بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ڕاستە نهینیەکی گەورەی تێدا بوو بەس بەراستی هیچ نەبوو زۆر بێزارکەر بوو هەموو شتێک زۆر سارد و سڕ بوو👎🏻

هەستم دەکرد بە چاوی کراوە خەون دەبینم. ئەوە تەنها فیلمێک نەبوو — جیهانێکی فڕین بوو لە هەستەکان، کە هەر چوارچێوەیەک چیرۆکێکی چرپە دەکرد و هەر بڵقێک هەستێکی هەڵدەگرت"ــــ چیرۆکێکە کە هێزی کێشکردن تێیدا دەشکێت لە نێوان ئاسمان و دەریادا"جیهان وێران بوە— بەڵام ژیان هێشتا لە نێو وێرانەکاندا سەما دەکات. هەرزەکاران باز دەدەن لە نێوان خەونە کەوتووەکاندا، دڵەکانی پارکۆر کە بەدوای ئاوازەکانی مانگدا دەگەڕێن....."سوپاس بۆ ئەو کەسە سەرسوڕهێنەرانەی لە پشت ئەو شاکارە جوانەوە بوون.ئێوە یارمەتی ئەم بەرهەمە جوانتان دا کە بگاتە دڵەکان ."🤍🍃

کۆتایەکەی چاوەرێی ئەوە نەبوم بەس خۆش بوو هەندەک خاو بوو بەرای من دەیانتوانی روداوەکان زیاتر بکەن 6/10 ئەدەمێ

بـاشترین و خۆشـترین و تایبـەترین درامـای کۆری بـەجدی خـۆشە ، ئاڵوودەی بـوومە پـێوەی یـانی ئەگەر بۆ دووسەد جاریش سەیری بکەمەوە هەرگیز لێی بـێزار نابم چونکە خۆشـیەکـەی لە ڕادەبەدەرە، ڕۆڵـی پارک جیهوون کە دەکاتە یـون شی ئون هەموو شتێـکت لەبیر دەبـاتـەوە زرۆ پێی سەرسامم لەلای مـن بە پیـاوی قـەڵەم ناسراوە، ئـەوەشمـان بۆ دەردەخـا زیرەکـی نیوەیی هێـزە، بـێ دوودڵی سـەیری بـکە، هیـوادارم وەرزی سـێیـەمیش زوو بـێـت دڵنیـام وەرزی سـێیەمیشـی وەکو وەرزەکانی تری خۆشـدەبـێـت😍!

فیلمەکی نایاب بوو پڕبوو لە کۆمیدیا و نهێنی ، لە کۆتایشدا پێمان دەڵێ کە چاوچنۆکی چ خراپەیەک بە مرۆڤـ دەکات ،سەبرگرتن باشترینە لۆ مرۆڤی

بەراستی خۆشترین فیلمە هەموو کات لە کەناڵی ئەستێرە بەخشی ئەکرد خۆشترین فیلمی منداڵی دەستەکانتان خۆشبێ بۆ ئەو ورەگێرانە جوانە

باشە ئەوە بۆ لە ژیانی راستیش هەیە خۆم چەند جار واملێهاتووە گەیشتوومەتە رادەی شێت بوون زۆر سەیرە باشە ئەو داماوە رزگاری بوو لە کۆتایەکەی

یەکێکە لە جوانترین و بە ماناترین فیلمی ئەکشای یادگاری منداڵیمە🥹 شایەنی سەیرکردنە پەشیمان نابیتەوە ڕۆڵی ئەدیتیا و ئەیشواریاش زۆر نایاب بوو🔥 دەستتان ساخ بێ بۆ ئەو بەرهەمە جوانانە✨

barastii yakeka la bashtrin aw flma hdianai ka diuma har sairi katakai akai boi tawaw nabee

یەکێك لە تایبەتترین زنجیرەکان، کۆتایەکی جوان، دەستان خۆش کوردسبتایتڵ بەڵام وەرزی پێنجی دووبارە پێویستی بەکاری تەکنیکی ھەیە.
