
گەتس، بەکرێگیراوێکی پێشوو کە ئێستا بە "شمشێربازە ڕەشەکە" ناسراوە، کەوتووەتە وێزەی تۆڵەسەندنەوە. ئەو متمانە بە هیچ کەسێک ناکات تەنها شمشێرەکەی نەبێت. ئێستا کە نیشانەی مەرگی لێ دراوە،و گەتس بڕیاری لەسەردراوە بە چارەنووسێک کە تێیدا بێبەزەییانە لەلایەن بوونەوەرە ئەهریمەنییەکانەوە ڕاو دەنرێت. بە دەستپێکردنی گەشتێکی ترسناک کە پڕە لە نەهامەتی، گەتس بە شمشێرە زەبەلاحەکەی و هێزە دڕندەییەکەیەوە، ڕێگە نادات هیچ شتێک بیوەستێنێت، تەنانەت خودی مەرگیش، تا ئەو کاتەی لە کۆتاییدا دەتوانێت سەری ئەو کەسە بپەڕێنێت کە مرۆڤایەتی لە خۆی و خۆشەویستەکەی سەندەوە.
لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.