بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بە دوای پێداچوونەوەی کە مەگەڕێ! ئەگەر ئەمە ئەخوێنیتەوە ڕێک بڕۆ دەست بە دراماکە بکە وەسف ناکرێ ئەوەنە تایبەتە 🤭🥹

بەڕاستی فلیـمێکی چێژبەخشە بە سەرجەم بەشکانی تریشەوە شاینە سێرکردنە بەس ئەم بەشەی بەڕای خۆم زۆر ترسناک نەبووی وەک ئەوانی تر بەس لەبەر ئەوەی لە کۆنەوە سێری دەکەم ١٠-١٠ کەمە بۆی.

بای خۆی چێژی هەیە بەڵام کارەکتەرە کچەکان زۆر ناشرین دروستکراون دەرهێنەر تەنیا سەرنجی داوەتە جەستەیان.

Dastan xosh barasti zor nayab buu , 7ayf kota bashyati , balam kotayee pe henaneki zor ba jebuu , kurd subtitle is the best 🩵

فیلمەکە تا کۆتایی باشبوو بەڵام کۆتاییەکەی زۆر بێ مانابوو زۆر ئەنیمەیشنی بوو ئەکرا باشتر بوایە ، بەڵام ئەو دیمەنەی کۆتایی زۆر شت ئەگەیەنێ بۆیە ئەتوانین بڵێین بەو دیمەنە قەرەبووی کۆتاییەکەی کرابۆوە

زۆر لە مێژە چاوەڕێ سیزنی نوێم و لە کۆتاییدا بڵاو کرایەوە.. سات بە ساتی چێژ بەخش بوو هەستێکی خۆشی پێ بەخشیم خۆشی بابەتەکە ئەوەیە کەلە ژیانی ڕاستەقینەیا بوونی هەیە و ڕوی داوە ئەوە چێژێکی نایابی پێ بەخشی بوو . دیمەنی هاوسەرگیری جودی و تۆنی زۆر جوان بوو وای لێکردم دەسم کردە گریان وام هەست اکرد کە خۆم لەناو ئەو دیمەنەیام هەستێکی ڕاستەقینە بوو . ئەو دیمەنەی کۆتایی زۆر ڕاقی بوو چیرۆکێکی کورت و گێڕانەوەیەکی دووروو درێژ بۆماوەیەکی زۆر .. یەکەم کەیس بوو بە کۆتا کەیس بەڵام کۆتایی نەهات و سەرکێشی بەردەوام بوو. دەستی ستاف خۆش بێت

فیلمەکە بە چیرۆکێکی تەواو نوێگەری و کاستێکی زۆرباش نیشاندرا،لەگەڵ ئەوەشدا ڕیکلامێکی وای بۆ نەکرابوو بەڵام شایەنی بینینە 😍

لەگەڵ ئەوەی خراپەکارەکە بە ئەکتەرێکی قایلکەر نەدرابوو، بەڵام بینینی ئاڕنۆڵد لەو ڕۆڵە نوێیەدا تایبەترینی فیلمەکە بوو.

بەڕاستی ئەمە پێیدەوترێت فیلمی پێرفێکت فیلمێک دەربارەی شەرەف، ئازایەتی، هەژاری، برسێتی ، دادپەروەری و سیاسەت، زۆربەمان بەدەست گەندەڵی، و سیاسەت، حکومەت، دەناڵێنین لەم سەردەمەدا، ئەم فیلمە پێناسەی شەرەف، توڕەی، هیوا، تۆڵەسەندنەوە، و خۆشەویستییە، ئەم فیلمە کلاسیکانە هەستێکی ڕاستەقینە و گەورەیان هەیە ئەمە بەتەواوی شاکارێکە گومانی تێدا نییە کە هیچ شتێکی هاوشێوەی نابێت.!

هەموو شتێکی ئەو بەرهەمە نایاب بوو بەڕاستی ، جۆ کاتێک جەستەی دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنە ، لەوێ دەبێت فێری مانای ژیان و هەبوونی ڕۆح مانایی چییە؟ ئەمەش یەکێکبوو لە پەیامە گرنگەکان پەیامێکی تر که خستیەڕوو ئەوەبوو کە بیرۆکەی دۆزینەوەی ئامانج و مانای ژیانبوو ، ئەو ئەنیمەیشنە بینەران هاندەدات و فێرمان دەکات قەدری ساتە بچووکەکانی ژیان بزانین ، دەکرێت ئەو فیلمە یاخود ئەنیمەیشنە ببێتە، گەشتــی خۆدۆزینەوە بۆ زۆربەی تاکەکان و بینەران. دەمێک بوو ئەو ئەنیمەیشنەم لە لیست دانابوو بەڵام لەبەر بێ مەجالی و ڕێک نەکەوتن نەمتوانی زووتر بینەری ئەم شاکارە بـبم. پێشنیار دەکەم سەیری بکەن لەکۆتایدا دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.
