بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
زنجیرەیەکی سەرنج ڕاکێشبوو بە تایبەت سەرەتاکەی زۆر خۆش بوو. گەڕانەوە بۆ ڕابردوو زانینی ئەوەی کە ئەو کەسەی ئێستا هەواداری ئەویت ئەو چەن ساڵە ئاشقی تۆیە ناوازەیە!✨✨

بەدڵم بوو وە لێرەدا دەیخاتە ڕوو کە پارە هەموو شتێک نیە پارە ناتوانێت خۆشەویستی دروست بکات یان متمانە دروست بکات چەندین شتی تریش وە بۆیە ئاگاداربە کێ هەڵدەبژێریت بۆ ژیانت بەڕای من ئەم فیلمە پێویستە کچەکان زیاتر بینەری بن❤

" Persian Lessons " فیلمێکی باش بوو هیچ بێزاریەکی تیا نەبوو وە کەشوهەوایە سارد و بەهێزەکەی لای من چێژی فیلمەکەی زیاتر کرد بوو بە حوکمی ئەوەی وردە وردە بەرەو زستان ئەڕۆین. ئەکتەرەکان ڕۆڵیان جوان گێڕا چیرۆکەکەی باش بوو بەڵام بەهۆی ئەو ڕاستیەی ئەم ڕۆژگارە کە ئەبینین چی بەسەر موسوڵمانان دێ بۆ من قوورس بوو سەیرکردن و پێداچوونەوەی، بەڵام لە کۆتاییا وەک سینەما سەیرم کرد و چێژم لێبینی، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم شایەنی سەیرکردنە.

یەکەمین جارە سەیری فیلمێ بکەم ڕۆمانسی بێ ئەونە بەچێژ بێ بەس حادەتەن فیلمی کلاسیک بەعام شازن


باشە لەوانەیە تاکە باشی ئەم فیلمە دەرکەوتنی دوین جۆنسن بێت بە کەسایەتیەکی زۆر جیاواز لە فیلمەکانی پێشووی بەڵام بەڕاستی لەڕووی هەموو شتێکەوە ئەم فیلمە زۆر خراپ بوو سەرەتا شێوازی میکیاج و گۆڕینی دوین بۆ کەسایەتی ناو فیلمەکە زۆر خراپ بوو بەشێوەیەک کە لە هەر دیمەنێک و بەشێکدا خاوەنی ڕووخسارێکی جیاوازترە لە دیمەنی پێش خۆی کە ئەمەش تێکەڵ بوونی بینەری لەگەڵ کەسایەتیەکەدا کووشتووە بەگشتی هەروەها فیلمەکە خاوەنی سیناریۆ و کۆمەڵە ڕووداوێکی زۆر تێکەڵ و پێکەڵە کە سەرجەم کەسایەتیەکانی ناو فیلمەکەی بەتەواوی کوشتووە کە بینەر هیچ تێکەڵ نابێت لەگەڵ کەسایەتیەکان چونکە سیناریۆکەی نە سەرەتاکەی دیار بوو نە کۆتاییەکەی لەکاتێکدا لەسەرەتایی فیلمەکە هەست بەوە دەکەیت کە لەوانەیە ئەمە فیلمێکی زۆر نایاب بێت بەڵام بە تێپەڕبوونی فیلمەکە دەزانی کە بەوشێوەیە نییە بەشێوەیەکی گشتی وەکو لە سەرەوە ووتم تاکە هۆکاری باشی و زۆر باسکردنی ئەم فیلمە دەرکەوتنی (دوین جۆنسن)ـە بە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز ئەگینا هیچ شتێکی باشی تێدا نییە و بەڕای من یەکێک بوو لە فیلمە زۆر خراپەکانی ئەمساڵ
