فیلمەکە زۆر ئارامکەرەوەیە بەبێ هیچ شتێکی قورس کە مەیلی بینینی لە فیلمە ئەنیمە مۆدێرنەکاندا کە پشوویەکی خۆشە ئەم جوڵەیە زۆر خۆش و نۆستالژیکە چونکە لە جۆرێکی هونەری 90s دەچێت بەڵام تەنها بە ئەنیمەیشنێکی نەرمترەوە، شتێک کە دەتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە بە شێوەیەکی نەرێنی سەبارەت بەم فیلمە ئەوەیە کە هەندێک لە کارەکتەرەکانی ئەم فیلمە تەنها سادە و هەندێکیان گەشەیان نەکردووە بە درێژایی فیلمەکە بەڵام هەندێکیان پێویستیان بە گەشەکردن نییە لەبەرئەوەی چیرۆکی ئەم فیلمە بەڕاستی قورس نییە تێبگەیت و زۆر سادەیە بەڕای من، بۆیە بەڕای من زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە


ڕاستگۆیانە دەتوانم سەیری لیۆن بکەم کە شتە جياوازەکان دەکات و بە هەر دوو ڕێگاکە دڵخۆش دەبم، وەک هەمیشە عاشقيم ئەوەندە کرینگ بوو وەک چاوەڕوان دەکرا شەڕەکە پێکەنیناوی بوو ديمەنێکى تيابوو بەدڵم بوو كارەکتەرەکان پێکەوه

فلیمێكی خۆشە شایەنی چاوەروانی بوو بەڵام درامایەكی ٨یان ١٠ ئیپسۆشی بواییە چێژێكی تری ئەبوو چونكە ئەم فلیمە ئەگەری هەییە بەشێكی تری لێ بەرهەم بهێنرێت و ئەبێتە بەشی دوو وە ڕاستیتان بوێ لە سەرەتایا كە دەست پێدەكات تێنەگەشتم كە ئەوەی ناو سەیارەكەی كوشت بەڵام زیندوو بوو بە هەرحاڵ بەڵام شایەنی بینینە و بینەری بن لەگەڵ خێزانا سێری بكەی خۆشترە شتێكی جوانی ووت هەمیشە هاورێكانت دەبنەە دووژمنت و دوژمنیش دەبنە هاورێت

زۆر خۆشە.🎀༘⋆ هەندێک کەس وا ئەزانن مناڵانەیە بەس وانییە زۆر چێژبەخشە تا سەیری نەکەی نازانی چەن تایبەتە

شاز بوو زۆر خۆشبوو بەڵام چاوەرێی زیاترم دەکرد خراپ نەبوو سێری کەن تایبەتە شتێکی تریش جەیک خۆی هوونەرێکە🔥

زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک دەستتان ساغ ستافە سەرکەوتووەکان،بەجدی درامایەکی هەتا بڵێی کۆمێدی خۆش بەمانا پڕچێژ بوو وە ڕۆڵی هەر چواریان زۆر جوان بوو وە شتی لێوە فێردەبین کۆڵنەدان،ئاواتی گەورە،بەدیهێنانی خەونەکانمان بجەنگن لە پێناو ئامانجەکانتان،وە دۆنگ مان زۆر شیرین بوو ئای ڕا دڵسۆز بوو جومان پیاو بوو وە سیۆل بە قەناعەت بوو هیوادارم سەیریکەن لێرەوە تێبینیم کرد زۆربەی ئەوانەی بە خەونەکانیان گەشتن وەک دۆنگئای هەوڵیاندا تا کۆتا چرکە بەدەستیان هێنا ♥️😍👏🏻فـــایــتــیــنــگ✊🏻

بەجدی پڕ چێژ و پڕ رووداو ئاکتئنگە تایبەتەکەی سیدهانت و تریپتئش لە لایەک بەس کۆتایەکەم بە دڵ نەبوو


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026