فیلمێک لەهەموو شتێک بێ کەم و کورتی بوو
سەرەتا سوپاس بۆ ماندوو بونتان بەڵام ئێمە هیرۆی تازەمان ناوێت ئێمە ئەڤێنجەرسەکۆنەکەمان دەوێت کاتێک سەیر دەکەم دڵم ئازاری هەیە کە تۆنی مردووە کاپتن نەماوە لەگەڵ ناتاشا دڵم دەشکێت چونکە ئەمەوێت بگەڕێنەوە بەڕاستی ئەڤێنجەرسەکان خەریکە لەناو دەچن و ئەڤێنجەرسی تازە دێن بەڵام ئێمە کۆنەکەمان دەوێت من بە ناوی هەموان قسە ناکەم بەناوی خۆم قسە دەکەم بەس بە گشتی ئەڵقەیەکی خۆشە بەس من حەسودیم لێ دێت من تەنها یەک هۆڵکم هەیە ئەویش {smart hulk {brus banner
تاکە فیلمی هیندی کە ئەوەنە حەزم لێی بێت بەڕاستی زۆر شاز بوو ❤
ئای چەن دڵخۆشم بەدووبارە بینینەوەتان باشترینەکان چێژ گەڕاوەتەوە چێژ کات تەرخانکردن بۆ ئەم جیهانە ئەرکی سەرشانە وەکو پێداویستییەکی گرینگ لەژیانی ئێمەیا یەکێک لەهەرە تایبەتترین جیهانەکانی مێژووی زنجیرەکان بەڕای من باشترین جیهانی مێژووی زنجیرەکان هاوکات نەمرە لەدڵی ئێمەدا دووبارە گوێبیستی میوزیکە نایابەکانی ڕامین جەوادی ئەبینەوە بەتامەزرۆییەوە چەندین ساڵمان تێپەڕکرد تا هەواڵێکی لەم شێوازەمان پێبگات هیوادارم بەرئاوردی گۆتی نەکەن تەنیا چێژی لێوەرگرن لەجوانییەکانی لەهەمووشتێکی چاوەڕێین کۆتاییەکی تایبەتتری هەبێت وەک لە گۆت هیواداریشم هەمووان سەیری بکەن و چێژی لێوەرگرن سوپاس بۆ ژێرنووسکردن و ماندووبوونتان💗
شایەنی ئەو چاوەڕێی کردنە بوو لە یەکەم ئەڵقەوە شازە🔥
دەستان خۆش بیت بەڕاستی سەرەتایەکی شازیی هەبوو بەس ئەگەر دەرهینەریی زنجیرەکە david و weiss بوونایە زۆر شازتر دەردەچوو ئەو کات شان بەشانی گۆت دەجەنگی بەڵام خۆ george خراپ نیە و ئەتوانین بلین باشترە لە ئەوان george هەموو ژیانی تەرخان کردوە لە جیهانی گۆتدا 🤩 دەستی ئەم ستافە جوانەیش خۆشبیت 😍❤
Am kasayateya gawra hamisha shyawe Reza yakeka la Actora dll xwaza kanm dastan xosh beet zoor zoor zooresh Nawazabw, hiwadarm kas la daste xoy nayat hawreyan.....
خەیاڵەکانت تێکەڵ بە هەستەکانت دەکات ، هەستانێک زۆر دەمێکە بیریان دەکەیت بەڵام فەرامۆشت کردون ، لەنێوان ونبون و سەر لێشێوان و ژاوە ژاوی دونیادا بۆ ساتێک هەست دەکەیت هێشتا دەرگاکانی دونیایەکی لە بەهەشت چوو ئەکرێنەوە ، کە تیایدا ڕۆحی بەڵاندەیەکی لە قەفز کراو ئازاد و سەربەست ئەبێت ئەگەرێتەوە تیشتیمانی هەمیشەی و ڕاستیقینەی هۆی لە باوشی گەرمی هەموو هەستە جوانەکان . دەستان خۆش بوێت بۆ وەرگێڕانی ئەم شاکارە جوانە 🤍
Zor pashimn 🫤
دەستان خۆش بێت بۆ ئەو وەڕگێرانە بەڕاستی زنجیرەیەکی تایبەتە🖤