بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
مانادارترین فیلمی ئەکشن و خەیاڵی بوو، ئەم فیلمە فیلمێکی سادە و ساکار نییە و گەلێک ئامۆژگاری گرینگی تێدا هەیە ئەگەر بێ و ئادەمیزاد بەقوڵی بڕوانێتە بیرۆکەکەی.

هەرگیز حەزم بەم جۆرە ژانەرانە نەبووە، بەڵام ئەم فیلمە جیاوازترین فکرە و پەیامی خستەگەڕ، بەڕاستی بەمانای پەیڤ تایبەت بوو، هیواخـوازم کەسانی دیکەش تەماسای بکەن و هەوڵبدەن لە گۆڕانکاری کارەکتەرەکانەوە شتێک فێر ببن.

ئەی هاوار چەن خۆش بوو، ناوانە وەسفی بکەم لە ڕوی هەموو شتێکەوە، ئەکتەرەکان چەن جوان بوون ،یانی هەموو شتێک تایبەت بوو چیرۆکەکەشی زۆر خۆش بوو، دەستان خۆش بۆ ژێرنوس کردنی😭

ئەو کۆتایەی قەد مێشکم بۆی ناچوو🫠دەمێک بوو سێر فیلمێکی ئەوهاا چێژبەخشم نەکردبوو

تراژیدی ..تاوانکاری...هەستبزوێن ...بەڕاستی نموونەیەکی جیاواز و تایبەت

ساڵێک و نیو پێش ئێستە سێرم کرد خەفەتەکە ئەوەیە لە ڕاستی وەرگیراوە.💔

سپۆیلی زۆر تێدایە پێشنیاردەکەم دوای سەیرکردنی فیلمەکە بیخوێننەوە وەکوو ترسناکیش بەڕاستی پێم ترسناک بوو تێگەیشتن لە فلمەکە ئاڵۆزە بەپێی تێگەیشتنی من بێ لەوکاتەی بۆ یەکەمجار کچەکە دەچێتە ناو گۆڕی ئەو پیاوە کە چاودادەخا دەمرێ وە ئەو شتانەی بەسەری دێن عەزابی قەبری کچەکەن بەپێی دوو شت ١ :-لە کۆتا دیمەن برای کچەکە وەک مەلائیکەت پرسیاری لێ دەکات خوات کێیە؟ واتا ئەوە بەڕاستی برای نەبوە مەلائیکە بوە ٢:-هۆکاری ئەوەی کە عەزابی قەبرەکەی وایە ئەو قسەی پیرە پیاوەکەیە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت کە گوتی "عەزابی قەبر ئەگەر ژەبێ دەبێ ترسانکیەکەی بەپێی ئەو کەسانە بێ کە لە چی زۆر دەترسن کچەکەش لەوە دەترسا عەزابی قەبر ڕاست بێ

ئەوانەی ئەڵێن وەک زنجیرەیWeak Hero و دووبارەیە نەخێر وانییە تەنها کەمێک چیرۆکی گێچەڵپێکردنەکە وەک یەکە ئەوەش لە هەموو درامایەکی ئاکشن و سەرکێشی ژانەری ئەکشن و لێدان و بۆکسێن و گێچەڵکردن بوونی هەیە درامایەکی زۆر خۆش بوو کۆتایەکەی وای لێکردم چاوەڕوانی وەرزی دووەم بم چێژێکی خۆشی هەبوو


دڵنیام دەبێتە باشترین درامای ساڵ تایبەترین بوو ،، سپاس بۆ ژێرنووس کردنی


خۆشترین دراما بوو بەڕاستی سپاس بۆ ژێرنووس کردنی باشتریت سایت کوردسەبتیتڵە

