یەکێک لە زنجیرە خۆشەکان کە ئەندەرڕەیتدە و خەڵک کەم باسی دەکات چاوەڕێی وەرزی دووەمم

ئێستاش باوڕ ناکەم کە ئەمە فلیمێکی بۆڵیودە ، قەت هێندە بە کۆتاییەکان شۆک نەبوومە بەجدی تایبەتە ،،، بەس بە سانیە نابێت لەدەست بدەیت دەبێت بە ئەقڵ و هۆشەوە بچیتە ناو فلیمەکە

بەڕاست تایبەتە.....بەس نابێت یەک چرکەش بەفیڕۆ بدەیت دەبێت بەفکروو خەیاڵەوە بچیتە ناو فلیمەکە نابێت بەسانیە تەرکیزت بڕوات

تا بڵێی فلمێکی تایبەت و بە چێژە بیرمە لە سەردەمی کۆڕۆناوە سەیرم دەکرد ئەم ماوەیە زۆر تامەزرۆ بوم بۆ بینینەوەی بەڕاستی شاکارێک و ڕۆڵگێڕان و چیڕۆکێک بوو کەوا شایەنی زۆرترین خەڵاتە❤️


تایبەت و چێژبەخش بوو زۆر ئاڵۆز بوو زۆربەی دیمەنەکان دوو سێ جار دوبارەم دەکردەوە هەتا تێی گەیشتم لە کۆتاییدا هەموو ئەوانەی چوونە ئەوێ دیار نەمان و بوون بە تارمایی بە بەرهەمهێنەر و یوتیوبەرەکەشەوە 😫 ٩/١٠

ڕەیتینگی تەواوم پێدا بەڵام لە ئاست چاوەڕوانی من نەبوو ئەم هەموو ئەکتەرە گەورەیە ئەم پارە زۆرەی تێچووە ئەبایە باشتر بێت بەڵام دەور و ڕۆڵگێڕانی برابهاس زۆر وێران بوو خۆشە فلمەکە بەڵام هەر ئەوەیە کە وتم 🙂

پێش ئەوەی سێری بکەن ئەم پێداچوونەوەی من هەمووی بخوێننەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بڕیاردانت کە سێری بکەی یان نا 👍 ڕۆڵی خراپەکار ژنەکە مناڵەکان ئەکتەری سەرەکی هەمووی پێرفێکت بوو لەڕادە بەدەرە پڕ بەدڵ ڕۆڵ گێڕان ئاوا ئەکرێ نەقسی ڕۆڵ نییە 🔥 چیڕۆکەکەی هێندە تایبەتە گەر شتیوات دیبێ بەڵام لەوە خۆشترت نەدیوە 🔥 کۆتاییەکەی! ئایا ئەکرێ کۆتاییەک هەبێ لەوە خۆشتر کە تۆ چەندەها خولەکە بەدیاریەوە دانیشتوویت چاوەڕێی شتێک بکرێ لە کۆتایی ئەمەشی نەهێشتۆتەوە بۆ بیانوو ئەمەش کۆتایی نایاب🔥 نازانی ساردی چییە لەم فلمە لە سەرەتا تا کۆتایی تۆ لەگەڵ فلمەکە ڕۆڵ ئەگێڕی بەڵام چۆن خۆتان ئەزانن تا بینەری نەبن 🔥 ئێستا هیچ بیانوەک نەماوە تەنها ئەوە ماوە بیڵێم خێرا خێرا بڕۆ کاتمان زۆر کوشت بینەری بە ☺️


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026