بەجدی تایبەت بوو بەڵام کۆتایەکەی واقیعی نەبوو بەلام هەر سیری بکەن بێ دودڵی🖤

بەجدی شازە یانی نازانی باسی تایبەتی کام بەشی بکەی ڕۆلی جۆن کرایمەر تایبەت بو وە بکوژ بوو تەنیا فێری کەسانێکی دەکرد کە نرخی ژیانی خۆیان نەدەزانی و وە هەندێکی فێری پاک بونەوە لە گوناح و هەڵە کرد بەجدی شازبوو دەستان خۆش بۆ ژێرنوس

نایابە نایابە نایابەەەەەەەە زۆر دل خوشم کە دۆبلاژ کرا سپاس بۆ ماندوبونی هەمو ستافەکە بۆمان بمێنن 😭🥰🔥🏆

زۆر خۆش بوو شایەنی سەیر کردنە، بیرۆکەیەکی تازە بوو بۆ فیلمی خەیاڵی زانستی و ئەکشنەکەشی زۆرر جوان بوو


زۆر خراپ بوو شتەکان هیچ ڕوون نەبوون ڕۆڵی گوڵنووش زۆر خراپ بوو ئافرەتێک دەستدرێژی بکرێتە سەر بەرامبەر خراپەکارەکە بەوجۆرە ئارام نابێت ، بەڕای من بەس کات کوشتنە لە هەموو ڕوویەکەوە خراپە.

" Mr. Nobody " فیلمێک لە ساڵی 2009 بەو بیرۆکەیەوە؟ بەڕاستی سەرسام بووم کە چۆن لەو سەردەمەدا کەسێک توانیویەتی ئەم بیرۆکەیە بکاتە فیلم. فیلمێکە هەم دڵتەنگی تیایە هەم دڵخۆشی و هەم هیوا. هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی کە دەکرێت ژیانێکی جیاواز دروست بکەن، ئەو هەموو ئەگەرانە..چی ئەگەر بە شێوەیەکی تر هەڵمانبژاردبا؟ ئەگەر کەسێکی ترمان هەڵبژاردبا؟ ئەگەر ئەو کەسەی خۆشمان دەوێت ژیانی لەگەڵ کەسێکی تردا بەسەر بردبا؟ وەکو یاریەک وایە هەموو هەڵبژاردنێک دەتوانێت ژیانێکی جیاواز دروست بکات و خۆشەویستی دەتوانێت بە تەواوی ژیانت بگۆڕێت. هەرچەنە فیلمێک نییە هەموو کەس حەز لە سەیرکردنی بکا بەڵام من پێموایە پێویستە ئەزموونبکرێت من نمرەی 8.5/10 ی پێئەدەم.


سەرکێشی و ئەکشن 👌🏼، گەر ویستت سەیری بکەی چێژی لێدەبینی بێخەم بە.

بە جدی تێنەگەیشیم دەست درێژیەکە هەر ئەوە بوو کە دەستی گرت یان دوای ئەوەی نامە سەوتیەکانی لێدا بۆ مێردەکەی کە چوو جانتاکەی بێنێ پەلاماریداوە هیچ لەوە تێنەگەیشتم بە جدی

بەڕاستی یەکێکە لەو فیلمانەی کۆتاییەکەی هەموو چیرۆکی فیلمەکە دەگۆڕێت لە کۆی ٢٥٠ فیلمەکان گوناحە ١٤٦بێت شایەنی بەرزترە ڕەیتینگی.

شازبوو تایبەتە ، بەپێی کۆتایەکەیبێت دەبێت بەشێکی تری مابێت .

فیلمێکی باش بوو ،بەڵام چاوەڕێی زیاترم لە کۆتاییەکەی ئەکرد....!

لەوانەیە تاکو نزیک کۆتای فلیمەکە چیژێکی وای نەبێ بەڵام بەڕاستی کۆتاییەکەی چاوەڕوان نەکراوبو چێژی بەخشی بە فلیمەکە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.