بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەو شتێک لە ناخی دا هەبوو کە هیچ کەسێک لێی تێنەدەگەشت ئەو نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر خۆی دا زاڵ بێت بەسەر خاڵی لاوازی خۆیدا ڕاهۆڵ تەنها بوو لە تەنهایی خۆی ون ببو ئارۆهی هەموو شتێکی کرد بەلام کاتێک ڕاهۆڵ زانی بوە بە خاڵی لاوازی ئارۆهی خۆی کووشت.. .. Mohit Suri ڕەحمی بە دڵی بینەر نەکرد

هەندێ شت هەیە لەم فیلمە بۆم ڕوون نەبووەوە وەکو : بۆ تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەکرێ ئایا بەهۆی لە ناوچوونی جیهانەکەیانەوە بوو ؟ بۆ تۆماسیان خستە ئەوێ ؟ لە کۆتاییا دکتۆرەکە چۆن مابوو ؟ ئەوشتانەش دەبێت بەهۆی ئەوەی فیلەمەکە زانستی خەیاڵیە یان لەبەشەکانی تر زیاتر باس ئەکرێ ،،، بەڵام بە گشتی فیلمێکی خۆش بوو دەستان خۆش .

٥ جارمە سەیری بکەمەوە ئەوەندە تایبەتە دەستخۆش

نازانم بێزار نابم لەو فلیمە واتا چەنجارە سەیری بکەم زۆرترین جار سەیری فلمێکی هیندیم کردبێ ئەمە بووە واتا هەرکاتێک بێزار دەبم یان کێشەکم بۆ دروست دەبێت یەکسەر ئەچم سەیری ئەو فلیمە ئەکەم بەراستی چیرۆکەکەی ئەکتەر هەموو شتێک شاروخان رانی کاجول هەموو شتێک جوانە لەو فلیمە ڕاستە لەوانیە فلمێکی سادە بێ بەڵام پەیامەکەی هەیە لە کەم فلیم هەیە یان دەتوانم بڵێم چێژێکی هەیە لەکەم فلیمە هەیە من ئێستاش سەیری دەکەم هەر شتی لێ فێر ئەبم 11/10 pyaar dosti hai خۆشەویستی هاورێیەتیە❤

چێژێکی وەهای نییە بەڵام نیشانی ئەدات کە مرۆڤ ئەکرێت چەند دڕندە بێت، خۆشەویستی باوکێک بۆ کوڕەکەی نیشان دەدات کە ئامادەیە لە پێناو کوڕەکەیدا ببێتە کەسێکی خراپ . بەڕای من کاتی پێوە مەکوژە!

"جۆسێ پڵنگ و ماسی" تەنها فیلمێک نییە- سەمایەکی ناسکی خەون و واقیعە، کە بێدەنگی لە وشەکان بە دەنگی بەرزتر قسە دەکات.جۆزێ، ناسکە و لە هەمان کاتدا توند و تیژە، وەک باڵندەیەک وایە کە باڵەکانی شکاوە و هێشتا بوێری فڕینی هەیە.جیهانەکەی کە بە دیوار و تایە سنووردار کراوە"وە تسونێۆ-میهرەبان، هیوا بەخشەر" وەک شەپۆلێک"یاخیبوونێکی نەرمن لە چارەنووس"سەیرکردنیان وەک ئەوە وایە سەیری فانۆسێکی کاغەزی بکەیت کە بەسەر ئاسمانی نیوەشەودا دەسوڕێتەوە: کورتە، جوان، لەبیرنەکراو"زۆر سپاس بۆ ستافی کورد سەپتایتڵ بۆ ژێرنوسکردنی ئەم بەرهەمە جوانە🤍🎶🐬

