زۆر شازە یەک زنجیرە بێزاری تیانیە ، دەستی ستاف خۆش ❤️


گەر پێداچوونەوە کۆنەکەم بسڕابایەوە دەمسڕیەوە لەبەر دیمەنە ڕووت و قێزەونەکانی زۆرێک لە بینەران پێ ناڕەحەتبوون زۆرێک بە بێمانەیان دانا . ....کەسێک کە هەر لە گەنجیەوە ئەوەی هەیە و نیەتی پیشەکەیەتی نە خێزانێک نە هاوڕێەک کەسی نیە لەکاتی ناڕەحەتی لانیکەم دەردەدڵێکی لابکات ، سەرەڕای ئەوانەش وای لێدێ ڕقی لە خۆی دەبێتەوە ، خۆی توشی شتێک دەکات گەڕانەوەی نییە ، ئەو لایەنانەی چیرۆکەکە غەمگینە ، لانی کەم گەر تۆزێ قوڵتر بیریلێبکەیتەوە مانای هەیە بای خۆی هەر نەبێ لە فلمی tusk

شاکارێکی پڕ لە ڕکابەری و سەرکێشی! The 100 نیشانی دەدات کە مرۆڤ بۆ مانەوە لە ژیان ئامادەیە چی بکات. هێڵە لێڵەکانی نێوان چاکە و خراپە، و ئەو بڕیارە بێبەزەییانەی کە کارەکتەرەکان (بەتایبەت کلارک و بێلامی) دەبوو بیدەن، زنجیرەکەیان کردبووە ئەزموونێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و بیرکردنەوە

شاکارێکی پڕ لە لۆژیک و ژیری! Sherlock تەنها زنجیرەیەکی پۆلیسی نییە، بەڵکو گەشتێکە بۆ ناو مێشکی مرۆڤێکی بلیمەت. شێوازی بیرکردنەوەی شێرلۆک، سەرنجدانی بۆ وردەکارییە بچووکەکان، و شیکردنەوەی تاوانەکان لە ئاستێکی تردا بوو. زنجیرەیەک کە مێشکت ناچار دەکات لەگەڵیدا بیر بکاتەوە!

شاکارێکی بێوێنە! Money Heist تەنها زنجیرەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو یارییەکی شەترەنجی بێخەوش بوو کە پڕۆفیسۆر بەڕێوەی دەبرد. هەموو وەرزێک پڕ بوو لە سوپرایز و پلانی بلیمەتانە. کۆتاییەکی شایستە و پڕ بەرهەم بوو بۆ گەورەترین دزیی مێژوو

فیلمەکە سەلماندی کە دڵشکاندنی مرۆڤێک هێندەی تاوانێکی ڕاستەقینە خوێناوییە

زنجیرەی the Originals "✨😍 ئـەتوانم بڵێم یەکێک بوو لەخۆشترین و باشترین زنجیرەکانی تەمەنم خۆشەیەک و چێژێکی پێم بەخشی هیچ زنجیرەیەکی تر ئەو هەستەی پێ نەیاوم هەمیشە و هەمووکاتێک لەکاتی سەیرکردنی زنجیرەکەدا خۆم بەیەکێک لەخێزانی مایکڵسن بینیوە ڕۆژانە و چەندان کاتژمێرم لەناو ئەو جیهانە ناوازەیی the originlas بەسەربردووە زنجیرەیەک کە تا ماوم هەرگیز و هەرگیز لەبیریناکەم و دڵنیاشم دووبارە سەیری دەکەمەوە کارەکتەرەکانی خۆشەویست هەمووشتێک لەم زنجیرەیە تایبەت و ڕاقی بوو هیوام دەخواست کە کۆتاییەکەی بەجۆرێ تر بوایە دەمویست خێزانەکە هەموویان بەدڵخۆشی بژین بۆ هەمیشە بەڵام بەداخەوە وانەبوو ئەوەی لە زنجیرەکە زۆر لام نایاب و زۆر لام جێگەی سەر سوڕمان بوو کڵاو دەیان جار چەقۆی لەدڵی ڕێزیکا چەقاند و خیانەتی لێکرد و بۆ چەندان ساڵ لە تابوتێکدا بەجێی هێشت بەڵام ئەو دڵسۆزیەیی خوشکەکەی بۆی هەبوو هیچ کەسێک بۆ کڵاوس نەیبوو یان برایەتیەکی ڕاستەقینەیی وەک ئـیڵایجا کە هەمیشە کڵاوس فێڵی لێدەکرد و ڵەپشتەوە خەنجەری لێدەدا بەڵام ئیڵایجا بۆ ماوەی هەزار ساڵ بەردەوام بوو لە خۆشویستنی کڵاوس و پاراستنی وەک تاقە براو ئازیزی ئەوەی کە لەکۆتایدا ئەمێنێەوە بۆ باسکردن Always And Forever -💔

هەر زۆر تایبەتە 🥹 جا کە خۆشە ئایدۆلی دڵخوازت بینی کە خۆشە خوایە گیان هیچ لە هەستە خۆشتر نییە بەجدی زۆر زۆر تایبەت بوو هەر نە تایبەت دەرەجە ئەوەل بوو 🥹🤭 دەستان خۆش بێت 🤭👏👏جا هیچ بەقەی کۆتاییەکەی خۆش نەبوو زۆر خۆش بوو کە کچەکەی لە کۆتاییدا چوو بۆ کۆنسێتەکەیان 😭🥹 ئەوەنە خۆشە نازانم چۆن وەسفی بکەم هەتا وەسفی بکەم هەر کەمە 🤭🥹بەهیوای ئەوی کە هەموو کەسێک سەیری بکات پەشیمان نابنەوە 😭🤭🥹

جوانترین بیرۆکەی فیڵمەکە ئەوەبوو کە ئەرێت زیانیدەروونی منداڵی لەدواڕۆژا کەسێکێ دڕندە و خۆپەرست درووستبکات یان ترسنۆک و خۆبەکەمزان بەجدی بەدڵمبوو


Zoor taybata baxua pasheman nabnawa la tamasha krdne 10/10


زۆر خۆش و تایبەت بوو خۆشترین ساتەکانی ئەوکاتە بوو گروپەکە یان پێکەوە کاریان ئەکرد وەرزی دووەم ی بێت تایبەت تر ئەوێت لەسەیر کردنی پەشیمان ناویتۆ لە لیستی دڵخوازەکانمە.


لە ڕووی چیرۆکەوە نایابە بەڵام ڕوون دیارە میازاکی بەرهەمەکانی وەک پێشوو نەماون لەوانەیە بەهۆی تەمەنەوە بێت بێجگە لە چیرۆکەکەی هیچی وای تێدانیە بەڵام بە هەرحاڵ ئەمە هیچ لە ئەنمیەکانی میازاکی کەم ناکاتەوە❤️

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.