بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەجدی شایەنی سێرکردنە و هەتا بڵێی فیلمێکی خۆشە،باوەڕ ناکەیت ئەو فیلمە ئی ساڵی 1989 بێت هەم ڕۆڵگێڕانەکە ناوازەیە هەم چیرۆکەکەی بەڕاستی پێویستە هەموو مەکتەبێک مامۆستایەکی وای هەبێ ئەتوانم مامۆستاکانی خۆم ببینم تیایا بەڵام کۆتاییەکەی دڵت ئەشکێنێ هەر چەنە مەرج نییە هەموومان بە ئاواتەکانمن بگەین ئەوەش ڕاستیەکی کەیە لە فیلمەکەیا

باشترین فلیمی بۆلیود تا ئێستا بینیبێتم مەرج نیە ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکات سیاسەتمەدارێک یاخود کەسێکی گەورە بێ... بەڵکو پیاوێکی ئاسایی دەتوانێ نەک چەن کەسێک بەڵکو کۆمەڵگایەک بپارێزێت 😍😍😍😍😍

فیلمەکە شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە ، دەمێکە فیلمێکم نەبینیوە بەم شێوەیە کاریگەر بێت ، دەستانخۆش

ئەنیمەیشنێکی چێژ بەخش بوو بەلای منەوە زۆرم بەدڵ بوو💕زۆر سوپاس بۆ ژێرنووسکردن

(Split) وەک فیلمی سەربەخۆ زۆۆر باش بوو بەدڵم بوو وەک دووەم فیلم و دوای فیلمی یەکەم و دیمەنی کۆتایی هەر بە دڵم بوو وە پێویستە فیلمی دوای ئەمەش ببینین بۆ تێگەیشتن لە چیرۆکەکە، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم ئەتوانن ئەزموونی بکەن.

بەڕای من ١٣٩ خولەکی لە دیار مەکوژە شایەنی سەیرکردن نیە زۆر زیاد لە حەد گەورەکراوە

ئەم فیلمە تەنیا چیرۆکێکی ڕەوان و سەرنجراکێش نییە،بەڵکو چیرۆکێکی قوڵ و ترسناکە، ڤیگۆ مۆرتنێن لە ڕۆڵی نیکۆلای لوزین دا وەک ئەستێرەیەکی ڕەوان و نائومێدکار دەدرەوشێتەوە — ئەو سەمای بێهاوتای جەستەیی و دەروونییەکەی وای لێدەکات یەکێک بێت لە باشترین ڕۆڵەکانی مێژووی سینەما، ئەم فیلمە بە شێوازێکی بێباکانە ڕێگای خوێن و خیانەت و پاککردنەوە نیشان دەدات، لەگەڵ سینەماتۆگرافییەکی سارد و مۆرتیفە کولتوورییە ڕووسییەکان کە زیاتر ڕەھەندێکی ڕاستەقینە و نائاسایی پێدەبەخشن. ئەو شەڕەی حەمامەکە بەتایبەت!!، بێ دوو دڵی بینەری بن بەڕاستی شاز بوو🔥🎬💯

فیلمێکی خۆش و ئاڵۆز بوو بەس زۆر لایەنی بە شاراوەیی هێشتەوە کە ئەمەش شتێکی باش نەبوو

سەرەتا زۆر سوپاس بۆ کورد سەبتایتڵ بۆ ژێرنووس کردنی ئەو بەرهەمە و بەرهەمەکانی تریش ، فیلمێکی باشبوو بەڕاستی رۆڵێکی کارلا زۆر جوان بەرجەستەکرا من وەک خۆم زۆر دڵم شکا بۆ کارلا بەڕاستی تاوانێکی ئاوا مرۆڤ چۆن دەتوانێت وابکات دڵخۆشم کە بە سزای مەرگ گەیشت ، لەکۆتایی ئەم قسەی کارلا دڵی زۆر شکاندم( زۆر توڕەم لێی)....😞

خۆشبوو عەیبی نەبووو بەس زۆر زۆر ترسناک نەبوو وە تێنەگەشتم کەە کۆتاییەکەی لۆ ئەوها بوو پاشان مندارەکەی دیی چی لێهات وە روحەکەی زۆر ناشرین بوو تخوا هەر نا یەکی جوانتریان دانابا😂
