
"یوسی" هەردوو دایک و باوکی لەدەستداوە، لە کاتێکدا "هانامی" لە ململانێ و جەنگێکی بەردەوامدایە لەسەر جۆری پەیوەندییەکەی لەگەڵ دایکیدا. هەردووکیان لە داوێنی چیای فۆجیدا گەورە بوون، و ئێستاش ڕووبەڕووی بڕیارگەلێکی چارەنووسساز دەبنەوە سەبارەت بە داهاتوویان. پرسیارگەلێک دەربارەی خۆیان... دەربارەی خێزانەکانیان... و دەربارەی پەیوەندیی نێوان خۆیان و خێزانەکانیان. دوای کێشمانکێشێکی زۆر و ئازارێکی قووڵ، سەرەنجام چ "چارەنووس و کۆتایییەک" بۆ ژیانیان هەڵدەبژێرن؟ درامایەکی مرۆڤایەتیی ئارام و پڕ لە سۆز.
لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.