زەبەلاحە کەوتووەکەی تۆپی پێی ئینگلیزی، لیدز یونایتد، هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ پریمەرلیگ، خاوەنی نوێی یانەکە (ئەندریا ڕادریزانی) ڕاهێنەرێکی خاوەن ئاست و ناوبانگی جیهانی دەکاتە ڕاهێنەری تیپەکەی، (ماڕسێڵۆ بیێڵسا)، بۆ سەرکردایەتی کردنیان بۆ خاکی خەونەکان، ئەم وەرزە دەبێتە یەکێک لە درامیترین وەرزەکان لە مێژووی یانەکە، بۆ هاندەران، شارەکە، یاریزانەکان، بەڕاستی ئێستا دەتوانن خەون ببینن بۆ گەڕانەوە بۆ باشترین خولی جیهان