زۆر زۆر تایبەت بوو وەسف ناکرێت شایەنی سەیرکردنە مردنی ڕیۆ شی ئۆ ناخۆش بوو وە هواجاش بوو بە قوربانی درامایەکی خۆشە وە ئەوانەی سەیری دوبۆنگ سوون یان کردووە با سەیری ئەمەش بکەن تایبەتە


بەجدی زۆر نایەب بوو کۆتاییەکەی خۆزگە وا زوو تەواو نەبوو باشترین درامای سال


بەڕاستی یانی مۆڕتاڵکۆمبات نەک هەر فلمەکەی یاری یەکەشی ناوازەیە حەماسی ئەوکارەکتەروجوانی ڕۆڵی ئەوئەکتەرانە تڕاندویەتیی شازەشاز

ئەم بەرهەمە تەنها چیرۆکی دزینی پارە نییە، بەڵکو گەشتێکی قووڵە بۆ ناو سۆز، خۆشەویستی، هاوڕێیەتی، و ئەو قوربانییانەی لەپێناو خەونەکاندا دەدرێن. تایبەت!!🔥

ئەم بەرهەمە داستانێکی قووڵە لەسەر برینی جەنگ و شکۆمەندیی خێزان و تەماحی پیاوێک کە دەیەوێت جیهان لەژێر پێی خۆیدا ببینێت.!!🤯🔥

شاکارێکی تاوانکاریی ناوازەیە کە گۆڕانی مامۆستایەکی کیمیای هێمن بۆ پاشایەکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان پیشان دەدات. بەراستی ناوازەیە ١٠/١٠.🔥🫡

(Game of thrones)شاکارێکی ئەفسانەیی و تابلۆیەکی هونەریی زیندووە کە سۆز و سەرکێشی تێکەڵ دەکات!!🔥🖤

لۆست چیرۆکەکەی ئەوەیە کە چۆن کۆمەڵێک مرۆڤی وێڵ و تەنیا لە جیهاندا، لە ڕێگەی تێکشکانی فڕۆکەیەک و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانەوە، گەورەترین شتیان دۆزییەوە کە بریتی بوو لە "یەکتر" و "خۆدۆزینەوە". بۆیە دووبارە بوونەوەی نیە و زۆر نایابە 😍🖤!

وایی خوایە بەجدی زۆر زۆر تایبەت بوو، هەر وەسف ناکرێ لە خۆشیاا، جاا لە کۆتاییەکانا گریان و پێکەنینم لێ تێکەڵ ببوو، ئەنیمیەکە هەتاا وەسفی بکەی کەمە 🫠💕🙌😭

یەکێک لە جوانترین یادگاریەکانی منداڵیم، بەڕاستی ئەنیمەیشنێکی تایبەت و بێوێنەیە❤️


چیڕۆکێکی بەهێزە. لە ڕوانگەیەکەوە باسی خەونی مرۆڤ دەکات کە پێویستە بەبێ ترس و بە هێرشێکی ڕەهاوە هەنگاوی بۆ بنێت. پرسیارێک دەخاتە ڕوو: پاڵنەری ڕاستەقینەی خەونەکەت چییە و ئامادەیت چ باجێک بدەیت بۆی؟


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.