بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
لەو قەناعەتە نەبووم فلیمێکی جۆن وا بێ مانا بێ چاوەڕێی ژیانکردنم لێبینی نەک خەمی مردن زیاتر ئەبوا کاریگەر بوایە لەسەر ژیانکردن بەداخەوە خراپترین فلیمە تا ئێستا سەیرم کردبێ هەستەکەم کاتیان لێ دزیوم

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ڕەخنانەی لە فیلمی "The Professor" گیراوە، دەتوانین ئاماژە بە چەند خاڵێک بدەین کە ڕەهەندێکی قووڵتر بە فیلمەکە دەبەخشن و لەوانەیە لە ڕوانگەی یەکەمی بینەرەوە بەدەرنەکەون. ڕاستە پرۆفیسۆر ڕیچارد لە سەرەتادا ژیانێکی شپرزە و دوور لە بەها کۆمەڵایەتییەکان هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئەمە ناوەڕۆکی سەرەکی فیلمەکە نییە. فیلمەکە پرسیارێکی قووڵتر دەکات: ئەگەر بزانیت کاتێکی کەمت لە ژیاندا ماوە، چۆن ئەو کاتە بەسەر دەبەیت؟کارەکانی ڕیچارد ڕەنگە 'بەڕەڵایی' بن، بەڵام لە هەمان کاتدا یاخیبوونێکە لەو ژیانە ساختەیەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر ژیاوە.ئەو هەست دەکات لە ژیانی هاوسەری، کارەکەی و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ کچەکەشیدا ڕاستگۆ نەبووە. مردن ناچاری دەکات کە بۆ یەکەمجار بەڕاستی بژی و ئەو شتانە بکات کە هەمیشە ویستوویەتی، بەبێ گوێدانە بۆچوونی کۆمەڵگا. خاڵی گرنگ لە فیلمەکەدا تەنها ڕابواردن نییە، بەڵکو گەڕانە بەدوای مانای ڕاستەقینەی ژیاندا لە دوا ساتەکانیدا.وتارە کۆتاییەکەی لەبەردەم خوێندکارەکانیدا پوختەی ئەو بیرکردنەوەیەیە، کە تێیدا هانیان دەدات نرخی ژیان بزانن و بەڕاستگۆیی بژین. فیلمەکە خێزانێکی نموونەیی پیشان نادات. بەڵکو خێزانێک پیشان دەدات کە لەناوەوە هەڵوەشاوەتەوە هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات و کچەکەشی لە باوک و دایکی دوورکەوتۆتەوە. 'بەئاگاهاتنەوە' درەنگەکەی ڕیچارد لە ڕاستیدا کرۆکی فیلمەکەیە دەڵێت. زۆرجار مرۆڤەکان تا ڕووبەڕووی شۆکێکی گەورە وەک مردن نابنەوە، بە ژیانی ڕۆتینی و ناڕاستەقینەی خۆیاندا ناچنەوە. ئەو کارانەی کە ڕیچارد دەیکات، وەک پەیوەندییەکانی و شێوازی مامەڵەکردنی، ڕەنگە لەڕووی ئەخلاقییەوە جێی پرسیار بن، بەڵام فیلمەکە هەوڵ نادات بیانکات بە پاڵەوان، بەڵکو وەک کاردانەوەی مرۆڤێک پیشانیان دەدات کە هیچی دیکەی بۆ لەدەستدان نەماوە.فیلمەکە ڕەخنە لەو سیستمە دەگرێت کە وا لە مرۆڤەکان دەکات هەست و ویستی ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە تا ئەو کاتەی ئیتر زۆر درەنگ دەبێت. لە کۆتاییدا، فیلمەکە نامانەوێت چاو لە ڕیچارد بکەین، بەڵکو دەمانەوێت لە چارەنووسی ئەو فێربین و زووتر بەدوای مانای ژیانی خۆماندا بگەڕێین.

وەک بەشەکانی تر نایەبە 🫡👑

بەجدی واو هیچ وشەیەک نادۆزمەوە بۆ وەسفکردنی ئەم فلیمە ڕاستە هەندێ دورودرێژه بەس شایەنیتی

ئەیهەوار لەزەخمی ئەو فیلمە بەڕاستی تابڵێی نایاب بوو هەموو بەشەکانی یەک لەیەک خۆشتر میشن ئیمپۆسبل یەکەک لەباشترین زنجیرە فیلمەکان..

بۆ خاتری خوا ئەو چی فیلمێکە وەڵای ئەوەی نەی بینیبێت تامو چێژی سینەمای لە دەست داوە زۆر تایبەتە زۆر🩶
