بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەجددی خۆش بوو. یەکەم جار کەمێک بێ تام دیارە بەڵام کاتێک زیاتر ئەچیتە ناو بابەتەکەوە زۆر خۆشو بەچێژە بەڕاستی بەدڵمەو پێشنیاری ئەکەم🤍

فلمەکی زۆررررر خۆش بوو دەستان خۆش❤️😚بەس ئەگەر ویستان تەماشا بکەن بەرۆژ نەک بەشەو چونکە بە رۆژ چێژی زیاترە بەشەو بەس دەترسیت😬😂

بەڕاستیتان پێبرێم بەس کات بە فیڕۆدان بوو خراپ ترین درامابوو کە تائێستا سێرم کردبێ ڕەیتینگی سفڕی بۆ دادەنێم

چیرۆکێکی باشی هەبوو بەڵام دەرهێنان و ئەکشنەکەی خراپ بوون. شتێک لە فیلمەکە کە زۆر بێزاری کردم ئەوە بوو کە لە سەرەتای فیلمەکەوە تا کۆتایی فیلمەکە سەلمان دەستی لە گیرفانی بوو😂 ژێرنووسێکی باشی هەبوو دەستتان خۆش✨

بەڕاستی زۆر تایبەت بوو شایەنی سەیرکردنە بەڵام دوو وەرزی ئەخیر هەمووی کفربوو بۆیە چوار ئەستێرەی پێ ئەدەم

بەڕاستی ئەنیمیێکی زۆر خۆشە شایەنی ڕەیتینگی زیاترە بەتایبەت شەڕەکەی ئاکازاو کۆجیرۆ 10 جار سەیری بکەی لێی بێزار نابی 🔥

هەست دەکەم ئەو فلیمە لایەنی زۆر جوانی هەیە لەوەی خەڵک دورکاتەوە لە خۆکوشتن و بیرۆکەی خراپ باسی ئافرەتێکە کە لەگەڵ خودی خۆی دەجەنگێ

باشترین و بە چێژترین فلمی زانستی خەیالی و رۆمانسی و خۆشەویستی سەرکەوتنە تاا سەیری نەکەی نازانی چەندە بە چێژە ئەو خۆشەویستیەی جەیمس باس ناکرێ بیرۆکەی فلمەکەش زۆر زۆررررر تایبەت بووو بە قسە نابی کاکە برۆ تەماشاکە 🫶🏿دەستان خۆشبێ

لە دەسپێکی ئەم فلیمەدا بەس پێکەنیوم لە ئاخیردا گریام “A Perfect World” فیلمێکی نایاب و دڵسۆزانەیە کە باس لە مرۆڤایەتی لە جوانترین شێوەیدا دەکات. ئەم فیلمە پیشان دەدات کە چۆن خۆشەویستی دەتوانێت تەنانەت لە دڵی تاوانکاریشدا بژی. پەیوەندیی نێوان Butch و Phillip یەکێکە لە جوانترین و سۆزدارترین پەیوەندیەکانی مێژووی سینەما. فیلمەکە وای لێدەکات کە بیربکەیتەوە لەسەر واتای باوکبوون، منداڵبوون و ئەوەی چۆن هەموومان پێویستیمان بە خۆشەویستی و لێبوردن هەیە. ئەگەر حەز لە فیلمە مرۆیی و سۆزدارەکان دەکەن، ئەمە فیلمێکە کە ڕۆحتان دەخاتەوە و وای لێدەکات گرنگی ژیان و پەیوەندیە مرۆییەکان زیاتر بزانن. ئاگاداری: ئامادەبن بۆ گریان. ئەم فیلمە دڵتان دەداتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا جوانی مرۆڤایەتی نیشانتان دەدات. پێشنیارم: پێویستە بۆ هەموو کەسێک. فیلمێکە کە جیهانبینیتان دەگۆڕێت.
