەدڵم بوو. ئەوانەی حەز بە جیهانی (ڕێزدنت ئیڤڵ) دەکەن، بەدڵیان دەبێت. لە ڕووی ئاکشن، ڤی ئێف ئێکس و ئەمانەشەوە زۆر تایبەت دروست کرابوو. کەمێک کۆمیدیای تێدابوو کە زۆر خۆشی کردبوو. بۆ کۆتاییەکەشی، بەڕای خۆم باشترین کۆتایی بۆ داندرابوو، چونکە دەکرێت لە بەشی دووەمدا (ئەگەر دروستی بکەن بە درێژەپێدانی هەمان چیرۆک) کارەکتەری سەرەکی (بڕایەن) بکرێت بە خراپەکاری سەرەکی.

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026